ئیبن ڕەببەن تەبەری
زانا و گەردوونناس و پزیشکی موسڵمان عەلی بن سەهل ڕەببەن تەبەری.
ژیان و پیشە
دەستکاریلە ساڵی (٧٨٠ زایینی/١٦٤ کۆچی) یان (٧٧٠ زایینی/١٥٣ کۆچی) لە خێزانێکی فارسی یان ئاشووری[١] مەسیحی لە ئامۆل لە دایک بووە بەڵام دواتر بووەتە موسڵمان، باوکی (سەهل) شارەزا بوو لە بیرکاری و گەردوونناسی و پزیشکی و فەلسەفە و ئەندازە، دەشگووترێ کە ئەو یەکەم کەس بوو کتێبی مەجستی وەرگێڕاوە بۆ عەرەبی، ئیبن ڕەببەن سەرەتا لای باوکی خوێندوویەتی کە فێری پزیشکیی و ئەندازە و فەلسەفەی کردووە، لەگەڵ زمانی عەرەبی و سریانی، دوای کۆچی دوایی باوکی زیاتر سەرقاڵ بوو بە پزیشکیی تا بوو بە پزیشکێکی بەناوبانگ، پزیشکی ئەنجامداوە لە شاری رەی، پاشان چووەتە عێڕاق.
کتێبێکی هەیە بەناوی (فردوس الحكمة)تیایدا: باسی ڕێساکانی پاراستنی تەندروستی و باسکردنی چەند نەخۆشیەکی ماسولکەکان، خۆپاراستن لە نەخۆشیەکان، هەروا باسکردنی هەموو نەخۆشیەکان لە سەر تا پێ، نەخۆشیەکانی مێشک و دەماغ، نەخۆشیەکانی چاو، نەخۆشیەکانی سنگ و سک و ڕیخۆڵەکان، ئیبن ڕەببەن گرنگی زۆری هەبوو لە بنیات نانی پزیشکیی عەرەبی، مامۆستای ئەبووبەکر ڕازی بووە، ئیبن ڕەببەن یەکەم پزیشکی دەروونناسی بووە
بەرهەمەکان
دەستکاریبەرهەمی زۆری هەیە نمونە:
- کتێبی (فردوس الحكمة) لە گرنگترین کتێبەکانە، زانیارینامەیەکی پزیشکییە.
- کتێبی (تحفة الملوك)
سەرچاوە
دەستکاریپەراوێز
دەستکاریئەم وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |
ئەم وتار ھیچ پۆلێکی لەخۆ نەگرتووە. تکایە یارمەتی بدە بە زیادکردنی پۆلێک بۆ ئەوەی پێڕست بکرێت لەگەڵ وتار لێکچووەکان. (نیسان ٢٠١٧) |