ئێزیدی (دین)
ئێزیدی یان داسنی یەکێکە لە ئایینەکانی کوردستان. خاوەنی ڕێسا و نەریتی تایبەت بە خۆیانن و زۆربەیان لە باشووری کوردستان و ئەرمەنیا دەژین. ھەروەھا لە بۆتان و دەربێسیە و باکووری پارێزگای حەسیچە و دەڤەری عەفرین لە حەلەب و ئەلەگەزی ئەرمەنستان و پارێزگای قەرس و ئەردێخانی باکووری ڕۆژھەڵاتی تورکیادا دەژین. کوردانی ئێزدی بە کوردیی کوردیی باکووری دەدوێن.
ئێزیدی | |
---|---|
ئایین | ئێزیدییەت |
شوێنی دەرکەوتن | سەدەی ١٢یەم لە کوردستان |
درێژبوونەوە | لالش، ھەرێمی کوردستان |
بڕواگەلی ئایینی | یەکتاپەرستی |
ناو
دەستکاریئایینی ئێزیدی لەنێوان خەڵکی نائێزیدی زۆرتر بە ناوی ئێزیدی دەناسرێتەوە. ئەم ناوە لە وشەی ئێزید و ئەوەش لە وشەی ئاویستایی «یەزەتە» گیراوە؛ بەڵام لە دەقە کۆنەکان و ھەروەھا لەنێو خەڵکەکە زۆرتر ناوی داسنی بۆ ئەم ئایینە بەکار دێت. وشەی داسن بریتی لە «دەئوە+یەسنە»یە کە دەئوە کۆمەڵێک لە خواکان لە ئایینی کۆنی ھیندوئەوروپین کە لەبەرانبەر «ئەھورە/ئەسورە» کان جێ دەگرن و لە دەقە زەردەشتییەکان بە «دەئوە یەسنا»یی ناویان نوسراوە و بەپێچەوانەی ئەھورەکان لای زەردەشتییەکان پیرۆز نین، بەڵام بۆ ھیندۆکان پیرۆزن و ئەمە بەم ھۆکارەیە کە ئایینی ئێزیدی/داسنی لە نەریتی دەئوەیەسنەیی دامەزراوەتەوە.
بیروباوەڕی ئایینی ئێزدانی
دەستکاری- خودا - ئێزدان (خودا): گەورەیەکە لە نووسیندا دەرناکەوێت، لە سەروی نموونە و شێوەوەیە؛ سیفەتەکانی کۆنن وەکو زاتی خۆی ھیچ شتێک لەسەر شێوەی ئەو نییە و لە ھیچ شتێک ناچێت. لەبەرەوەی خودایە کەواتە خوای مرۆڤە.
- مەلیکە تاووس مەلیکی ھەمو مەلائیکەتەکانە (فریشتەکانە). مەلیکە تاووس بریتییە لە عەزازیل یان بە عەرەبی (عزائیل) (بە ئینگلیزی: Melek Taus یان The Peacock Angel) کە حوکمی ھەمو زەوی دەکات بە یارمەتی و ھاوکاری حەوت فریشتەی دیکە ئەو حەوت مەلائیکەیەش لەژێر دەمری خودای گەورەدان.
- پارێزگای لالش پیرۆزترین شوێنی ئایینییە.
- پیرەکان:- پیرۆزترین و کۆنترین چینی ئایینی ئێزدیا. ئێزدییەکان وەک یارسان و زەردەشتی و ئالویەکانی باکووریان چینی پیراتیان ھەیە،
- بیرۆکەی ناو:- ناوی ئێزدی (یان ئێزدای)یان «ئێزدانی» واتای پەرستراوە، و وشەی ئێزدی واتا «بەندەی خودا»یاخود بە کورمانجی «ئەز دایم» واتا ئەو (خودای ئەز دایم) و بەم شێوەیە شوێنکەوتووانی ئایینەکە باسی خۆیان دەکەن.[١]
ناودارەکان
دەستکاریڕێگەی پێرەکان
دەستکاریکۆنترین و پیرۆزترین چینە لەنێو ئایینی ئێزدانیدا، ھاژی وتنەوەیە، کە ھەر یەک لە ئایینی زەردەشتی و یارسانی و ئالویەکانی باکووریش بە ھەمان شێوەی ئێزدییەکان چینی پیرەکانیان ھەیە؛ و ئەم ئایینانە لە چەندین ئەرک و شێوازدا لە یەک دەچن. بە گرووپی ئایینییەکانی (ئێزدانی) ناسراون بۆ نموونە:
- ھەبوونی چینی پیران
- ڕێزگرتن و پیرۆزناسینی سەرچاوەکانی سروشتی وەک (ئاو، ھەوا، و ئاگر)
- بەکارھێنانی ئامرازەکانی موسیقای (دەف و شەباب) بۆ ڕێوڕەسمی ئایینی
- درێژکردنی سمێل- درێژکردنی سمیل لەنێو یارسانی و ئێزدی و عەلویدا ھەیە
- ھەر چوار ئایین چوارشەم بە پیرۆزترین ڕۆژ دەزانن
- لەبەرکردن جلیوبەرگی سپی بەتایبەتی بۆ پیاوانی ئایینی
ئەمانەش ببینە
دەستکاریسەرچاوەکان
دەستکاری- بی بی سی فارسی؛ یزیدیان کیستند؟
- ھەژار، چێشتی مجێور، خانی شەڕەفکەندی ئامادەی کردووە و سەرپەرشتی چاپی کردووە، چاپی یەکەم: پاریس ١٩٩٧.
- ^ مەحموود فەھمی دەروێش، بەڵگەی کۆماری عێراقی لە ساڵی ١٩٦٠، لاپەڕەی ٤٣١
- دەروازەی ئایین
- دەروازەی کوردستان
- دەروازەی ئەرمەنستان
- دەروازەی ئێران
- دەروازەی مێژوو
- دەروازەی عێراق
- دەروازەی تورکیا
- دەروازەی چاند
- دەروازەی ڕووسیا
- دەروازەی سووریا
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە ئێزیدی (دین) تێدایە. |