محەممەد شیاع سوودانی

سەرۆک وەزیرانی عێراق، پارێزگاری پێشووی میسان

محەممەد شیاع سابر حاتەم سوودانی (بە عەرەبی: محمد شياع السوداني‎ ناسراوە بە محەممەد شیاع سوودانی) (لەدایکبووی ١٩٧٠) سیاسەتوانێکی عێراقییە، لە ٢٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢ەوە سەرۆک وەزیرانی عێراقە. وەزیر بوو لە کابینە جیاوازەکانی عێراق، وەزیری مافی مرۆڤ و وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی، چەند وەزارەتێکی بە وەکالەت بەڕێوەبردووە. پارێزگاری میسان بووە لە ٢٠٠٩ و ٢٠١٠.

دەوڵەتمەندار محەممەد شیاع سوودانی
محمد شياع السوداني
محەممەد شیاع سوودانی لە ساڵی ٢٠٢٢
سەرۆک وەزیرانی عێراق
لە پۆستدایە
گرتنە دەست
٢٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢
سەرۆک کۆمار لەتیف ڕەشید
پێشینە مستەفا کازمی
وەزیری مافی مرۆڤ
لە پۆستدا بووە
٢١ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٠ – ١٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٤
سەرۆک کۆمار جەلال تاڵەبانی
سەرۆک وەزیران نوری مالیکی
پێشینە ویجدان میخائیل سەلیم
پاشینە محەممەد مەھدی بەیاتی
وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی
لە پۆستدا بووە
١٤ی ئەیلوولی ٢٠١٤ – ٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨
سەرۆک کۆمار فوئاد مەعسووم
سەرۆک وەزیران حەیدەر عەبادی
پێشینە نەسار روبەیعی
پاشینە باسم روبەیعی
وەزیری پیشەسازی و کانزاکان (وەکالەت)
لە پۆستدا بووە
٢٠١٦ – ٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨
سەرۆک کۆمار فوئاد مەعسووم
سەرۆک وەزیران حەیدەر عەبادی
پێشینە نەسیر کازم عیساوی
پاشینە ساڵح عەبدوڵڵا جبووری
پارێزگاری میسان
لە پۆستدا بووە
٢١ی نیسانی ٢٠٠٩ – ٢١ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٠
سەرۆک وەزیران نوری مالیکی
پێشینە عادل مەھوەدەر رازی
پاشینە عەلی دەوای لازم
وردەکاریی تاکەکەسی
لەدایکبوون ١٩٧٠ (تەمەن ٥٣–٥٤)
بەغداد,  عێراق
پارتی سیاسی حیزبی دەعوەی ئیسلامی
خوێندن لە زانکۆی بەغداد
کار سیاسەتوان
واژوو

سەرەتای ژیان دەستکاری

سودانی لە ساڵی ١٩٧٠ لە بەغدا لەدایکبووە، خێزاندارە و خاوەنی چوار کوڕە. سودانی خاوەنی بڕوانامەی بەکالۆریۆسە لە زانکۆی بەغدا لە زانستی کشتوکاڵ و ماستەریش لە بەڕێوەبردنی پرۆژە. لە تەمەنی 10 ساڵیدا، شایەتحاڵی لەسێدارەدانی باوکی و پێنج ئەندامی دیکەی بنەماڵەکەی بووە کە لەسەر ئەندامێتی لە حیزبی دەعوەی ئیسلامیدا لەسێدارە دراون. هەروەها سودانی بەشداری لە ڕاپەڕینەکانی ساڵی ١٩٩١ کرد کە دوای کۆتایی هاتنی شەڕی کەنداو دەستی پێکرد. لە ساڵی ١٩٩٧ دامەزرا لە فەرمانگەی کشتوکاڵی میسان کە تێیدا بەرپرسی بەشی کشتوکاڵی شاری کومایت و بەرپرسی بەشی کشتوکاڵی شاری عەلی ئەلشەرقی و بەرپرسی بەشی بەرهەمهێنانی کشتوکاڵی و سەرپەرشتیاری ئەندازیار بوو لە بەرنامەی توێژینەوەی نیشتمانی لەگەڵ خۆراک و کشتوکاڵ ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان.

دوای داگیرکردنی عێراق لەلایەن ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی لە ساڵی ٢٠٠٣، سودانی وەک ڕێکخەر لە ئیدارەی پارێزگای میسان کاری کردووە. لە ساڵی ٢٠٠٤ سودانی وەک سەرۆکی شارەوانی شاری ئامارە دەستنیشانکرا، لە ساڵی ٢٠٠٥ وەک ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای میسان هەڵبژێردرا. لە ساڵی ٢٠٠٩ دووبارە هەڵبژێردرایەوە و لەلایەن ئەنجومەنەوە کرا بە پارێزگار.

سەرچاوەکان دەستکاری