پزیشک و وەزیری موسڵمان ئەبولموتەڕڕیف عەبدولڕەحمان کوڕی موحەممەد کوڕی عەبدولکەبیر کوڕی یەحیا کوڕی وافد کوڕی موهەننەد لەخمی، لە زمانی لاتینی ئەوڕوپی ناسراوە بە (Abenguefit).[١]

ئیبن وافید
بە عەرەبی: ابن وافد، عبد الرحمن بن محمد، كان حيا
لەدایکبوون١ی کانوونی دووەمی ٠٩٩٧
تۆلێدۆ، ئیسپانیا، ئیسپانیا
مردن١ی کانوونی دووەمی ١٠٧٤(١٠٧٤-٠١-٠١) (٧٧ ساڵ ژیاوە)
تۆلێدۆ، ئیسپانیا، ئیسپانیا
زمانەکانی ئاخاوتنزمانی عەرەبی
پیشەپزیشک، botanist
نەژاد
ئایینموسڵمان

لە دایک بووی (٣٨٧ کۆچی/٩٩٧ زایینی) لە تۆلیدۆ (طليطلة)، ئیبن وافید گرنگی بە پزیشکی داوە، کتێبەکانی گالێنی خوێندۆتەوە، هەروا دەرمانسازی و کتێبێکیشی لەسەر نووسیوە (الأدوية المفردة) کە بیست ساڵی پێچوو بۆ تەواو کردنی و کۆکردنەوەی ناوی دەرمانەکان و باس کردنیان، کە ئەمەش ئەم کتێبەیە کە وەرگێڕدراوە بۆ لاتینی بە ناوی (De medicamentis simplicibus)، کتێبی تریشی هەیە وەک (الوساد في الطب) و (مجربات في الطب) و (تدقيق النظر في علل حاسة البصر) و (المغيث)، گووتراویشە کە ئەو گرنگی بە ڕووەکناسیشی داوە، ئیبن وافید خۆ بەدوور گرتنی لە دەرمانەکان لەکاتی هەبوونی چارەسەر بە خۆراک بە گرنگ زانیوە، وە ئەگەر ناچار بوو کە دەرمانەکان بەکار بێنێ ئەوە وا باشترە کە دەرمانە سادەکان بەکاربێنێت، وە ئەگەر هەر پێویست بوو کە دەرمانە گەورەکان بەکاربێنێت ئەوا با هەوڵ بدات زۆر ئەنجامی نەدات، ئیبن وافید وەزیر بوو بۆ بەنی (ذي النون)، لە دوای ساڵی ٤٦٠ کۆچی دوایی کردووە.

سەرچاوەکان

دەستکاری

پەراوێز

دەستکاری