ئەوزاعی ناوی عەبدولڕەحمانی کوڕی عەمری ئەوزاعییە، لە شاری (بەعلەبەک)ی نزیکی شاری دیمەشق لە سووریا لە دایکبووە و لە ساڵی ٨٨ی کۆچیدا لە تەمەنی مناڵیدا باوکی مرد، دواتر دایکی پەروەردەکردنی دەگرێتە ئەستۆ.[١][٢]

وەرگرتنی زانست دەستکاری

کە گەیشتە تەمەنی لاوی، لە دیمەشقەوە بەرەو یەمامە بە ڕێکەوت، لەوێ بە خزمەتی زانای بە ناوبانگ (یەحیای کوڕی ئەبوو کەسیر) گەیشت، زانستی فەرموودەی لێ وەرگرتووە، تا وای لێھات یەحیا دەربارەی دەیووت: «لەم ناوچەدا لەم لاوە زانا و تێگەیشتووتر نییە».[٣]

بەرھەم و نووسراوەکانی دەستکاری

زۆر نوسین و دانراوی ھەبووە، بەڵام ھەموویان لە بەیرووت تیاچوون، بەھۆی بوومەلەرزەیەکەوە کە ئاگرێکی خستەوە و ھەموو کتێبەکانی سووتان.[٤]

ناوی ھەندێ لە کتێبەکانی:

  • (موسنەد ئەلئەوزاعی) لە (فەرموودە) دوای مردنی کۆکراوەتەوە.
  • (کیتاب ئەسونەن) لە فیقھدا، ئەم نوسراوەی کەس نەی بینیوە بەڵام (ئیبن ندیم) لە (فھرست) دا ئاماژەی بۆ دەکات.
  • (کیتاب ئەلمسائیل) لە فیقھدا. ئەم نوسراوەی کەس نەی بینیوە بەڵام (ئیبن ندیم) لە (فھرست) دا ئاماژەی بۆ دەکات.
  • (کیتاب ئەسیر) ئەم نوسراوە یەکەم بەرھەمی ئەوزاعییە کە بە دەستمان گەیشتووە و نەفەوتاوە.[٥][٦]

وتەکان دەستکاری

  • ئەو کەسەی زۆر بە پێوە بووەستێ لە شەونوێژدا خوا وەستانی ڕۆژی قیامەتی لەسەر ئاسان دەکا.
  • لێی دەپرسن بۆ زۆر بێ دەنگی؟ دەڵێ: موسڵمان زۆر کردەوە دەکا و کەم قسە دەکا.
  • ھاوار بۆ ئەو کەسانەی ھەوڵی تێگەیشتنی دین دەدەن بۆ غەیری خواناسی.
  • ئەوەی ھەوڵی دەست خستنی زانست بدات بەبێ بوونی ئارامی و نەرم و نیانی وەک دەفری کون کون وایە ھەرچی تێبکەی بێ سوودە و دەڕژێ.
  • ھەر کەسێک لەبەر خاتری خوا ئامۆژگاری خەڵکی نەکات قسەکانی بە ناچێتە دڵەوە، ھەروەک چۆن ئاو بەسەر چەوێکی خڕی سافەوە ناوەستێت.

مردن دەستکاری

لە تەمەنی ٧٠ حەفتا ساڵیدا لە ڕۆژی ٢٨ی مانگی سەفەری ساڵی ١٥٧ی کۆچیدا وەفات دەکات.[٧]

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ "مصراوی" (بە عەرەبی). Archived from the original on 25ی Aprilی 2020. Retrieved 25ی Aprilی 2020. {{cite news}}: Check date values in: |access-date= و |archive-date= (help) ٢٥ی نیسانی ٢٠٢٠ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  2. ^ "athabat". Archived from the original on 25ی Aprilی 2020. Retrieved 25ی Aprilی 2020. {{cite news}}: Check date values in: |access-date= و |archive-date= (help)
  3. ^ "قصە اسلام". Archived from the original on 25ی Aprilی 2020. Retrieved 25ی Aprilی 2020. {{cite news}}: Check date values in: |access-date= و |archive-date= (help)
  4. ^ کتێبی (تاریخ دمشق - ابن عساکر)
  5. ^ "islam web". Archived from the original on 25ی Aprilی 2020. Retrieved 25ی Aprilی 2020. {{cite news}}: Check date values in: |access-date= و |archive-date= (help)
  6. ^ محاسن المساعی فی مناقب الإمام الاوزاعی/ المحقق: الامیر شکیب أرسلان.
  7. ^ بەشداربووانی ویکیپیدیا، «عبد الرحمن الأوزاعی»، ویکیپیدیای عەرەبی. سەردان لە ١٩ی نیسانی ٢٠٢٠.

بەستەرە دەرەکییەکان دەستکاری