دەروێشێ عەڤدی
ئەم وتارە ئاماژەی بە ھیچ سەرچاوەیەک نەداوە. تکایە بە دانانی ئاماژە بۆ سەرچاوە بڕواپێکراوەکان، ئەم وتارە باشتر بکە. دەقە بێسەرچاوەکان لەوانەیە داوای سەرچاوەیان لێ بکرێت یان لاببرێن. |
لەوانەیە ڕێژەی بەکارھێنانی بەستەرە دەرەکییەکان لەم وتارەدا دژی سیاسەت و ڕێساکان بێت. (فێربە کەی و چۆن ئەم داڕێژەیە لابەریت) |
دەروێشێ عەڤدی یا دەروێشێ عەدوول داستانەکی کوردییە، ئەم دەستان لە رێگەی گۆرانییەوە تاکوو ئێستا پارێزراوە. دەروێشێ عەڤدی لە گۆندی ئورخچی کە گۆندەکی ئێزدینەشینن لە دەڤەری وێرانشار سەربە ڕحا لە باکووری کوردستان لە دایک بووە. بەرخودانەکی مەزنی دژی دەوڵەتی عوسمانی و ھۆزە عەرەبیەکان کردووە. ئەو کاتە تەمر پاشای ملی لە سالی ١٧٨٠دا دبێتە سەرۆکی ھۆزە کوردەکانی کیکان و میلان، دەروێشی عەڤدی لەبەر لێھاتووی و زیرەکی لە لایەن تەمر پاشای ملییەوە ھەڵدەبژێرت بۆ سەرلەشکریی، کە درویشی عەبدی ڕوو لە شەڕ دەکات دەلێت دەزانم بۆ رۆیشتن دەچم و جارەکی تر ناگەڕێمەوە. ھێزی عەرەبەکان بە بەشداری چەند ھۆزەکی عەرەبی و بە یارمەتی دەوڵەتی عوسمانی دەکردێت سەر شاری ئورفا ژمارەی سەربازەکانی ھۆزە عەرەبیەکان چەند ئەوندەی سەربازەکانی کورد دەبێت. بە ھۆکاری نابەرابەری ھێز کۆتا جار دەرویشێ عەڤدی لەسەر گردی عەتشان دەکوژرێت لە شەڕەکەدا. لە لایەکی ترەوە ئەڤینداریی دەروێشی عەڤدی کە بە ئەسڵ سەر بە ئاینی ئێزدییە لەگەل کچەکی موسلمان بە ناوی عدولا کە زیاتر داستانەکە ناو بانگی دەرکردووە، کە لەناو کوردانی کورمانجدا بە گەلەک رەنگ و شێوە بە چیرۆک و گورانی لەسەر دەلێن. لە چەند ڤیدیۆەیەکدا عەبدوڵڵا ئۆجەلان خۆی دانی بەوەدا دەنێت کە چۆن کەوتووتە ژێر کاریگەریی سوار چاکی دەروێشێ عبدی. ڕەنگە لەبەر ئەوەی ئەم ڕووداوە لە شاری ئورفا ڕووی داوە و ئۆجەلان خۆی خەلکی ئەو شارەیە.
سەرچاوەکان
دەستکاریڕاپرتی کەنالی کوردستان ٢٤ لسەر دەرویشی عبدی و شاری رەھا
https://www.youtube.com/watch?v=15Rcp7aXKfU
عەبدوڵڵا ئۆجلان لەکاتی باس کردنی درویشێ عەبدی دا
https://www.youtube.com/watch?v=CVvX0RqUdrc
ملحمة درويشي عبدي