دانیال

ناوێکی نێر و پێغەمبەرێکی خودا

دانیال یان دانیاڵ ناوێکی پیاوانەیە، و ھەروەھا وەک ناوی خێزانیش بەکاردێت. بنچینەی ناوەکە دەگەڕێتەوە بۆ زمانی عیبری. واتای ناوەکە بە کوردی دەبێتە «تەنھا خودا بە دەسەڵاتدار و فەرمانڕەوا دەزانم.» یان «تەنھا خودا فەرمانڕەوامە.» (بە ئینگلیزی: "God is my judge").[١][٢][٣] ناوەکە لە ناوی پێغەمبەرێکی جووەکان وەرگیراوە کە لە پەرتووکی دانیال لە تەوراتدا باس کراوە. لە بنچینەدا ناوەکە بۆ ڕەگەزی نێر بەکاردێت، بەڵام چەندین ناوی تر و ناوی خێزانیش لەمەوە وەرگیراون.

دانیال
دانیال لەگەڵ شێرەکان
ڕەگەزنێر
ڕۆژی ناوەکە٢١ی حوزەیران
بنچینە
زمانی بنچینەعیبری
ماناتەنھا خودا فەرمانڕەوامە

ناوی "Danielle" ناوێکی ژنانەیە و بەرامبەر ناوی دانیالە لە پیاواندا.[٤]

کەسایەتییەکان دەستکاری

دانیال ( بە عیبری : דָּנִיֵּאל)، یەکێکە لە چوار پێغەمبەرە گەورەکان لە نەریتی جوولەکە-مەسیحیدا، و کەسایەتی ناوەندییە لە پەرتووکی دانیالدا. دانیال سەر بە ھۆزی یەھودایە. بەپێی گێڕانەوەی پەرتووکی پیرۆز، کاتێک دانیال گەنج بوو، بردیانە دیلێتی بابل، لەوێ خوێندنی کرد. پاشان فەرماندەی نەبوو خەدنەسری دووەم لەگەڵ سێ کوڕ لە سەرپەرشتیکاران ھێنرانە بابل: ئەوانیش حەنانیا و میشائیل و عەزریان لە ساڵی ٦٠٥ پێش زایین، لەوێ زمانی کلدانەکان فێربوو و لەگەڵ سێ ھاوەڵەکەیدا کاندید کران بۆ خزمەتکردن لە کۆشکی پادشایەتی. بەپێی گێڕانەوەی پەرتووک پیرۆز، دانیال بۆ ماوەی سێ ساڵ فێربووە، خوداش دەرفەتێکی پێبەخشی بۆ ئەوەی زانست و دانایی خۆی پیشان بدات، بۆیە خەونێکی بۆ نەبوو خەدنەسر لێکدایەوە کە بێزاری کردبوو، وەک پاداشتێک بۆ ئەم خزمەتە وەک فەرمانڕەوای بابل و سەرکردەیەک بەسەر ھەموو فەرمانڕەواکانیدا. وە توانای لێکدانەوەی خەونی پاشاکانی ھەبوو و بەم شێوەیە بوو بە کەسایەتییەکی دیار لە حەوشەی بابلدا. دانیال لە دیلێتی بابلدا بە ئەزموون و بینینەکاندا تێپەڕی، لەوێ لە کۆشکی شێر ڕزگاری بوو.

ھەندێک لە زانایانی مۆدێرن لە ڕۆژئاوا دەڵێن دانیال کەسێکی ڕاستەقینە نییە و ناوەڕۆکی پەرتووکەکەی ئاماژەیەکی وردە بۆ سەردەمی پاشای یۆنانی ئەنتیۆکۆس چوارەم کە لە سەدەی دووەمی پێش زایین ژیاوە.[٥] [٦]

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ Hanks, Hardcastle and Hodges, Oxford Dictionary of First Names, Oxford University Press, 2nd edition, ISBN 978-0-19-861060-1, p. 68.
  2. ^ Campbell, Mike. "Meaning, origin and history of the name Daniel". Behind the Name. Retrieved 2021-09-19.
  3. ^ "Behind the Name: Meaning, Origin and History of the Name Daniel". behindthename.com.
  4. ^ Campbell, Mike. "Meaning, origin and history of the name Danielle". Behind the Name. Retrieved 2021-09-19.
  5. ^ Collins 1999.
  6. ^ Noegel & Wheeler 2002.