ترمزی، ئەبو عیسا محەممەد کوڕی عیسا کوڕی سوورە کوڕی زوحاک سەلەمی ترمزی، لە سەرەتاکانی سەدەی سێی کۆچی ھاتووەتە دنیاوە، لە ساڵی ٢٠٩ک لە ترمز لە ئاسیای ناوەڕاست.

ترمزی
الترمذی, محمد بن عيسى لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
لەدایکبوون٨٢٥ لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
Termez لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
مەرگ٨٩٢ لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە (بە تەمەنی ٦٧ )
Termez لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
پیشەفەرموودەوان، دادوەر، پێشنوێژ لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
کارەکانAl-`Ilal Al-Kubra، Khatm al-Awliya'، سونەنی ترمزی، شەمائیل محەممەدییە (کتێب) لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە

ژیان دەستکاری

ئەبو عیسا محەممەد کوڕی عیسا کوڕی سوورە کوڕی زوحاک سەلەمی ترمزی، لە دایکبووە لە ساڵی ٢٠٩ک لە گوندی بوغ سەر بە شارۆچکەی ترمز کە دەکەوێتە ئۆزبەکستانی ئێستاوە و چەندین شوێن گەڕاوە بە دوای زانستدا لەوانە عێراق و حیجاز و خۆراسان، کۆچی دوایی کردووە ساڵی ٢٧٩ک. خاوەنی کتێبی بەناوبانگی سونەنی ترمزییە.

دەربارەی وتراوە دەستکاری

زانایانی ئیسلام ستایشێکی زۆری ترمزییان کردووە، بۆ نموونە؛

  • ئەلخەلیلی دەڵێت؛ ئەبوعیسا جێی متمانە بوو، ھەموو زانایان لەسەری ڕێک بوون.
  • ئیمام زەھەبی دەربارەی ترمزی دەڵێت؛ حافزی مەزن خاوەنی کتێبی جامعە، ئەو ھەموو زانایان لەسەری ڕێکەوتبوون کە جێی متمانەیە.
  • سەمعانی دەڵێت؛ ئیمام بێ ڕکەبەری سەردەمی خۆی بوو.
  • ئیبن عیماد حەنبەلی دەربارەی دەڵێت؛ پێشەوای زانایان بوو، لە لەبەرکردن و وردەکاریدا موعجیزەیەک بوو.

مامۆستا و خوێنکارەکانی دەستکاری

سەردەمی ترمزی سەردەمی ڕاپەڕینی زانستی بوو، سەردەمی گەڕان بوو بە دوای فەرموودەدا، ئیمام ترمزی گەڕا بە دوای فەرموودەدا، و لای ژمارەیەک زانا خوێندویەتی لەوانە، سوەیدی کوری نەسر، و قوتەیبە کوری سەعید، و ئەبومەسعەب ئەحمەد کوڕی ئەبوبەکر زوھری، و عەلی کوری حیجری مزوری… و ئەوانی تر.

ئەوانەی لە ترمزییەوە زانستەکان بە تایبەتی فەرموودەوانی فێربوون، ئێجگار زۆرن، لەوانە ئەبوحامید ئەحمەد کوری عەبدوڵڵا، و ھەیسەم کوڕی کولەیبی شامی، و ئەحمەد کوڕی یوسفی نەسەفی، و ئەبولحارس ئەسەدی کوڕی حەمدەوەی… و ئەوانی تر.

سەرچاوەکان دەستکاری

  • شەش پێشەواکەی فەرموودە، نووسینی/ نەجمەددین فەرەج ئەحمەد
  • وێکی عەرەبی