مرۆڤایەتی مێژوویەکی دوور و درێژی ھەیە تائێستا نازانرێ مرۆڤە سەرەتاییەکان چۆن ژیاون ئاکاریان چۆنبووە تەنیا چەند شتێکی کەم نەبێ کەدەربارەی ژیانی مرۆڤە سەرەتاییەکان زاندراوە کەئەویش لەرێگای دۆزینەوەی ئاساری ئەو مرۆڤانە زاندراوە بەڵام زاناکان کۆکن لەسەر ئەوەی مرۆڤ بۆیەکەمجار لەئەفریقیا دەرکەوتوون و زۆربەی ئەو مرۆڤانە لەسەر لق و پۆپی دارەکان ژیاون لەبەرئەوەی ئەو مرۆڤانە شێوەیەکی مەیمون ئاسایان ھەبوو لەو سەردەمەدا گۆی زەوی سەھۆڵ بەندانێکی زۆری ھەبوو ئەمەش وای لە مرۆڤە سەرەتاییەکان کردووە کۆچ بکەن بۆشوێنێکی تر کە باشتر بێت بۆژیان تێیدا.

مرۆڤە سەرەتاییەکان دەستکاری

  • مرۆڤی سترالۆپیتکی ئەو جۆرە مرۆڤە کۆنترین جۆری مرۆڤە لە سەردەمی دێرین بەردی کۆن بەدیارکەوتوون زاناکان ئەوجۆرە مرۆڤەیان کردۆتە دوو لق یەکەمیان جۆری سترالۆپیتکی رۆبوستوس کەئەم جۆرەیان ١میلیۆن ساڵ بەر لەئێستا لەناوچوون.
  • مرۆڤی ھۆمۆھابیلیس زاناکان بۆیان دەرکەوتووە کەئەمجۆرە مرۆڤە لەمرۆڤی سترالۆپیتکی زیرەکتر بووە ئەمجۆرەیان نزیکەی ٢میلیۆن ساڵ بەرلەئێستا بەدیارکەوتوون نزیکەی ١میلیۆن و ٨٠٠ھەزار ساڵ یان ١میلیۆن و ٧٠٠ھەزار ساڵ پێش ئێستا لەناوچوون.
  • مرۆڤی ھۆمۆئەرەکتۆس نزیکەی ١میلیۆن و ٨٠٠ھەزار ساڵ پێش ئێستا بەدیارکەوتوون بەڵام کاتی لەناوچوونیان نازاندرێ.
  • مرۆڤی جاوە ئەمەش یەکێکە لەجۆرەکانی تری مرۆڤی کۆن، كە لە ئێستادا تەنها دوو دانەیان لەسەر زەوی ماوە بە ناوەكانی كۆڕاز و دۆستی.
  • مرۆڤی پەکین تا ئێستا کۆنترین ئێسک و پروسکی ئەمجۆرە مرۆڤە دۆزرابێتەوە ئێسک و پروسکی ژنێکە کەدەگەرێتەوە بۆ نزیکەی ١میلیۆن و ٦٠٠ھەزار ساڵ پێش ئێستا
  • مرۆڤی ھۆمۆساپینس سەرەتای دەرکەوتی ئەوجۆرە مرۆڤە دەگەرێتەوە بۆ ٥٠٠ھەزار ساڵ پێش ئێستا
  • مرۆڤی نیاندەرتاڵ سەرەتای دەرکەوتنی دەگەرێتەوە بۆ ١٣٠ھەزار ساڵ پێش ئێستا و نزیکەی ٧٥ھەزار ساڵ پێش ئێستا رێیان کەوتە ئاسیا و نزیکەی ٣٥ھەزار ساڵ پێش ئێستا لەناوچووە

دابینکردن و لێنانی گۆشت دەستکاری

زانایان بۆیان دەرکەوتووە کە مرۆڤی ھۆمۆھابیلیس بۆیەکەمجار سودی لە گەرمی و روناکی ئاگر وەرگرتووە بەڵام مرۆڤی ھۆمۆئەرەکتۆس بۆیەکەمجار سودی لەئاگر وەرگرتووە بۆ لێنانی گۆشت.

دۆزینەوەی کشتوکاڵ دەستکاری

کشتوکاڵ بۆیەکەمجار لەکوردستان لەگوندی چەرمۆ دۆزرایەوە نزیکەی ١٠ھەزارساڵ پێش ئێستا دواتر گوسترایەوە بۆ وڵاتانی تر

مرۆڤ دەست بە پەرستن دەکات دەستکاری

لەبەرئەوەی مرۆڤ سودی زۆری لە ئاگر وەردەگرت بۆ روناکی و گەرمی و دورخستنەوە گیانەوەری دڕندە بۆیە بیری کردەوە رێزی لێ بگرێت بی پەرستێت.

دۆزینەوە و تواندنەوەی ئاسن دەستکاری

مرۆڤ دوای ئەوەی ئاگری دۆزیەوە توانی سودی زیاتری لێوەربگرێ نزیکەی ٦ھەزار ساڵ پێش ئێستا ئاسن بتوێنێتەوە بەمەش توانی چەک دروست بکات

دۆزینەوەی نووسین دەستکاری

نووسین ٣ھەزار ساڵ پێش زاین دۆزرایەوە لەلایەن سۆمەرییەکان.

دامەزراندنی یەکەم ئیمپراتۆریەت دەستکاری

سەرگۆنی ئەکەدی توانی یەکەم ئیمپراتۆریەت دامەزرێنێ لەساڵی ٢٣٤٠پ. ز دوای شکاندنی سوپای سۆمەریەکان ئەکەدیەکان یەکەم ئیمپراتۆریەتیان دامەزراند

دۆزینەوەی ئامێری چاپکردن دەستکاری

گۆتنبۆرگ لەساڵی ١٤٥٠ ئامێری چاپکردنی دۆزیەوە

جەنگی جیھانی یەکەم دەستپێ دەکات دەستکاری

لەساڵی ١٩١٤ جەنگی جیھانی دەستیپێکرد ساڵی ١٩١٨کۆتایی پێھات. بروانە پەڕەی تایبەت بەجەنگی جیھانی یەکەم

جەنگی جیھانی دووەم دەستپێ دەکات دەستکاری

ئەو جەنگە ساڵی ١٩٤٤ دەستیپێکرد ساڵی ١٩٤٩کۆتایی پێھات بڕوانە پەڕەی تایبەت بەجەنگی جیھانی دووەم

ئاشتی گەڕایەوە جیھان دەستکاری

لەدوای دامەزراندنی رێکخراوی مافی مرۆڤی جیھانی چەندین مادەی تایبەت نوسرانەوە بۆ پاراستنی ئاشتی جیھان لەجەنگ.

سەرچاوەکان دەستکاری