دەلتا یان دێلتا (بە ئینگلیزی: delta) لە ئەنجامی نیشتنی، نیشتنییە ئاوییەکان لە ناوەندی ڕووبەرە ئاوییەکاندا دروست دەبێت و بە مانایەکی دیکە ڕووبارەکان هەڵدەستن بە گواستنەوەی نیشتنییەکان لە نیشتنی نەرم و لم بۆ ئاوڕێژگەی ڕووبارەکان، ئەمەش دەبێتە هۆی کۆبوونەوەی ئەم نیشتنییانە و کەڵکە بوونی لەسەر یەک تا دەگاتە ڕووی ئاستی ئاوی دەریاکان و لە کاتی ڕوودانی لافاودا ئاستەکەی بەرزتر دەبێتەوە و دەبێتە هۆی دروست بوونی دەلتا و ئەگەری دروست بوونی دەلتا زیاتر دەبێت ئەگەر ئاوی ڕووبار بە هێواشی بڕژێتە ئاوڕێژگە یان ئەو ناوچەیە ڕووبەڕووی تەوژمە دەریایییەکان نەبێتەوە، چونکە خێرایی ڕۆشتنی ئاو و بوونی تەوژمی دەریایی یارمەتیدەر نین بۆ دروست بوونی دەلتا، و پێویستە پلەی لێژی ناوچەکە زۆر نەبێت و بڕی لەبەر ڕۆشتنی ئاو و نیشتنییەکان گەورە بێت.

وێنەی دەلتای نیل

سەرچاوەکان دەستکاری

  • ئەبووسمور، حەسەن؛ غانم، عەلی؛(٢٠١٢)، دەروازەیەک بۆ زانستی جوگرافیای سروشتی، وەرگێڕان ئوسامە هەڵەبجەیی، هەولێر: چاپی نارین.