عێراق

وڵاتێک لە ڕۆژاوای ئاسیا
(ڕەوانەکراوە لە عێڕاقەوە)

کۆماری عێراق (عەرەبی:جمهوریة العراق) وڵاتێکە لە رۆژھەڵاتی ناوەڕاست. کۆماری عێراق لە ساڵی ١٩٢١ دامەزراوە، لە سەرەتای دامەزراندنییدا لەسەر شێوازی سیستمی حوکمڕانی پاشایەتی بوو، و لە ساڵی ١٩٥٨ بە سەرکەوتنی شۆڕشی ١٤ی تەممووز سیستمی کۆماری بەرقەرار بوو.

جمهورية العراق
Jumhūriyat Al-Irāq
كۆماری عێراق
[[ی عێراق |]]
پایتەختبەغدا
گەورەترین بەغدا، مووسڵ، بەسڕە، ھەولێر
زمانە فەرمییەکان عەرەبی و کوردی
دەوڵەت
 -  سەرۆک کۆمار بەرھەم ساڵح
 -  جێگری یەکەم
 -  سەرۆک وەزیران مستەفا کازمی
سەربەخۆيى
 -  له ئیمپراتۆریەتیی عوسمانی ١ی تشرینی یەکەم ١٩١٩ 
 -  له شانشینی عێراق ٢٣ی ئاب ١٩٢١ 
 -  له بەریتانیا ٣ی تشرینی یەکەم ١٩٣٢ 
 -  له دامەزراندنی کۆمار ١٤ی تەممووز ١٩٥٨ 
ژمارەی دانیشتوان
 -  بەراوردی ۲۰۰۹ ۳٨٫٥۰۰٫۰۰۰ 
دراو دیناری عێراقی (IQD)
ناوچەی کاتی
لای لێخوڕین ڕاست
پاوانی ئینتەرنێت .iq

لە ساڵانی ١٩٥٨ بۆ ١٩٦٨ چەندین کوودتای سەربازی لە عێراقدا ئەنجامدران، کە دوایینیان کودەتای بەعسییەکان بوو. ڕژێمی بەعس لە ساڵی ١٩٦٨ تا ٢٠٠٣ دەسەڵاتی عێراقی بە دەستەوە بوو.

ھێرشی ئەمریکا بۆسەر عێراق لە ساڵی ٢٠٠٣دا، بە خاڵی گۆڕان دادەنرێت لە عێراقدا بەتایبەتی و ناوچەکە بە گشتی، ئەم شەڕە بوو بەھۆی زیانێکی گیانی زۆر لە ڕیزی خەڵکی مەدەنیی عێراقییدا، بۆشاییەک لە ئاسایشی عێراقدا دروستبوو کە بوو بەھۆی حاڵەتێکی نا ئاسایش و گرژ بێجگە لە ھەموو عێراق بێجگە لە ھەرێمی کوردستان، لە ھەمان کاتدا ھەندێک لەو بڕوایەدان ھاتنی ھێزەکانی ئەمریکا بۆ عێراق ئەنجامی باشی ھەبوو ئەویش لابردنی ڕژیمی پێشووترە.

مێژووی عێراقدەستکاری

  وتاری سەرەکیمێژووی عێراق

عێراق لە مێژوودا بە وڵاتی دوو ڕووبار ناسراوە مێژووی ئەم ناوچەیە بۆ ١٠ ھەزار ساڵ زیاتر دەگەڕێتەوە خاوەن میژوویەکی زۆر دوور و درێژە سۆمەرییەکان ئەکەدییەکان ئاشوورییەکان بابلییەکان لە نەتەوە دێرینەکانی ئەم وڵاتەن خاوەنی شارستانییەتییەکی بەرزبووە لە مێژووی خۆیدا چەندین جار تووشی داگیرکاری و ھێرشی نەتەوەکان بووەتەوە لە سەردەمە جیاوازەکانی ئەمەش بەھۆی بوونی شوێنی عێراق وەک ناوچەیەکی جوگرافی گرینگ. ھەریەکە لە ساسانییەکان سەفەوییەکان عوسمانییەکان مەغۆلەکان مەمالیکەکان ئینگلیزەکان بۆ ماوەیەکی زۆر فەرمانڕەواییان لە عێراق کردووە دواین ھێرش بۆسەر عێراق لەلایەن ڕێکخراوی داعشەوە بوو کە توانی بۆ ماوەی سێ ساڵ چەندین ناوچەی گرینگی عێراق داگیر بکات.

دەسەڵاتی سۆمەرییەکان و ئاشوورییەکاندەستکاری

  وتارە سەرەکییەکانسۆمەرییەکان و ئاشوورییەکان

سۆمەریەکان دەسەڵاتی زۆریان ھەبوو لە خوارو ناوەڕاستی عێراقی ئێستادا، لە سەروەش گەلانی تری لێ دەژیان. لە سەردەمی ئامورابی لە ١٧٥٠بۆ ١٧٩٢پێش زایین لەگەڵ زۆربەی بەشەکانی تری یەکتریان گرت و بابلیشیان بە پایتەخت دانا، لە سەروشەوە ئاشوریەکان خەریکی بازرگانی بوون لەگەڵ ئاسیادا. لە ١١٠-٥٠٠ پێش زایین بابل بەڕێوە دەچوو لەلایەن ڕۆژھەڵاتە ئاسیایەکان، لە سەرو شەوە ئاشوریەکان دەمێکی باش دەسەڵاتیان ھەبوو تا ئەوکاتەی موسڵ لەلایەن بابلیەکان و مێدەکان (کوردەکان) لە ساڵی ٦١٢پێش زایین دەستی بەسەر دا گیرا.

دەسەڵاتداری پارسی (ئێرانی)دەستکاری

بابل لەژێر دەسەڵاتی شایەتی پارس(ئێران) دا بوون تا ئەو کاتەی ئەسکەندەری گەورە گرتی و پایتەختەکەی لە ڕۆژھەڵاتی خواروی بەغدای ئێستا دا بوو.

گرتنی عێراق لەلایەن عەرەبەوەدەستکاری

دوای وەفاتی پێغەمبەر محەممەد لە ساڵی ٦٣٢ خەلیفەی یەکەم ئەبوبەکر ھێرشێکی کرد دژی ساسانیەکان و ڕۆما. ئەوە بوو خواروی عێراقیان داگیرکرد. و خالیدی کوڕی وەلید سەرکردەی ھێرشەکە بووە. لە ساڵی ٦٣٤-٦٤٤ زایینی لەژێر دەسەڵاتی خەلیفەی دووەم عومەر ھێزی خۆیان لەم دوو شارە کۆکردە بۆوە. موسڵیش لەژێر دەسەڵاتی ساسانیەکان دەرھێندرا و لە نەھاوەندیش دۆڕان بەم شێوەیھعەرەبەکان دەسەڵاتیان لە ڕۆژ ئاوا و ناوە ڕاستی ئێران ھەبوو بێجگە لە تەواوی عێراق. پەیوەندی لە نێوان عەرەبە مسوڵمانەکان و خەڵکی ناوچەکە پەرەیەکی باشی سەند.

ھاتنی ئەمەوییەکان بۆ عێراقدەستکاری

  وتاری سەرەکیدەوڵەتی ئەمەوی

دوای کوشتنی خەلیفەی سێیەم عوسمان لە ساڵی ٦٥٦ ئاڵۆزی پەیدا بوو لە ناو خەلیفەکاندا. لە بەسڕە لە ساڵی ٦٥٦ کێشە دروست بوو لە ناو مسوڵماناندا. ئیمامی ئەلی لە ساڵی ٦٦١ دا شەھید کرا. ھەر دوای ئەو فەرماندەی موئاویە لە سوریا بانگەوازی خەلافەتی خۆی کرد، ئەو بوو بەیەکەم خەلیفە لە ئەمەویەکان کە پایتەختەکەی دیمەشق بوو. لە ساڵی ٦٨٠ یەزید ھاتە سەر حوکم دوای مردنی موئاویە ئەوەش بوو بەھۆی ناڕەزایی چەند گروپێک و کەسێک لەوانە کوڕی دووەمی ئیمامی ئلی، حوسێن، کە لە پێشەوەی نارەزایەکان بوو. لە کەربەلا ئیمامی حوسێن لەگەڵ نزیکەی ٢٠٠ ئەسحابە شەھید کران.

خەلافەتی عەبباسیدەستکاری

  وتاری سەرەکیخەلافەتی عەبباسی

لەکاتی خەلافەتی ئەمەویدا گەلێک کودە تا لە عێراق کران یەکێک لە نەوەکانی مامی پێغەمبەر عەباس (ئەبو موسلیم) کەپشت گیرییەکی زۆری ھەبوو لەلایەن ئەو ھێزانەی کە دژی خەلافەتی ئەمەوی بوون بەتایبەتی لەلایەن شیعەکانەوە. لە ساڵی ٧٤٧ ھێزی ئەبوو موسلیم لە یەکیاندا لەگەڵ ئەمەویەکان ئەوە بوو سەرکەوتن و عێراقیان گرت و بوو بە یەکەم خەلافەی عەباسیەکان لە بەغدا. لەژێر دەسەڵاتی حەوت خەلافەتی یەکەمی عەباسیدا بەغداد بوو بە سەنتەری دەسەڵات، لەوێ زانست و فەیلەسوفی و ڕۆشنبیری و بازرگانی گەشەیەکی چاکی کرد. خەلافەتی عەباسی دەسەڵاتی جگە لە عێراق و ئسپانیا و باکووری ئەفریقا، سووریا، کەنداوی عەرەب، ئێران و گەلێک ناوچە لە ئاسیای ناوەراست و ھیند گرتەوە. لە ساڵی ٩٤٥ بە غدا داگیرکرا لەلایەن بویودیەکان کە شیعە بوون. لە ساڵی ١٠٥٥ تورکەکان (سەلجوقیەکان) کە سونی بوون دەستیان بە سەر بیودەکان داگرت. لەلایەن عەباسیەکانەوە سەرکردەی سەلجوقیەکان توغریل بەگ بە ناوی مەلیکی ڕۆژھەڵات ناو دەبرد. لەژێر دەسەڵاتی سەلجوقی بە سەرکردایەتی مالیک شا فەرمان رەوایەتی خۆی گەورە کرد بۆ ڕۆژھەڵاتی دەریایی ناوەڕاست و ئاسیای بچووک و گەلێک بەش لە کەنداوی عەرەب. لە ھەمان کاتدا عێراق لە پێش کەوتن دا بوو لە بارەی ڕۆشنبیری و زانستی دا لە دوای مردنی مالیک ویلایەتەکە ھەڵوەشایەوە.

ھاتنی مەغۆلەکاندەستکاری

  وتاری سەرەکیئیمپراتۆریەتی مەغۆل

لە ساڵی ١٢٥٨ مەنغولەکان ھێزی داگیرکەری خۆیان بەرەو بەغدا کەوتونەڕێ و داگیریان کرد. نەوەی جەنگیزخان، ھولاکۆ، دەستی کرد بەلەسێدارەدانی ئاخیر خەلیفەی عەباسی. و مرۆڤی زاناولێزان، نیگارکێش، شاعیر و مرۆڤی بە دینی لەسێدارەدان ھەروەھا شتەکانی لێتێکدان. عێراق بەڕێوە دەچوو لە تەورێزەوە لە ئێران. دوای سەرکردەی مەغۆل ئەبوسەئید لە ساڵی ١٣٣٥مرد، فەرماندەی جەلایل دەسەڵاتیان گرتە دەست لە عێراق تا ئەو کاتەی سەرکردەیەکی مەغۆلەکان تەیمورلەنگ بوو، بەغدای لە ساڵی ١٤٠١داگیر کردەوە. و زۆر لە خەڵکانی ئەوێی لە سێدارە دان. لەماوەی ساڵی ١٤٠٠ دا عێراق لە بارێکی سیاسی ئاڵۆزدا بوو لەڕووی ئابووری و ژیانی کۆمەڵایەتی.

سەفەوی و عووسمانیدەستکاری

  وتارە سەرەکییەکانسەفەوییەکان و عوسمانییەکان

لە سەرەتای ١٥٠٠ عێراق داگیرکرا لەلایەن تورکیاو فەرمانرەوای شیعەی تورکی (سەفەویەکان). لە ساڵی ١٥٣٤ عێراق داگیرکرایەوە لەلایەن ئیسلامە سونیەکانی عوسمانی کە ئەستەمبوڵیان پایتەخت بوو. لە عێراق سێ ناوچە دروست بوو بەغدا، مووسڵ و بەسرە، کە بەڕێوە دەچوون لەلایەن سێ پاشاوە کە سوڵتان لە ئەستەمبوڵ بۆخۆی دەست نیشانی کرد بوون. بەڵام عوسمانیەکان وڵاتەکەیان بەشێوەیەکی کەم و کوڕی و بێسەروبەر بەڕێوە دەبرد بۆیە سەفەویەکان لە ساڵی ١٦٢٣ توانیان عێراق بگرنەوە. لە ساڵی ١٦٣٨ دیسانە کە عوسمانیەکان بە سەرکردەی عوسمان مرادی چوارەم، ھەرسێک ناوچەکەیان گرتنەوە. عوسمانیەکان لە عێراق بوون تا ساڵی ١٩١٨ بەڵام لە زۆر کاتدا، و لە زۆر شوێندا ناوچەی سەربەخۆ ھەبوو. لەوانە کوردەکان فەرمان ڕەوای بابان دەسەڵاتی خستە ژێر دەستی خۆی لە سەروی عێراق لە کۆتای ١٦٠٠ دا. لە ناوچەکانی بەسڕە دا زۆر ناوچە بە دەست شێخەکانی ناوچەکە دا بوون. لە ساڵی ١٧٠٤ حەسەن پاشا لە بەغدا سەرکردایەتیەکی ناوچەی دامەزراند، کە تا ساڵی ١٨٣١مایەوە.

لە کۆتای ١٨٩٠ دا و لە سەرەتای ١٩٠٠ کێبەڕکێی گرنگی بریتانیەکان و ئەڵمانیەکان لە عێراق بوو. ئەڵمانیەکان رێگایان پێدرا بوو لەلایەن سوڵتانەوە لە ئەستەمبوڵ کە ھێڵی شەمەندەفەر ڕاکێشێ بۆ بەغدا. ئەوەش لەلایەن بریتانیەکانەوە وەکوو دژایەتییەک دەبیندرا دژی دەسەڵاتی خۆیان لە ھیند و ئەڤغانستان.

جەنگی جیھانی یەکەم و عێراقدەستکاری

  وتاری سەرەکیجەنگی جیھانیی یەکەم

بریتانیەکان لە شەڕی جەنگی جیھانی یەکەم وردە وردە عێراقی خستە ژێر دەسەڵاتی خۆیان. لە کۆنفرانسی ئاشتی لە پاریس لە ساڵی ١٩١٩ عێراق بوو بە ژێر دەستەی بریتانیا. و قەرارەکەش جێبەجێ کرا لە ساڵی١٩٢٠. بریتانیەکان قەراریان دا کە عێراق بکەن بەمەلیکیەت و مەلیک فەیسەڵیان دانا. مەلیک فەیسەڵ کە ھاوپەیمان بووە لەگەڵ بریتانیەکان دژی تورکەکان. ناوچەی موسڵ بوو بە پرسیارێکی ئاڵۆز لە نێوان عێراق و تورکیادا، بەڵام (نەتەوەیەکگرتووەکان) کردیان بە خاکی عێراق لە ساڵی ١٩٢٥. لە جیاتی ئەوە بریتانیا داوای لە عێراق کرد لە قەرارێک کە لە ساڵی ١٩٢٣ دا ئیمزاکرا بوو کە بۆ ماوەی چوار ساڵ بریتانیا لەوێ بمێنێتەوە بەڵام دەیان ویست زیاد بکرێت بۆ ٢٥ ساڵ و پارێزگاری لە کوردەکان بکەن لە عێراق. دەسەڵاتی سیاسی لە عێراق ھاتەدەستی عەرەبی سونی کە مایەتی، مەلیک فەیسەڵ سونی بووە و و بوونی ئەو چۆتەوە سەر ئایلەی ھاشمی. عەرەبی شیعەی زۆرینە دەسەڵاتی لێ کەم کرایەوە لەڕووی کۆمەڵایەتی و ئابووریدا بەڵام کوردە سونیەکەمایەتیەکان دەسەڵاتی سیاسی خۆیان پتەوتر کرد.

سیستمی پاشایەتی عێراقیدەستکاری

سەربەخۆ بوونی مەلیکایەتی لە عێراق لە ساڵی ١٩٣٢ دانی بەرەسمی پێدانرا، لە ساڵی ١٩٣٣ مەلیک فەیسەڵی یەک مردو کوڕەکەی غازی ھاتە جێگای ئەو. غازی کێشەیەکی گەورەی ھەبوو لەگەڵ کوتلە ئاینیەکان و کەمەنەتەوەیەکان. غازی لە کارەساتێکی سەیارە دا لە ساڵی ١٩٣٩ گیانی لە دەست دا. کە فەیسەڵی دوو منداڵبوو بۆیە ئامۆزایەکی خۆی، ئەمیر ئەبدوڵڵا دانا بە مەلیک نوری سەئید کە ھاورێیەکی مەلیک فەیسەڵ بوو دەسەڵاتی وەزیرایەتی تەواوی لە دەست دا بوو لە سەردەمی مەلیکایەتیدا عێراق یەکێک بوو لە دامەزرێنەرەکانی نەتەوەیەگرتووەکانی عەرەب لە ساڵی١٩٤٥ و ھەمان ساڵ بوو بە ئەندام لە ووڵاتە یەگرتووەکان.

عێراق دژی پلانی دابەشکردنی فەڵەستین بوو لە ووڵاتە یەکگرتووەکان و بەشداری بەھێزی چەکداری شەڕی عەرەب و ئیسرائیل کرد لە ساڵی ١٩٤٨. بەرھەم ھێنانی نەوت زیادی کرد و بۆڕی نەوت بۆ لوبنان و سوریا دروست کران لە نێوان ساڵەکانی ١٩٤٩بۆ١٩٥٢، ئەوەش بۆ ھۆی پەرەسەندنی ئابووری ووڵاتەکە. ئەو ھێزانەی کە دژی ڕژێم بوون زۆر بەخێرایی لە زیاد بوون دا بوون، بەھۆی ناڕەزای دژی ڕژێم و بەڕازی نەبونی ھاوبەشیکردنی ڕژێم لە پەیمان نامەی بەغدا لە ساڵی ١٩٥٥. ھەروەھا لە بەر ئەوەی ڕژێمی نوری کەوتبۆ پارە خواردن و بەرتیل خواردن و خەڵکی سیاسی دژ بە ئەو ئازارو ئەشکەنجە دەدران. لە ساڵی١٩٥٨کودەتایەک دژی مەلیکایەتی فەیسەڵی دوو نوری سەحید بەرپا بوو کە ناوی بە شۆڕشی ١٤ی ئەیلوول دانرا. لە کودە تایەکەدا مەلیک فەیسەڵی دوو، و ئەمیر ئەبدوڵڵا کوژران و نوری سەئید لە ڕێگای ھەڵاتن دا کوژرا.

سەردەمی کۆماری ١٩٥٨دەستکاری

لە ساڵی ١٩٥٨ سەردەمی مەلیکایەتی ڕوخاو دەوڵەتی عێراق دروست بوو و عەبدولکەریم قاسم ھاتە سەر حوکم. قاسم بانگەوازی بیروڕای ئازادی دەکرد و پەیماننامەی بەغدای لە ساڵی ١٩٥٩ ھەڵوەشاندەوە. قاسم، بارزانی بانگ ھێشت کردەوە بۆ خاکی عێراق لە ووڵاتی دەربەدەری یەکێتی سۆڤیەتی ئەوکاتە. قاسم لە سەرەتادا ھاریکاری دەکرا لەلایەن عەرەبەکان و شوعییەکان ھەروەھا سەرۆک ھۆزەکانی کورد وەک بارزانی لە حکومڕانی خۆیدا. بەڵام ئەو ھاریکاریە زۆر تەمەنی کورت بوو. گرژی لە نێوان قاسم و بارزانی دا دروست بوو لەسەر بەڕێوە بردنی ئۆتۆنۆمی کوردستان. ھەروەھا لەگەڵ کۆمۆنیستەکان بارو دۆخی ئاڵۆز بوو تاوای لێھات قاسم لەکودەتایەکی سەربازی لە ساڵی ١٩٦٣ دا کوژرا. حکوومەتێکی تازە بە سەرۆکایەتی عەبدولسەلام ئارف ھاتە سەر حوکم. عەبدولسەلام ئارف لەکارەساتێکی کۆپتەردا لە ساڵی ١٩٦٦ دا کوژرا. جەنەڕاڵ عەبدولرەحمان ئارف کە برای عەبدولسەلام بوو ھاتە جێگای ئەو. لە ساڵی ١٩٦٨ عەبدولرحمان لە کودەتایەک دا لەسەر حوکم لابردرا.

ڕژێم بەعسدەستکاری

  وتاری سەرەکیڕژێمی بەعس

حزبی بەعس دەسەڵاتی گرتە دەست و جەنەراڵ ئەحمەد حەسەن بەکر بوو بە سەرۆک کۆماری عێراق. دروشمی حزبی بەعس ئەوە بوو«یەکێتی حزبی سۆسیالیستی عەرەبی بوو، لە دویشدا نیشتیمانی عەرەبی قسەی سەر زاریان بوو. دان پێدانان بەڕەسمی بەمافەرەواکانی کورد و ناوچە کوردیەکان، ئەوە بوو بەیانی ١١ ئازاری ١٩٧١لێ کەوتەوە، بەڵام ڕژێمی بەعس لە پەیمانەکانی خۆی پاش گەز بۆوە پەیمانی جەزائیریان لە ساڵی ١٩٧٤ مۆر کرد لەگەڵ ئێران. لە پاش مردنی (کوشتنی) ئەحمەد حەسەن بەکر لە ساڵی ١٩٧٩سەددام حوسێن ھاتە سەر حوکم، کە دەمێک بوو دەسەڵاتی سەرەکی لە دەست دابوو.

شەری عێراق و ئێراندەستکاری

  وتاری سەرەکیشەڕی عێراق و ئێران

شەڕەکە لە نێوان ئێران و عێراق دا ڕوویدا ئێران بەسەرکردایەتی ئایەتوڵا خومەینی و عێراق بەسەرکردایەتی سەدام حوسێن، لە ساڵی ١٩٨٠ تا ١٩٨٨ شەڕەکە ٧ ساڵ و ١٠ مانگ و ١٦ ڕۆژی خایاند. لە ساڵی ١٩٨٠ عێراق دەیەویست، سنوری شەتلعەرەب بگێرێتەوە بۆ خۆی کە لە ساڵی ١٩٧٤ عێراق دابووی بە ئێران لە بری ئەوەی ئێران ھاریکاری کوردەکان نەکات. عێراق ھاریکاریەکی تەواوی ھەبوو لەلایەن ووڵاتە عەرەبیەکانەوە دژی شیعەی ئێران. لە شەرەکەدا ئەورووپا و یابان وووڵاتی دورگەی عەرەبی بەتایبەتی سعودیە ھاریکاری عێراقیان دەکرد بەپارە (قەرز) بە نزیکەی ٨٠ میلیارد دۆلاری ئەمریکی. دوای ڕاوەستانی شەڕ، ووڵاتەکان دەیان ویست قەرزەکانی خۆیان لەگەڵ عێراق باس بکەن. بەڵام عێراق خۆی لە گێلی دەدا. ئەمریکا کە قەرزی نەدابوو بە عێراق لە جیاتی ئەوە قەرزی پێداو یارمەتی خواردەمەنی بە عێراق دەدا. ئەمریکا گەلێک کومپانیای نەوتی عێراقی کڕی و ھاوکاری ئەمریکا و عێراق زۆر گەرم بوو تا ئەو کاتەی عێراق لە ساڵی ١٩٩٠ کوێتی داگیر کرد، و لە ھەمان ساڵ دا پەیمانی ئاشتی لە نێوان ئێران و عێراق مۆر کرا. دوو سەبەبی ھێرشی عێراق بۆسەر کوێت، یەکەم: عێراق دەی گوت کوێت سەر بە عێراق بووە و یەکێکە لە ناوچەکانی بەسڕە و. سەبەبی دووەم: داواکردنی کوێت لە قەرزەکانی کە دابووی بە عێراق دژی شەڕی ئێران.

ئەوە بوو ئەمریکا بە ڕەزامەندی ووڵاتە یەکگرتووەکان لەگەڵ ھاوپەیمانیەکانی کە بریتانیا، فەڕەنسا و پێنج ووڵاتەکەی کەنداوی عەرەبی، میسر، سوریا و مەغریب ھێرشیان کردە سەر عێراق.

ئازاد کردنی کوێت لە ١/١٧/ ١٩٩١دەستی پێکرد و لە ٢٨ ی مانگی شوباتی ھەمان ساڵ شەڕ ڕاوەستا. ھاوپەیمانەکان کوێتیان بە عێراق بەجێھێشت و سەرکەوتن، عێراق بە ھەموو مەرجێکی ئەمریکا ڕازی بوو. لەو مەرجانە نەمانی زۆری ھێزی سەربازی، داپڵۆساندنی چەکی قورس و دان پێنان بە ووڵاتی کوێت.

ڕاپەرینی کوردەکان و شیعەکاندەستکاری

  وتاری سەرەکیڕاپەڕین

لە خواروی عێراقەوە شیعەکان و لە کوردستانیشەوە کوردەکان ھەلیان قۆستەوە بە کزبوونی ڕژێم و دەستیان کرد بە ڕاپەڕین. لە کوردستان لە ٥ ی مانگی ئازاری ١٩٩١ گەلی کورد بە ھاوکاری پێشمەرگە ڕاپەڕینی خۆیان دەست پێکرد لە شاری ڕانیەوە. گەلی کورد ئەوەندە تامەزرۆی ئازادی بوو یەکگرتنەکی تەواوی خەڵکانی گرتپۆوە، ھەمووی یەک دەنگ یەک ھەڵوێست بێ ئەوەی بیر لە تەسکایەتی حزبی یان کەسایەتی بکاتەوە. دروشمی خەبات و ئازادی بوو بۆ کوردستان. بۆ ماوەیەکی کەم گشت ناوچە کوردیەکان ئازاد کران بە کەرکووکیشەوە.

کۆڕەوی ١٩٩١دەستکاری

ڕژێمی بەغدا لە خواروی عێراقەوە کەوت بۆسەر گیانی شیعەکان و کوشتن و برین و بەکۆمەڵ کوشتن. لە خووارو ڕاپەرینی شیعەی تواندەوە و ھەموو ھێزەکەی خۆی کۆکردەوە بۆسەر کوردستان، بەکۆپتەر و تۆپ و لەشکرەوە ھێرشی ھێنا، ئەوە بوو کۆڕەوە بەکۆ‌مەڵەکەی چەند ملیۆنی لێ کەوتەوە. دەتوانین بڵێین خۆش بەختانە لەرێگەی میدیاکانەوە کارەساتە دڵتەزێنەکە گوێزرایەوە بۆسەر شاشەی تەلەفیزیۆنەکان لە گشت جیھاندا. ھێزە ھاوپەیمانەکان دوو ھێزی دژە فڕۆکەیەکانی عێراقیان دروست کرد، کە عێراق نەتوانێ جموجۆڵی سەربازی و فڕۆکەیی لەم ناو چانەدا بەکار بھێنێ، ئەویش ھێڵی ٣٢ لە خوارەوە، و ھێڵی ٣٦لە سەرەوە.

جوگرافیادەستکاری

  وتاری سەرەکیجوگرافیای عێراق


وڵاتی عێراق رووبەرەکەی نزیکەی ٤٥٣٫٥٠٠ کم، شوێنێکی گرنگی ھەیە لە جیھانی نوێدا لەبەر ئەوەی شوێنێکی جوگرافی بایەخ داری ھەیە و دەروانێت بە سەر بەشی ڕۆژھەڵاتی ناوچەی ڕۆژھەڵاتی ناوەراست، ھەروەھا دەکەوێتە سەر پردێک زەوی ھەرسێ کیشوەرەکان بەیەکتر دەگەیەنێت ئەورووپا، ئاسیا، ئەفریقا، و ئاسانترین شوێن و رێگای وشکانی و ئاوییە کە بە ناوچە ئاوەدانەکاندا دەروات، عێراق بەشێکە لە ناوچەی یان لە رێگای (ھلال الخصیب) ئەم ناوچەیە دەست پێدەکات لە کەنداوی فارس و پاشان پێچ دەخواتەوە بەرەو عێراق و سوریا و فەلەستین و لوبنان و تا دەگاتە سەر دەریای سپی ناوەراست. لە سەردەمی مێژووی کۆندا ئەم ناوچەیە رێگای بە یەکگەیشتنی نەتەوەکانی ڕۆژھەڵات بە ڕۆژاوا بوو. سەرەڕای پێشکەوتنی شارستانی و ھۆیەکانی گواستنەوە، عێراق گرنگی و تایبەتمەندی شوێنی خۆی پاراست، لەبەر ئەوەی ھەموو رێگاکان لە ناوچەی کەنداو کۆدەبێتەوە و ناوچەکانی باکوورو ڕۆژھەڵاتی کەنداوی فارس ناوچەی شاخاوی و سەختن سەرەڕای ئەوەی ناوچەی کەنداوی فارس شوێنێکی بازرگانی مامناوەندییە ئەویش لەبەر بوونی رێگاکانی ئاوی بەدەریای سوور و نۆکەندی سوێسدا. بەڵام باشووری عێراق گرنگییەکی تایبەتی ھەیە لەبەر ئەوەی ناوچەیەکی بازرگانی یان بەناوچەیەکی (ترانسێت) ە سەرەرای گرنگی شوێنەکەی وڵاتی عێراق لەرووی ئابوورییەوە بایەخی زۆری ھەیە چونکە مادەی سەرەتایی کانزایی زۆری تێدایە کە جیھانی نوێ پێویستییەتی، و عێراق لەڕووی کشتوکاڵییەوە گرینگی خۆی ھەیە بەتایبەتی لە بواری چاندنی دانەوێلە (گەنم و جۆ)دا، سەرەرای بوونی چەندین جۆر کانزا و سامانی سروشتی تر.

سنووردەستکاری

دەکەوێتە باشووری روژئاوای ئاسیا و باکووری روژھەلاتی نیشتمانی عەرەبی. تورکیا ئەکەوێتە باکوورییەوە و لای روژھەلاتی ئێرانە و ھەریەک لە سووریا و ئوردن و عەرەبستانی سعوودی ئەکەونە ڕۆژئاوایەوە، و کووەیت و کەنداوی عەرەبی لە باشوورییدان.

    ئێران   تورکیا  
  ئێران باکوور
ڕۆژهەڵات      عێراق    ڕۆژئاوا
باشوور
  ئێران   کووەیت

بەرزی و نزمیدەستکاری

 
نەخشەی تۆپۆگرافی عێراق

لێکۆلینەوە لە فیسۆگرافیای ولاتی عێراق کارێکی ئاسان نیە لەبەر ئەوەی لە سنوری ئەم ولاتە چەندین جۆر دیاردەی سروشتی رووی زەوی بە چاو دەبینین، ناوچە شاخاوییە بەرزەکان لە باکوور و باکووری ڕۆژھەڵاتدا کە لە رووی پێکھاتەوە بەشێکن لە زنجیرە چیاکانی ئەلپی لە ئەوروپادا پاشان بەرەو ئاسیا درێژدەبنەوە لە ناوچەکانی بێرنە لە ئیسپانیا تا دەگاتە چیاکانی الیوماس لە بۆرما. بەشەکانی رۆژئاوای عێراق بەشێکن لە بانەکانی نیمچە دوورگەی عەرەبی کە لە ڕووی جیۆلۆجیەوە لە تاوێری زۆر کەونن (بەردی کۆن)، و زۆر رەقن بەڵام، بەشەکانی ناوەراستی یان (دەشتەکانی دۆلی دیجلە و فورات) کە بە قووڕ و ڵیتە داپۆشراوە لە سەردەمی دووھەم و سێیەمی جیۆلوجی دروست بوون لەگەل دروست بوونی دەشتەکانی ھیند کە (کنج و سند) ناسراون ئەم دەشتانە زۆر نزمن، بەڵام ناوچەی زۆرگ چەند تایبەتمەندیەکی خۆی ھەیە کە جیا دەکرێتەوە لە ناوچەکانی تر ئەم ناوچەیە لە پێچی سادە پێک ھاتووە و لە نێوان ئەو پێچانەدا دەشتی فراوان ھەیە بۆیە ناتواندرێت لەگەل ناوچە شاخاویە بەرزەکاندا یەک بخرێت، لەرووی بەرزی و نزمییەوە ناوچەی زوورگ جیاوازە لەگەل دەشتی نیشتەنی بۆیە ناتواندرێت لەگەل ئەم دەشتانەدا یەک بخرێت، بەڵام ناوچەی بانی ڕۆژاوا تەنھا بەشە یا ناوچەیە لە عێراقدا پێکھاتەکەی بەردی زۆر کۆنن کە بۆ سەردەمە کۆنەکان دەگەرێتەوە ئەم بەردانە بەبەردی کلس داپۆشراون کە پێک ھاتەکەی دەگەرێتەوە بۆ سەردەمی دووھەم و سێیەمی جیۆلۆجی. دواتر ئەو بەرگانە لە بەشەکانی ڕۆژاوا نەمان بەھۆی دامالینەوە ھەرچەندە لە رۆژئاواوە بەرەو ڕۆژھەڵات بچین جۆری بەردەکان دەگۆرێت لە بەردی کۆنەوە بۆ بەردی نوێ و ئەگەر سەیری چینەکانی ئەم بەردانە بکەین لە بانی ڕۆژاوا لێژاییان زۆر کەمە چونکە دامالین زۆر کاری تێکردوون تەنھا لە ناوچەی (کارە) نەبێت لە رۆخەکانی ڕۆژھەڵاتی بانی ڕۆژاوا کە بەپێچی سادە کۆتاییان دێت و لە ھەندێ شوێندا تووشی شکان بوونەوە. بەڵام دەشتی نیشتەنی ھەموو بەشەکانی تەختن تەنھا بەشی رۆژئاوای نەبێت کە ھەندێ بانی تێکەل بووە کە سەردەمی جیۆلۆجییەکەشی دەگەرێتەوە بۆ سەردەمی (میۆسین).

عێراق لە ڕووی بەرز و نزمییەوە دابەش دەبێت بۆ چوار بەش؛

ئاو و ھەوادەستکاری

 
گەردەلوولی خۆڵاوی لە عێراقدا لە ٣٠ی تەممووزی ٢٠٠٩

لەکاتی ھەر لێکۆلینەوەیەکی ئاووھەوادا پێویستە رەگەزەکانی ئاووھەوا وەربگرین وەکو (گەرمی، باران، با، پالەپەستۆ، شێ) بۆ دیاری کردنی روخساری ئاووھەوای ھەرناوچەیەک و ھەر ھەرێمێکی جوگرافی. ھەندێک جارھۆکاری شوێن و دوورو نزیکی لە رووبەرە ئاویەکان رۆلی خۆی دەبینێ بۆ دەستنیشان کردنی جۆری ئاووھەوا لە عێراقدا، پلەی گەرمی بەرزدەبێتەوە لەوەرزی ھاویندا پاشان نزم دەبێتەوە لە وەرزی زستاندا. بەرزی و پلەی گەرمی لەعێراقدا دەگەرێتەوە بۆچەند ھۆیەک وەک دووری شوێنەکەی لەرووبەرە ئاویەکان و نزیکی لە ھێڵی یەکسانی و درێژی کاتژمێرەکانی رۆژ کە لە ھەندێ رۆژەکانی مانگی تەممووز (١٤٫٤) کاتژمێر و چوار دەقیقە دەبێت و ھەروەھا کەمی رێژەی شێ و ئاسمانی ساف (سامال). بەڵام نزمی لەزستاندا دەگەرێتەوە بۆ و بەرزی ونزمی رووی خاکەکەی و سەرەرای کاریگەری پالەپەستۆ و پەستانی کەش کە کار لەئاووھەواکەی دەکەن لەم وەرزەدا. بەڵام لەرووی باران بارینەوە کە جۆری بارانی گەردەلولە (بابۆران) و رێژەکەش جیاوازە ئەویش بەپێی ئەندازەی ھاتنی ئەو (نەوالە شێیانە). جیاوازی بەرزی لە ئاستی رووی دەریاوە کە رێژەکەی لەنێوان(١٠ – ١٠٠ سم) دەبێت ھەر چەندە بەرەو باکوورو باکووری ڕۆژھەڵات برۆین بایەکەی لەجۆری باکووری رۆژئاوایە خێراییەکەی مام ناوەندییە بەدرێژایی رۆژەکانی سال، بەڵام لەباشوردا جۆری بایەکە دەگۆرێ بۆ بای باشووری ڕۆژھەڵات و عێراق بەزۆری لەژێر پالە پەستۆی بەرزی نیمچە خولگەییە کە زالە بەسەر بیابانی گەورەی عەرەبی و نابێ کاریگەری بەرزی ونزمی لەبیربکەین بەتایبەتی لەناوچە شاخاویەکاندا لەسەر ئاراستەی (با) و رێژەی باران و جۆری داباریندا. بۆیە ئاووھەوای عێراق دەکەوێتە ژێرکاریگەری کۆمەلێک گۆراوی ئاووھەوای جێگیر و ناجێگیر کە ئەوانەی دەبنەھۆی جیاوازی ئاووھەوا لەزستانەوە بۆھاوین و لەباکورەوە بۆ باشوور.

 
ڕووباری فوڕات

دەرامەتی ئاودەستکاری

مەبەست لەدەرامەتی ئاو لە عێراقدا ھەموو ئەو سەرچاوانە دەگرێتەوە کە لە سنورەکەی دایە وەک:

  1. ئاوی سەرزەوی:

پێکدێت لەئاوی ڕووباری دیجلە و ڕووباری فورات و لقەکانیان و جۆگەکانیان و (شەتولعەرەب) زۆربەی ئەم سەرچاوانە لە دەرەوەی سنووری عێراقن. گشت سەرچاوانە ھەمیشەیین تەنھا (ڕووخانە، عوزێم) نەبێت لە لقەکانی ڕووباری دیجلە. لەئەنجامی بوونی ڕووبارەکان و لقەکانی کۆمەڵێک ڕووبار، چەندین بەست و بەنداو لەسەر ئەم سەرچاوانە دروستکراون وەک (بەستی سامەڕا، بەستی کووت) لەسەر ڕووباری دیجلە. و (بەستی حەدیسە و ڕەمادی و ھیندیە) لەسەر ڕووباری فوڕات.

  1. باران وبەفر:

ئەم درامەتە یەکێکە لە سەرچاوەکانی ھەموو جۆرە ئاوێک لە عێراق، بەھۆی بوونی بەفرو باران لە چیاکانی کوردستان، ڕووباری دیجلە و لقەکانی دروست بووە.

  1. ئاوی ژێر زەوی:

بەتیبەتی ئەم جۆرە ئاوە لە کوردستان زۆرە لەئەنجامی بارینی باران و بەفر. ھەروەھا جۆری بەردەکان ولێژی ناوچەکە یارمەتی کۆبوونەوەی ئاوی ژێر زەوی داوە، ڕێژەی ئاوی ژێر زەوی عێراق بەم شێوەیەیە:

  • ئاوی ناوچەی شاخاوی (ئاوی زۆرە).
  • ناوچەی زورگ (ئاوی کەمترە لە ناوچەی شاخاوی).
  • جاوچەی دەشتی نیشتەیی (ئاوی کەمە).
  • بانی جەزیرە: (ئاوی زۆرە) بەڵام تامی ناخۆشە بەھۆی بوونی ماددەی گۆگردیک و کالیسیۆمی تواوە.

عێراق ھەر لەکۆندا بە وولاتی یان دۆلی دوو ڕووبار ناسراوە ئەمەش وای کردووە گرنگیەکی ئابووری ھەبێت پاشان ببیتە ھۆی دروست بوونی چەندین شارستانیەتی

دانیشتوواندەستکاری

 
کۆمەڵە ڕەگەزی و ئاینییە سەرەکییەکان لە عێراقدا:
██ شیئەی عەرەب ██ سوننەی عەرەب ██ کورد ██ ئاشور ██ یەزیدی ██ تورکمان

بەپێی ئامارەکانی ساڵی ٢٠١٤ ژمارەی دانیشتووانی وڵاتی عێراق ٣٤٬٧٦٨٬٧٦١ کەس بووە کە دەکاتە ٠٫٤٨ لەسەدی ڕێژەی خەڵکی جیھان. تەمەنی مام‌ناوەندی خەڵکی ئەم وڵاتە ١٩٫٩ ساڵە. ھەروەھا ٦٦ لەسەدی دانیشتووانی وڵات لە شارەکان دەژین.[١]

مێژووی سەرژمێرییەکاندەستکاری

دانیشتووانی عێراق لە سالی ١٨٦٦ لە سەردەمی عوسمانییەکان دواتر لە سالی (١٩٠٥ و ١٩١٩) ھەندێک ھەول درا بۆ زانینی ژمارەی دانیشتووان لە عێراقدا لە ١٩٢١ ھەروەھا ١٩٢٣ ھەولێک لە ئارادا بوو بۆ زانینی ژمارەی دانیشتووان لە ویلایەتی موێل وەکو سەر ژمێر لە سالی ١٩٢٧ سەرژمێری گشتی دانیشتووان ئەنجام درا بەڵام سەرکەوتوو نەبوو کە ژمارەی دانیشتووانی عێراق لەو سەرژمێریەدا ٢٫٩٦٨٫٠٠٠ کەس بوو، کە ١٫٠٥١٫٠٠٠ کور بوو، و ١٫٤٥٥٫٠٠٠ کچ بوو، لە سالی ١٩٣٤ دیسان ھەول درا سەرژمێری ئەنجام بدرێت و ئەنجام درا بەڵام نەک بە مانای سەرژمێری گشتی چونکە ئامادەکاری باش بۆ نەکرابوو، بەڵام یەکەم سەرژمێری گشتی بەمانی سەرژمێری لە سالی ١٩٤٧ ئەنجام درا ماوەی یەک مانگ بەردەوام بوو کە تێدا ژمارەی دانیشتووان نزیکەی (٥٫٠٠٠٫٠٠٠) کەس بوو کە تێدا رێژەی گەشەی دانیشتووان ٢٫٦ بوو، دواتر بەرز بووەوە بۆ ٣٫٢ بەڵام یەکەم سەرژمێری راست و دروست کە ئەنجام درا لە سالی ١٩٥٧ بوو نەتەوە یەکگرتووەکان سەرپەرشتی دەکرد ئەو کەموو کوریانەی کەلە سالی ١٩٤٧دا ھەبوو چارەسەرکرا فۆرمەکانی بە زمانی (عەرەبی، کوردی، ئینگلیزی، تورکمانی، تورکی) چاپ کرابوو. دواتر لە سالی ١٩٦٥ سەرژمێرییەکی تر ئەنجام درا کە زیاتر مەبەستێکی سیاسی لە دوواوە بوو بە تایبەتی لە کاتی یەکگرتنەوەی ھەرسێ ولاتی مێر و سوریاو عێراق، ئەم سەرژمێرییە دوو سال پێش وادەی خۆی ئەنجام درا کە بە لۆژیکێکی (ئەقلیەت) شۆڤینیانە ئەنجام درا سەرەرای ئەوەی لەو سەردەمە بە تایبەتی لە دوای سالی ١٩٦١ شۆرشی کورد بەرپابوو کە بووە ھۆی دروست بوونی شەر ھەروەھا ئاوارە بوونی خەلکێکی زۆر، مەبەستی سەرەکیش لەو سەرژمێریەدا کەم کردنەوەی رێژەی کورد بەتایبەتی لەو شوێنانەی کە نەتەوەکانی تری لێبوو وەکو تورکمان و عەرەب و کورد. کە رێژەی کورد بە جۆرێک کەم کرایەوە کەمتر لە ٢٥ ٪ بوو، ھەروەھا بەشێک لە رێکەوتنامەی ١١ ی ئازار لە سالی ١٩٧٠ ئەنجام دانی سەرژمێری بۆ دیاری کردنی ناوچەی ئۆتۆنۆمی بۆ کوردستان سەرەرای تەواو بوونی کارەکانی لیژنەی سەرژمێری و مانگێک بەر لە ئەنجام دانی ئەم پرۆسەیە دواخرا بۆ کاتێکی نادیار، ئەوەبوو لە سالی ١٩٧٤ شەر دەستی پێکرد، لە سالی ١٩٧٥ رێکەوتنامەی جەزائیر مۆر کرا لە نێوان حکوومەتی شا و عێراق لەو سەردەمەدا. پاشان شۆرەشی کورد تێکچوو و زۆربەی گوندەکان تێک چوون چۆل کران و خەلکەکە راگوێزرانەوە بۆ کۆمەلگا زۆرە ملێیەکان و خوارووی عێراق، دواتر لە سالی ١٩٧٧ سەرژمێری ئەنجام درایەوە کە لە کاتی شەرو بارودۆخێکی سیاسی نالەباردا بوو، دواتر دوای ھەلگیرسانی شۆرەشی عێراق – ئێران، لە سالی ١٩٨٧ سەرژمێری ئەنجام درا ئەوەبوو بارودۆخی کوردستان نالەبار بوو و گوندەکانی کوردستان راگواسترانەوە کران بۆ کۆمەلگا زۆرە ملێیەکان، دوا سەرژمێریش لە سالی ١٩٩٧ ئەنجام درا لەلایەن رێکخراوی خۆراکی جیھانی، ھەرچەندە سەرژمێرییەکی گشتی نەبوو کەمووکوری زۆریشی تێدابوو، بریار وابوو لە ٢٠٠٧ ئەنجام بدرێت سەرژمێری بەڵام لەبەر بارودۆخی سیاسی ئەنجام نەدرا.

ژمارە ساڵ کوڕ کچ ڕێژەی گەشە
١ ١٩٤٧ ٢٢٥٧ ٢٥٥٩ ٢٫٦
٢ ١٩٥٧ ٣١٥٥ ٣١٤٤
٣ ١٩٦٥ ٤١٠٥ ٣٩٥٤
٤ ١٩٧٧ ٦١٨٣ ٥٨١٧ ٣٫٢
٥ ١٩٨٧ ٨٣٩٦ ٨٤٧٥

بەپێی ئەم خشتەیەی سەرەوە تێکرای زۆر بوون و گەشەکردن بەرەو سەرەوە دەروات لە زیاد بوون دایە لە ١٩٤٧- ١٩٥٧ (٢٫٦) بووە، دواتر گەیشتە (٣٫٢) لە (١٩٧٧ – ١٩٨٧) ھۆکارەکانی ئەم گەشە سەندنە سروشتیە بۆ جیاوازی لە نێوان رێژەی لە دایک بوون و مردووان دەگەرێتەوە. بۆ نمونە:لە سالی ١٩٨٠ تاکو ١٩٨٥ رێژەی لە دایک بوون ٤٤٫٠٠٠ بوو بەرامبەر رێژە مردن کە تەنھا ١٠٫٠٠٠ بوو واتا زیاد بوونی سروشتی ٣٫٤ بوو، ئەمەش ژمارەیەکی بەرزە ئەگەر بەراوورد بکەین لەگەل ولاتانی تری عەرەبیدا لە (میسر- ٢٫٥)، لە (مەغریب – ٣٫٢)، لە (سودان – ٣٫٨)، (توونس – ٢٫٥)، (یەمەن – ٣٫١)، (مۆریتانیا – ٢٫٨)، (لوبنان – ٢٫٤)، (سئودیە –٦٫٥)، (ئیمارات – ١٢ ٪)، (بەحرین – ١٤٫٥)، تێکرای گەشەی سالانەی دانیشتووان. بەڵام چری دانیشتووان لە عێراقدا بەردەوام لە زیاد بووندایە. چری دانیشتووان لە سالی ١٩٤٧ تەنھا ١١ کەس بوو پاشان بەرز بووەوە بۆ ١٤ لە سالی ١٩٥٧ دواتر ١٨ لە سالی ١٩٦٥ پاشان ٢٨ لە سالی ١٩٧٧، ٣٧ لە ١٩٨٨، بەڵام ئەم رێژەیە جیاوازی ھەیە لە شوێنێک بۆ شوێنێکی تر.

پێکھاتەی تەمەنی دانیشتوواندەستکاری

بە شێوەیەکی گشتی دەتوانین سێ جۆر لە پێکھاتەی تەمەن دیاری بکەین:

  1. ئەوانەی کە تەمەنیان لە ١٥ سال کەمترە؛ ئەوەی یەکەم چینێکی بەکار بەرو مشەخۆرە بەڵام ئەو رێژەیە واتا بە مانای کۆمەلگا لە باری لاوی دایە، تێکرای ژمارەکەی لە سالی (١٩٨٧) ٧٫٣٨١٫٤٩٢ کەس بوو واتا ٤٥ ٪ کۆی دانیشتووان ئەمەش رێژەیەکی بەرزە.
  2. ئەوانەی کە تەمەنیان لە نێوان ١٥ تا ٦٤ سالە؛ کە گرینگترین چبنەکانی کۆمەلگایە و چینی بەرھەم ھێنە و چینەکانی تر لە ئەستۆ دەگرێت ژمارەی لە سالی (١٩٨٧) ٨٫١٨٠٫٢٦١ کەس بوو واتا ٥٠ ٪ کۆی گشتی دانیشتووان. بەڵام ئەگەر بەراووردی بکەین لەگەل ولاتانی تری جیھان کە لە ھەندێک ولات دەگاتە ٥٦ ٪ تاکو ٦٠ ٪.
  3. ئەوانەی تەمەنیان لە ٦٥ سال بەرەو سەرەوەیە؛ چینی سێیەم وەک چینی یەکەم چینێکی بەکار بەرە ژمارەیەکی زۆری لە ئافرەت و بێوەژن وپیرو پەک کەوتەی تێدایە، کە تێکرای ژمارەکەی لە سالی ١٩٨٧ ٥٤٦٫٦٦٥ کەس بوو واتا رێژەکەی ٣٫٣ ٪ ھەمووی دانیشتووانی عێراق بوو، ئەم رێژەیەش کەمە ئەگەر بەراوورد بکەین لەگەل ولاتانی تری جیھان.

دابەش بوونی کارگێڕیدەستکاری

عێراق دابەش دەبێت بۆ ١٩ ناوچەی کارگێڕی کە بە پارێزگا ناو دەبرێن، چوار لەم شارانە (سلێمانی و ھەولێر و دھۆک و ھەڵەبجە) ئەکەونە ھەرێمی کوردستان لە عێراقدا؛

 
پارێزگاکانی عێراق

پێشانگای وێنەدەستکاری

سەرچاوەکاندەستکاری

  1. ^ Countries in the world (ranked by 2014 population)(ئینگلیسی). ماڵپەڕی Worldometers. سەردان لە ڕێکەوتی ٥ی ئایاری ٢٠١٥.