بابل
ئەم وتارە لەوانەیە پێویستی بە خاوێنکردن ھەبێت تا بگات بە شێوازی ستانداردی نووسین. |
ئەم وتارە ئاماژەی بە ھیچ سەرچاوەیەک نەداوە. تکایە بە دانانی ئاماژە بۆ سەرچاوە بڕواپێکراوەکان، ئەم وتارە باشتر بکە. دەقە بێسەرچاوەکان لەوانەیە داوای سەرچاوەیان لێ بکرێت یان لاببرێن. |
ھەڵەی لوا لە مۆدیوول:Databox لە ڕیزی 459:attempt to index a nil value.
بابل شارێکی ئەکەدی لە دووچۆمانی کەڤنار بوو .شارێکی کۆنەو پاشماوەو شوێنەواری شارستانییەکی کۆنی سەر ڕووباری فوڕاتە لە نزیک شاری حللەی ئێستا،لەخوار بەغداوەیە بە ١٦٠ کیلۆمەتر.پاش ڕووخانی ئیمپراتۆرییەتی ئەکاد لەسەدەی ١٩ پێش زاین،ئاموورییەکان گەڕانەوە سەرلەنوێ دەوڵەتێکی یەکگرتوویان دامەزراند(١٨٩٤بۆ ١٥٩٥ پێش زاین).شاری بابلیش لەلایەن یەکەم شای ئەم دەوڵەتە کە (سموابوم) بوو درووستکراو شوورەیەکی لاکێشەیی کە درێژییەکەی ١٨کم بوو بەدەوریدا درووستکرا. ئەم دەوڵەتە بە بابلی کۆن ناسراوە ،کە ١١شا فەرمانڕەوایەتییان کردووە ،گرنگترینیان شەشەم شا بوو کە حامووڕابی بوو (١٧٩٢بۆ١٧٥٠ پیش زاین) وە شاری بابلی کردە پایتەخت و لەو کاتەوە بابل گرنگی پەیدا کرد. بابلییەکان نەتەوەیەکی سامین لە نیوە دوورگەی عەرەبییەوە کۆچیان بۆ ئەوێ کردووە بۆ بابل ،گەلێک یاسایان بۆ بەڕێوەبردنی ئیمپراتۆرییەتەکەیان داناوە گرنگترینیان یاساکانی حامووڕابییە .گرنگییان بە خانووبەرە و ئاوەدانکردنەوە و ئاودێری و کشتوکاڵ و ڕێگاوبان درووستکردن داوە و بازرگانییان پێشخستووە و گەلێ شار و باخچە هەڵواسراوەکانی بابلییان درووستکردووە کە باخچە هەڵواسراوەکان یەکێکە لە حەوت سەمەرەکەی جیهان،پاش ئەوەی ئەم ئیمپڕاتۆرییەتە بەرەو لاوازی چوو لەسەردەمی شا شمسودیتانا ١٦٢٥ بۆ ١٥٩٥ پێش زاین کە دوا شا بوو حیسییەکان لە شاخەکانی زاگرۆسەوە هاتنە خوارەوە و هێرشیان کردە سەر بابل و ئیمپراتۆریەکەیان ڕووخاند و بابلیان وێران کرد و گەڕانەوە شوێنی خۆیان ،دوای ئەوە کاشییەکان بەسەرکردایەتی گنداش بابلی داگیرکردوو دەوڵەتی کاشییەکانی دامەزراند.
چەند زانیارییەک لەمەڕ بابل دەستکاری
- پایتەختی ھەردوو ئیمپراتۆرێتیی بابیلییەکان بووە
- سۆمەرییەکان دانیشووانی کۆنی بابل بوون
- لە قورئاندا ناوی ئەم شوێنە ھاتووە (و ما أنزل علی الملکین ببابل ھاروت و ماروت)
- ئەم شارە چەقی ئایین و ئابووری وڵات بووە
- وشەی بابل لە زمانی ئەکادییە واتە «دەگای الإلە»
- کۆنەکانیش بە ناوی زۆر ناو و داریان کردووە لەوانە «بابلونیا» خاکی بابلی نێوان ھەردوو ڕووبار
- لەدوای ڕووخانی سۆمەر بابل بۆتە بناغەی ئیمپراتۆرێتیی بابلی، کە حەمورابی بنیادی ناوە لە ٢١٠٠ پێش زایین، کە دەسەڵاتی لە کەنداوی عەرەبی بۆ باشوور تا باکووری ڕووباری دیجلە.
- دەسەڵاتی حەمورابی ٤٣ی ساڵی خایاندووە کە شارستانێتیی بابلی زۆر پەرەی سەند و بە کاتە زێڕینەکانی ئەو دەوڵەتە دادەنرێ
- یەکێکە لە سەرسوڕھێنەرەکانی دنیا کە پێکھاتووە لە ٧ شوێنەوار.
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە بابل تێدایە. |