ئەسلان ئوسۆیان (بە گورجی:ასლან უსოიანი) پایوەکی کوردی ئێزدی بوو لە ٢٧ فیبرایەری ١٩٣٧ لەدایک بووە؛ و لە ١٦ یەنایەری ٢٠١٣ کۆچی دوایی کردووە٫ نازناوی باپیر حەسەنی لێنراوە٫ یانیش ھەربە باپیر بانگیان کردوە، کۆڵبەر و ھەلھاتوو لە یاسابوو لەلایەن تورکیا و ڕووسیا و بەھۆی ئەوەی لە ھەرێمەکانی ڕووسیا چەک و تەقەمەنی و پێداویستی سەربازی دەکڕی و دەینارد بۆ کوردەکانی باشوور، ئەمشی بەر لە ڕاپەرین و دوواتریش بۆ ھێزەکانی پارتی کرێکارانی کوردستان لە تورکیا، بەگوێرەی گۆڤاری ئەیکۆنۆمیست (The Economist) باپیر (کەسێکی نیشتمان پەروەرو دلێرە بەڵام بە مافیا ناوزەندی دەکەن).

پەڕگە:باپیر.jpg
باپیر-کۆڵبەری چەک و تەقەمەنییەکان

تاوانبارکردنەکان دەستکاری

لە ساڵی ٢٠٠٧ کاتێک گورجستان بەھاوکاری تورکیا ویستیان کۆمەڵە کوردییەکانی گورجستان لەناو ببەن، باپیر دەچێتە بەرەی گەڵ و جەنگی کۆڵان بە کۆڵانی دژی پۆلیس و گرووپە توندڕەوەکانی بەناو (تاریاڵ ئۆنیان) دەکات، بەمە وەک کەسێکی تیرۆریست و تاوانبار دەناسرێت، دوای ئەمە لەگەڵ کوردە دەرکراوەکانی گورجستان بەرەو مۆسکۆ کۆچ دەکات و کۆمەڵەیەکی چەکداری پێک دەھێنێت بەمەبەستی کرینی چەک و پێداویستی سەربازی بۆ پارتی کرێکارانی کوردستان دژ دەولاتی تورکیا، دواتر پۆلیسی ڕووسیا ھێرش دەکانە سەر و بارەگاکەیان و چەند ئەندامێکیان لێ دەکوژرێن، پۆلیس ڕای دەگەیەنێت کە باپیر یەکێکێە لە کوژراوەکان، پاشان لە ٢٠١٤ لە کاتی بەڕێوەچونی یارییە ئۆلەمپییەکان لەلایەن پۆلیسی نھێنی ڕووسیا و ھێرش دەکرێتە سەریان بەڵام ڕزگاری دەبێت. پاشان بۆ ڕۆژنامەکان کۆنگرەیەک دەبەستێت و دەڵێت «ئێمە میللەتێکی ئاشتی خوازین دەستدرێژی ناکەینە سەر ھیچ کەسێک تەنھا بۆ مافەکانمان ھەوڵ دەدەین و لەگەڵ ئاشتین».

لە ٢٠٠٩ لەکاتی کۆبونەوەیان لەگەڵ وەڤدێکی ئاسایشی و ھەندێ گرووپی تری چەکداری سەربەحکومەت بەمەبەستی دانوستان لەلایەن نیشانەشکێنێکەوە تەقەی لێدەکرێت، بەڵام بە برینداری دەتوانێت شوێنەکە جێ بێلێت.

لە ئەپریلی ٢٠١٠ لەلایەن سوپای ئوکرایناوە دەستگیردەکرێت دوای ئەوەی سنووری ئەو وڵاتەی بەزاندبوو بەھۆی بەڵگەنامەی ساختەوە، پاشان چەکدارەکانی بەھاوکاری کۆمەڵە چەکدارێکی ترەوە کە لە ئەرمێنیاوە ھاتبون توانیان لەژێردەستی سوپا دەری بێنن و بیگەڕێننەوە مۆسکۆ، لە ١٦ ئەیلوولی ٢٠١٠ ھێزێکی ھەواڵگری تورکی بەھاوکاری ھەواڵگری ئەمریکی بە فیشەکێکی ٩ ملم لە ناوەڕاستی مۆسکۆ دا تیرۆر دەکرێت، دوای ئەمە بەشێوەیەکی فەرمی لەکەناڵەکانی تورکیا و ڕووسیا ڕاگەیاندرا کە باپیر تەواو بوو و مرد.

لە ٢٠١٠ دوابەدوای ئەم ڕووداوە ئۆباما سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ھەڵمەتێکی دەستگیرکردنی دۆست و لایەنەکانی باپیری ڕاگەیاند.

پەیوەندییەکانی لەگەڵ پارتی کرێکارانی کوردستان دەستکاری

باپیر لەسەرەتای گەنجێتییەوە پەیوەندی بەچەکدارە یاخیبوە کوردەکانەوە کردوە، لەگەڵ ئێزدییەکانی تری خزمانی بەردەوام چەک و تەقەمەنی و پێداویستی سەربازی بۆ پێشمەرگەکانی پارتی کرێکارانی کوردستان دابین کردوە، بەدرێژایی تەمەنی دوژمنێکی سەرسەختی تورکیا بوە و بۆماوەیەکی درێژ حکوومەتی تورکیای ھەراسان کردبوو.

مردن دەستکاری

لە ١٦ی ئەیلوولی ٢٠١٠ ھێزێکی ھەواڵگری تورکی بەھاوکاری ھەواڵگری ئەمریکی بەفیشەکێکی ٩ ملم لەناوەڕاستی مۆسکۆ لەلایەن نیشانەشکێنێکەوە تیرۆر دەکرێت، دوای ئەوەی لەنوسینگە نھێنییەکەی دەردەچێت لەگەڵ دوو لە پاسەوانەکانی بەسەختی برینداردەکرێن دەرفەتی ڕاکردن دروست دەکات بەڵام بەھۆی سەختی برینەکەیەوە لە ڕێگا گیان لەدەست دەدات، دواتر خێزانەکەی بڕیاڕ دەدەن تەرمەکەی لە تبلیسی بەخاک بسپێڕن بەڵام لەلایەن فڕۆکەخانەی تەبلیسییەوە ڕەت دەکرێتەوە ئەمیش بەھۆی پاڵەپەستۆیەکانی تورکیا و ترسی سەرھەڵدانی خۆپێشاندانی کوردانی وڵاتەکە، دوای دوو ڕۆژ لەتیڕۆرکردنی بە مردویی ھێرشی دەکرێتەوە سەری و بە چەند فیشەکێک دەشێوێنرێت،

لەدوای مردنی ھەریەکە لە ڕەوشەن و ئۆنیان جێگایان گرتووەتەوە و کارەکانی ئەو جێبەجێدەکەن.

سەرچاوەکان دەستکاری

بەستەرە دەرەکییەکان دەستکاری