کەنداوی فارس
پۆتانەکان: 26°N 52°E / 26°N 52°E
کەنداوی فارس (بە فارسی: خلیج فارس)، ھەروەھا لە وڵاتانی عەرەبی ناسراو بە کەنداو یان کەنداوی عەرەبى (بە عەرەبی: الخليج العربي)، کەنداوێکە لە ڕۆژاوای ئاسیا کە لە نێوان ئێران و نیمچەدوورگەی عەرەبی ھەڵکەوتووە[١] و لە ڕۆژھەڵاتەوە بە تێپەڕبوون لە تەنگاوی ھورمز دەڕژێتە ناو کەنداوی عومان. دەلتای شەتەلعەرەب ھێڵی کەناریی باکووری ڕۆژاوای کەنداوەکە پێکدێنێت. ئەم کەنداوە لە دوای کەنداوی مەکسیک و کەنداوی ھەدسن بە ٢٥١،٠٠٠ کیلۆمەتری چوارگۆشەوە سێیەمین کەنداوی گەورەی جیھانە.
کەنداوی فارس | |
---|---|
زەوی | ڕۆژاوای ئاسیا |
پۆتان | پۆتانەکان: 26°N 52°E / 26°N 52°E{{#coordinates:}}: cannot have more than one primary tag per page |
جۆر | کەنداو |
Primary inflows | کەنداوی عومان |
ئاوڕێژ | ئێران، عێراق، کووەیت، عەرەبستانی سعوودی، قەتەر، بەحرەین، میرنشینە یەکگرتووە عەرەبییەکان و عومان (موسەندەم) |
زۆرترین درێژایی | ٩٨٩ کیلۆمەتر (٦١٥ میل) |
ڕووبەر | ٢٥١،٠٠٠ کیلۆمەتری چوارگۆشە (٩٧،٠٠٠ میلی چوارگۆشە) |
Average depth | ٥٠ مەتر (١٦٠ پێ) |
زۆرترین قووڵایی | ٩٠ مەتر (٣٠٠ پێ) |
Water volume | ٨،٧٨٠ کیلۆمەتری شەشپاڵوو (٢،١٠٠ کیلۆمەتری شەشپاڵوو) |
کەنداوی فارس خاوەنی ژمارەیەکی زۆر شوێنی ماسیگرتن، ڕیفە بەرفراوانەکان (زۆرتر بەردین و ھەروەھا مەرجانی) و زۆرێک پینکتادایە، ھەرچەندە ژینگەکەی بەھۆی پیشەسازی و پیسبوونی نەوتییەوە زیانیان پێگەیشتووە.
کەنداوی فارس لە ناوچەی کەنداوی فارسدا کە بنەچەی سینۆزۆئیکی ھەیە ھەڵکەوتووە، ئەم ناوچەیە بەھۆی داڕمانی پەڕەی عەرەبی بەرەو زنجیرەچیاکانی زاگرۆس پێکھاتووە.[٢] ئاوی ئێستاکەی ناوچەکە لە ١٥،٠٠٠ ساڵ لەمەوبەرەوە بەھۆی بەرزبوونی ئاستی دەریاکان لە سەردەمی کشانەوەی بەستەڵەکی ھۆلۆسیندا پەیدا بووە.[٣]
شارە گەورەکان
دەستکاریھەشت وڵات بەدرێژاییی کەنداوی فارس کەناراویان ھەیە کە بریتین لە: بەحرەین، ئێران، عێراق، کووەیت، عومان، قەتەر، عەرەبستانی سعوودی و میرنشینە یەکگرتووە عەرەبییەکان. پێگەی ستراتژیکی کەنداوی فارس وایکردووە کە ھەموو کاتێک ببێتە شوێنێکی گرنگ بۆ گەشەسەندنی مرۆڤی. ئەمڕۆکە زۆریەک لە شارە گەورەکانی ڕۆژھەڵاتی ناوین کەوتوونەتە ئەم ناوچەیە.
|
سەرچاوەکان
دەستکاری- ^ United Nations Group of Experts on Geographical Names Working Paper No. 61 2012-10-03 لە وەیبەک مەشین ئەرشیڤ کراوە., 23rd Session, Vienna, 28 March – 4 April 2006. accessed October 9, 2010
- ^ «A Brief Tectonic History of the Arabian basin. Retrieved from the website:». ١٧ی ئەیلوولی ٢٠١٨.
- ^ survive-warm-water-hot «A hot survivor». The Economist. ISSN 0013-0613. لە 2016-04-14 ھێنراوە.
{{cite news}}
:|archive-url=
is malformed: path (یارمەتی); نرخی|url=
بپشکنە (یارمەتی)ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: ڕەوشی ناونیشان (بەستەر)
بەستەرە دەرەکییەکان
دەستکاریکۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە کەنداوی فارس تێدایە. |
- دەروازەی جوگرافیا
- دەروازەی ئاسیا
- دەروازەی ڕۆژھەڵاتی ناوین
- دەروازەی ئێران
- دەروازەی عێراق
- دەروازەی کووەیت
- دەروازەی عەرەبستانی سعوودی
- دەروازەی بەحرەین
- دەروازەی قەتەر
- دەروازەی میرنشینە یەکگرتووە عەرەبییەکان
- دەروازەی عومان
ئەم «جوگرافیا» وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |