ساڵ

ماوەیەک کە زەوی دەیبات بە دەوروبەری خۆردا بخولێتەوە

ساڵ ئەو کاتەیە کە زەوی پێیدەچێت لە خولانەوە بە دەوری خۆردا، کە چوار وەرزی ساڵی پێ درووست دەبێت و ماوەکەش لە ڕۆژژمێری زایینیدا بریتییە لە ٣٦٥ ڕۆژ و ١٢ کاژێر، کە بۆ ڕێکخستنی ڕۆژژمێرەکان سێ ساڵ دەکەن بە ٣٦٥ و ساڵی چوارەم دەکەن بە ٣٦٦، یاسای زانینی ئەوەی ئایا ئەم ساڵ ساڵێکی پڕە (٣٦٦) ڕۆژە یان ساڵێکی پڕ نییە بریتییە لەوە دوو ژمارەی کۆتایی ساڵەکە بێنی و دابەشی چواری بکەیت ئەگەر ژمارەکە بەسەر ژمارە چواردا دابەش بوو و ژمارەیەکی تەواو دەرچوو بەبێ ماوە ئەوا ساڵەکە پڕە بەڵام ئەگەر ماوە مایەوە ئەوا پڕ نییە؛ نمونە:٢٠٠٨ دێین دوو ژمارەی کۆتایی وەردەگرین کە ژمارە (٨)ە و دابەشی ژمارە (٤)ی دەکەین دەبینین (٢) دەردەچێت بێ ماوە بەڵام ئەگەر ٢٠١٠ بووایە؛ ٤/١٠=٢،٥ واتە دوو و نیو کە ژمارەکە نیوی لەگەڵە و تەواو نییە ئەم ئەوە دەردەخات ساڵەکە پڕ نییە.