ئەبو عەبدوڵڵا موحەممەد بن ئەلحەسەن بن ئەلحوسەین قورتوبی ناسراو بە ئیبن کەتتانی پزیشکی موسڵمان و شاعیر و فەیلەسووفی ئەندەلووسی خەڵکی قورتوبە. پزیشکیی لە مامی (محمد بن الحسين) وەرگرتووە[١]، نامیلکەی زۆری نووسیووە سەبارەت بە پزیشکی، هەروا لە وێژەش کە بەناوبانگترینیان (نُقط العروس)ـە[٢]، لۆژیکیشی لە چەند زانایاەک وەرگرتووە لەوانە مەجریتی، هەروەها لە زانستەکانی فەلسەفە و ئەستێرەناسیدا[١]، لەگەڵ ئەوەی کە شاعیر و وێژەییشە.[٣]

ئیبن کەتانی
لەدایکبوون١ی کانوونی دووەمی ٠٩٥١
کۆردۆبا (ئیسپانیا)، ئیسپانیا
مردن١ی کانوونی دووەمی ١٠٢٩(١٠٢٩-٠١-٠١) (٧٨ ساڵ ژیاوە)
سەرەگۆسا، ئیسپانیا
پیشەپزیشک

ئیبن کەتتانی خزمەتی (المنصور بن أبی عامر) و کوڕەکەی (عبدالملك المظفر بالله) کردووە، لە سەردەمی فیتنەی ئەندەلوس چووەتە سەرەگۆسا[١]، چەند کتێبێکی نووسیوە بەناوبانگترینیان (محمد وسعدى)[٤] و (كتاب التشبيهات من أشعار أهل الأندلس)[٣] و (معالجة الأمراض الخطرة البادية على البدن من الخارج) ئەوەی کۆتایی لە کتێبخانەی نێودەوڵەتی بۆ زانستی پزیشکی لە ویلایەتە یەکگرتووەکان هەڵگیراوە[٥]، ئیبن وافیدیش مەدحی کردووە: بیروهۆشی ورد بوو، (تێگەیشتوو، زیرەک، یەکتاپەرست و یادکەرەوە، هەروەها دەوڵەمەند)[١] لە ساڵی ٤٢٠ـی کۆچی وەفاتی کردووە.[٣]

پەراوێزەکان

دەستکاری
  1. ^ ئ ا ب پ ابن أبي أصيبعة 1882, p. 45
  2. ^ ابن خلكان 1972, p. 326
  3. ^ ئ ا ب المكتبة الشيعية - الأعلام للزركلي - ابن الكتاني
  4. ^ الضبي, p. 67
  5. ^ Emilie Savage-Smith, The Oriental Institute, University of Oxford, Islamic Medical Manuscripts at the National Library of Medicine

سەرچاوەکان

دەستکاری

ابن خلکان،  أبو العباس أحمد بن محمد بن إبراهيم بن أبي بكر (1972). وفيات الأعيان وأنباء أبناء الزمان. دار الكتب العلمية، بيروت.

السعدي الخزرجي، موفق الدين أبي العباس أحمد بن القاسم (1882). عيون الأنباء في طبقات الأطباء. المطبعة الوهابية.

الضبّي، أحمد بن يحيى (1967). بغية الملتمس في تاريخ رجال أهل الأندلس. دار الكاتب العربي.