میر جەحفری داسنی ( ؟ - ٨٤١ی زایینی) میر جەحفر کوری پیر ھەسنی داسنی بوو کە سەر بە بنەمالەی پیرانی ئاینی کوردانی ئێزیدی بوون؛ و میر میرگەھی ھەرێمی داسن بوو.[١][٢][٣]

ژیان دەستکاری

میر جەحفری داسنی لە گوندی مەھتێ سەر بە قەزای شێخان لە باشووری ڕۆژھەلاتی پارێزگای دھۆک چاوی لە دنیا ھەلدانێت. ئەو کوڕی پیر ھەسنی داسنی بوو. پاش مردنی باوکی، دەسەڵاتی دەگرێت دەست و میرگەھی داسن بە ڕێوە دەبێت.

لە سەردەمی حوکمەکەیدا بۆ پارستنی میرگەھی داسن لە دەگیرکەری ناچاری بەرگیرکردنەکی زۆر دەبێت. لەوانەشی ھێرشی خەلافەتی عەباسییەکان لە ژیرێ فەرمانی خەلیفە موعتەفل بلا و بە سەرکردەتی عەبدوڵڵای کوڕی ئاسێ، کە بە نیزیکەی ٧٠ ھەزار سەربازەوە لە سالی ٨٣٣ زینی ھێرش دکەن سەر میرگەھی داسن. میرگەھی داسن کەوتووتە دەڤەرەکی سەختی چیای و لھاتووی ئەو میرەشی لەئەنجامدا شەرەکە لە بەرژەوەندی میر جەعفەری دا کۆتای دەھێت؛ و تەنەنت عەبدوڵلای کوری ئاسی-یش لە شەرەکەدا دەکوژێت.

پاش ئەو شکەستنە گەورەی خەلیفە موعتافل بلا-ی عەباسییەکان ڕەقەکی زۆر ھەلدەگرێت و دوو سال دوواتر واتا سالی ٨٣٤ بۆ تولاکردن ئەم جارە بە سەرکردەتی یتخاری تورکمانی بەھیزەکی گەورەتر کە بە ١٥٠ ھەزار سەرباز مەزندە دەکڕێت، ھێرش دەکەن سەر ھەرێمی داسن. کە شەرەکی گەورە و دریژ خاین ڕوو دەدەت میر ھەسن پیی باشتر شەرەک ھیدی ھیدی بۆ قولای چیایەکان ببێت و سود لە سەختی چیایەکان بیبینێت. لەگەل ئەوەی کە ھەست بەوە دکەت شەرکە ئەنجامەکی نەخوشی دەبیت. بە پی زۆربەی سەرچاوەکان ٣ مانگ زیاتر شەرکە بەردەوام دەبێت تا دووجار بە سەرکەوتنی تورکمانی کوتای دەھیت و میر جەحفر بۆ تەسلیم نەبوون و پاش ئەو وێرانکارییە بەسەر ناوچەکەدا ھات ژەھر دەخوت و خوی دەکوژێت.[١][٤][٥][٦]

مردن دەستکاری

میر جەحفەر یەک لەو میر دەگمەنان بوو لەبەر ئەو وێرانکارییانی بەسەر ناوچەکەیدا ھات. ھەر لە دەستدانی ئەو ھەموو سەرباز، کوشتنی مندەل و پیر و تەنەنت بە کەنیزەگرتنی کچان و ژنان. بەو هۆیەش میر جەحفەر ژەھر دەخوت خوی دەکوژێت. بەلام سەرەرەی ئەمەشی ئەتیخای تورکمانی تەرمەکی لەگەل خوی بۆ موعتافل بلا دەبیت و لەوێ جەنەزەکی بە مردووی لە سێدارە دەدەن.[٧]

دەڤەری داسن دەستکاری

دڤەری داسن تەوەوی پاریزگاری دھۆکی ئیستا. لەگەل باکووری موسل وەک قەزەکانی شەنگال و شیخان. ھەروھا باشی ڕۆژھەلاتی ھەولێر وەک میرگەسور.[٨]

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ ئ ا پەرتووکی ژیانامەی میر جەحفەر دەسنی لە نووسینی خیری بۆزانی (2020-09-09). "Wayback Machine" (PDF). web.archive.org. Retrieved 2021-03-05.{{cite web}}: CS1 maint: url-status (link)
  2. ^ کوردیپێدیا, Kurdipedia-. "جەعفەری کوڕی میر حەسەنی داسنی". Kurdipedia.org. Retrieved 2021-03-05.
  3. ^ peoplepill.com. "About Mir Jafar Dasni: | Biography, Facts, Career, Wiki, Life". peoplepill.com (بە ئینگلیزی). Retrieved 2021-03-05.
  4. ^ M. Th. Houtsma, 1993, E. J. Brill's First Encyclopaedia of Islam, 1913-1936: Volume 4 - Page 1136, Brill
  5. ^ Kevin Alan Brook, 2009, The Jews of Khazaria, page 184, Rowman and Littlefield Publishers Inc.
  6. ^ بەشکی ئەم وترا لە ویکیپیدیا کورمانجی وەرگێڕاوە. https://ku.wikipedia.org/wiki/Mîr_Ceferê_Dasnî. {{cite web}}: Missing or empty |title= (help)CS1 maint: url-status (link)
  7. ^ "Wikidocumentaries". wikidocumentaries-demo.wmflabs.org. Retrieved 2021-03-05.[بەستەری مردوو]
  8. ^ "شێخانی بن داسنی – Knwe.org". knwe.org. Retrieved 2021-03-05.