تۆماس ئێدیسۆن

(ڕەوانەکراوە لە توماس ئێدیسنەوە)

تۆماس ئالڤا ئێدیسۆن (لەدایکبووی ١١ی شوباتی ١٨٤٧–مردووی ١٨ی تشرینی یەکەمی ١٩٣١) داھێنەر، شارەزا و بازرگانێکی ئەمریکی بوو کە کۆمەڵێک ئامێری بەسوودی داھێنا کە کاریگەریی زۆریان ھەبوو لەسەر ژیانی سەر زەوی وەکوو: گرامافۆن، کامێرای وێنەھەڵگرتن و گڵۆپێک ئەلەکتریکی بە مانەوەی درێژخایەن. لە یەکەمین داھێنەرانێک بوو کەوا شێوی کۆسازکردن و ھاوکاریکردنی گرووپ بۆ داھێنانی بەکارھێنا.[١]

تۆماس ئالڤا ئێدیسۆن
لەدایکبوون١١ی شوباتی ١٨٤٧
میلان، ئۆھایۆ، ئەمریکا
مەرگ١٨ی تشرینی یەکەمی ١٩٣١ (٨٤ ساڵ)
نییۆجێرسی، ئەمریکا
نەتەوەئەمریکی
پەروەردەوازی ھێناوە لە قوتابخانە
پیشەزانا، داھێنەر، بازرگان
ساڵانی چالاکی١٨٧٧–١٩٣٠
ئایینخواپەرستی
ھاوسەرماری ستیل وێڵ (١٨٧١-١٨٨٤)
مینا میللەر (١٨٨٦-١٩٣١)
منداڵەکانماریۆن ئیستێل ئێدیسن (١٨٧٣–١٩٦٥)
تۆماس ئالڤا ئێدیسن ژر. (١٨٧٦–١٩٣٥)
ویللیام لێسلی ئێدیسن (١٨٧٨–١٩٣٧)
مادەلین ئێدیسن (١٨٨٨–١٩٧٩)
چارڵس ئێدیسن (١٨٩٠–١٩٦٩)
تیۆدۆر میللەر ئێدیسن (١٨٩٨–١٩٩٢)
واژوو
Thomas Alva Edison Signature.svg
(ئینگلیزی) A Day with Thomas Edison (1922)

ئێدیسن وەک داھێنەرێکی پڕکار و بەبەھرە ناسراوە، تەنھا لە وڵاتی ئەمریکا ١٬٠٩٣ داھێنانی تۆمارکردووە، ھەروا کۆمەڵێکی تریش لە بەڕیتانیا، فەڕەنسا و ئەڵمانیا. ھەندێ لە داھێنراوەکانی کاریگەرییەکی زۆریان ھەبوو لەسەر پەیوەندی و دوابەدوای ئەوە لەسەر پەیوەندی دوورەوە.

ژیانی منداڵیدەستکاری

تۆماس ئەدیسۆن لە میلان، ئۆھایۆ لەدایکبوو وە ھەروەھا لە پۆرت ھورۆن لە میچیگان گەورە بوو. حەوتەم و دوایین منداڵی ساموێڵ ئۆدگین ئەدیسۆن ژز. (لەدایکبووی ١٨٠٤-١٨٩٦ مارشاڵ تاون، نۆڤا سکۆتیا، کەنەدا) و نانسی ماتیوز ئێللیۆت (تۆماس ئالڤا ئێدیسن (لەدایکبووی ١١ی شوباتی ١٨٤٧ - مردن ١٨ی تشرینی یەکەمی ١٩٣١) داھێنەر و شارەزا و بازرگانی ئەمریکی بوو کە کۆمەڵێک ئامێری بەسوودی داھێنا کە کاریگەریی زۆریان ھەبوو لەسەر ژیانی سەرزەوی، وەکوو گرامافۆن، کامێرای وێنەھەڵگرتن و گڵۆپێک ئەلەکتریکی بە مانەوەی درێژخایەن. لە یەکەمین داھێنەرانێک بوو کەوا شێوی کۆسازکردن و ھاوکاریکردنی گرووپ بۆ داھێنانی بەکارھێنا.[١] ئێدیسن وەک داھێنەرێکی پڕکار و بەبەھرە ناسراوە، تەنھا لە وڵاتی ئەمریکا ١٬٠٩٣ داھێنانی تۆمارکردووە، ھەروا کۆمەڵێکی تۆماس ئالڤا ئێدیسن (لەدایکبووی ١١ی شوباتی ١٨٤٧ - مردن ١٨ی تشرینی یەکەمی ١٩٣١) داھێنەر و شارەزا و بازرگانی ئەمریکی بوو کە کۆمەڵێک ئامێری بەسوودی داھێنا کە کاریگەریی زۆریان ھەبوو لەسەر ژیانی سەرزەوی، وەکوو گرامافۆن، کامێرای وێنەھەڵگرتن و گڵۆپێک ئەلەکتریکی بە مانەوەی درێژخایەن. لە یەکەمین داھێنەرانێک بوو کەوا شێوی کۆسازکردن و ھاوکاریکردنی گرووپ بۆ داھێنانی بەکارھێنا.[١] ئێدیسن وەک داھێنەرێکی پڕکار و بەبەھرە ناسراوە، تەنھا لە وڵاتی ئەمریکا ١٬٠٩٣ داھێنانی تۆمارکردووە، ھەروا کۆمەڵێکی تریش لە بەڕیتانیا، فەڕەنسا و ئەڵمانیا. ھەندێ لە داھێنراوەکانی کاریگەرییەکی زۆریان ھەبوو لەسەر پەیوەندی و دوابەدوای ئەوە لەسەر پەیوەندی دوورەوە. [دەستکاری]ژیانی منداڵیتریش تۆماس ئالڤا ئێدیسن (لەدایکبووی ١١ی شوباتی ١٨٤٧ - مردن ١٨ی تشرینی یەکەمی ١٩٣١) داھێنەر و شارەزا و بازرگانی ئەمریکی بوو کە کۆمەڵێک ئامێری بەسوودی داھێنا کە کاریگەریی زۆریان ھەبوو لەسەر ژیانی سەرزەوی، وەکوو گرامافۆن، کامێرای وێنەھەڵگرتن و گڵۆپێک ئەلەکتریکی بە مانەوەی درێژخایەن. لە یەکەمین داھێنەرانێک بوو کەوا شێوی کۆسازکردن و ھاوکاریکردنی گرووپ بۆ داھێنانی بەکارھێنا.[١] ئێدیسن وەک داھێنەرێکی پڕکار و بەبەھرە ناسراوە، تەنھا لە وڵاتی ئەمریکا ١٬٠٩٣ داھێنانی تۆمارکردووە، ھەروا کۆمەڵێکی تریش لە بەڕیتانیا، فەڕەنسا و ئەڵمانیا. ھەندێ لە داھێنراوەکانی کاریگەرییەکی زۆریان ھەبوو لەسەر پەیوەندی و دوابەدوای ئەوە لەسەر پەیوەندی دوورەوە. [دەستکاری]ژیانی منداڵیلە بەڕتۆتۆماس ئالڤا ئێدیسن (لەدایکبووی ١١ی شوباتی ١٨٤٧ - مردن ١٨ی تشرینی یەکەمی ١٩٣١) داھێنەر و شارەزا و بازرگانی ئەمریکی بوو کە کۆمەڵێک ئامێری بەسوودی داھێنا کە کاریگەریی زۆریان ھەبوو لەسەر ژیانی سەرزەوی، وەکوو گرامافۆن، کامێرای وێنەھەڵگرتن و گڵۆپێک ئەلەکتریکی بە مانەوەی درێژخایەن. لە یەکەمین داھێنەرانێک بوو کەوا شێوی کۆسازکردن و ھاوکاریکردنی گرووپ بۆ داھێنانی بەکارھێنا.[١] ئێدیسن وەک داھێنەرێکی پڕکاتۆماس ئالڤا ئێدیسن (لەدایکبووی ١١ی شوباتی ١٨٤٧ - مردن ١٨ی تشرینی یەکەمی ١٩٣١) داھێنەر و شارەزا و بازرگانی ئەمریکی بوو کە کۆمەڵێک ئامێری بەسوودی داھێنا کە کاریگەریی زۆریان ھەبوو لەسەر ژیتۆماس ئالڤا ئێدیسن (لەدایکبووی ١١ی شوباتی ١٨٤٧ - مردن ١٨ی تشرینی یەکەمی ١٩٣١) داھێنەر و شارەزا و بازرگانی ئەمریکی بوو کە کۆمەڵێک ئامێری بەسوودی داھێنا کە کاریگەریی زۆریان ھەبوو لەسەر ژیانی سەرزەوی، وەکوو گرامافۆن، کامێرای وێنەھەڵگرتن و گڵۆپێک ئەلەکتریکی بە مانەوەی درێژخایەن. لە یەکەمین داھێنەرانێک بوو کەوا شێوی کۆسازکردن و ھاوکاریکردنی گرووپ بۆ داھێنانی بەکارھێنا.[١] ئێدیسن وەک داھێنەرێکی پڕکار و بەبەھرە ناسراوە، تەنھا لە وڵاتی ئەمریکا ١٬٠٩٣ داھێنانی تۆمارکردووە، ھەروا کۆمەڵێکی تریش لە بەڕیتانیا، فەڕەنسا و ئەڵمانیا. ھەندێ لە داھێنراوەکانی کاریگەرییەکی زۆریان ھەبوو لەسەر پەیوەندی و دوابەدوای ئەوە لەسەر پەیوەندی دوورەوە. [دەستکاری]ژیانی منداڵیانی سەرزەوی، وەکوو گرامافۆن، کامێرای وێنەھەڵگرتن و گڵۆپێک ئەلەکتریکی بە مانەوەی درێژخایەن. لە یەکەمین داھێنەرانێک بوو کەوا شێوی کۆسازکردن و ھاوکاریکردنی گرووپ بۆ داھێنانی بەکارھێنا.[١] ئێدیسن وەک داھێنەرێکی پڕکار و بەبەھرە ناسراوە، تەنھا لە وڵاتی ئەمریکا ١٬٠٩٣ داھێنانی تۆمارکردووە، ھەروا کۆمەڵێکی تریش لە بەڕیتانیا، فەڕەنسا و ئەڵمانیا. ھەندێ لە داھێنراوەکانی کاریگەرییەکی زۆریان ھەبوو لەسەر پەیوەندی و دوابەدوای ئەوە لەسەر پەیوەندی دوورەوە. [دەستکاری]ژیانی منداڵیر و بەبەھرە ناسراوە، تەنھا لە وڵاتی ئەمریکا ١٬٠٩٣ داھێنانی تۆمارکردووە، ھەروا کۆمەڵێکی تریش لە بەڕیتانیا، فەڕەنسا و ئەڵمانیا. ھەندێ لە داھێنراوەکانی کاریگەرییەکی زۆریان ھەبوو لەسەر پەیوەندی و دوابەدوای ئەوە لەسەر پەیوەندی دوورەوە. [دەستکاری]ژیانی منداڵیماس ئالڤا ئێدیسن (لەدایکبووی ١١ی شوباتی ١٨٤٧ - مردن ١٨ی تشرینی یەکەمی ١٩٣١) داھێنەر و شارەزا و بازرگانی ئەمریکی بوو کە کۆمەڵێک ئامێری بەسوودی داھێنا کە کاریگەریی زۆریان ھەبوو لەسەر ژیانی سەرزەوی، وەکوو گرامافۆن، کامێرای وێنەھەڵگرتن و گڵۆپێک ئەلەکتریکی بە مانەوەی درێژخایەن. لە یەکەمین داھێنەرانێک بوو کەوا شێوی کۆسازکردن و ھاوکاریکردنی گرووپ بۆ داھێنانی بەکارھێنا.[١] ئێدیسن وەک داھێنەرێکی پڕکار و بەبەھرە ناسراوە، تەنھا لە وڵاتی ئەمریکا ١٬٠٩٣ داھێنانی تۆمارکردووە، ھەروا کۆمەڵێکی تریش لە بەڕیتانیا، فەڕەنسا و ئەڵمانیا. ھەندێ لە داھێنراوەکانی کاریگەرییەکی زۆریان ھەبوو لەسەر پەیوەندی و دوابەدوای ئەوە لەسەر پەیوەندی دوورەوە. [دەستکاری]ژیانی منداڵییتانیا، فەڕەنسا و ئەڵمانیا. ھەندێ لە داھێنراوەکانی کاریگەرییەکی زۆریان ھەبوو لەسەر پەیوەندی و دوابەدوای ئەوە لەسەر پەیوەندی دوورەوە. [دەستکاری]ژیانی منداڵیلەدایکبووی ١٨١٠-١٨٧١ ھەرێمی چینانگۆ، نیویۆرک)[٢] باوکی ئەبوایە لە کەنەدا ھەڵبھاتایە لەبەر ئەوەی کە بەشداری کردبوو لە سەرکێشییەکانی ماکێنزی لە ساڵی ١٨٣٧... تۆماس ئێدیسۆن کویەکانی لەلایەن بەریوبەری ئیشەکەیەوە بە زلەیەک کەرکرا.

پوختەی ژیاندەستکاری

تۆماس ئەدیسۆن لە ١١ی شوباتی ساڵی ١٨٤٧ لە شاری میلانی سەر بە ویلایەتی ئۆھایۆ لەدایک بووە و لە سەرەتادا بە سادەیی دەستی پێ کرد و دواتر بووە ئەو داھێنەرە گەورەیەی بواری تەکنەلۆژیا. لە مێنلۆ پارک تاقیگەیەکی دامەزراند و چەند داھێنانێکی وەک؛ تەلەگراف (برووسکە)، فۆنۆگراف (ئامێری تۆمارکردنی دەنگ)، گڵۆپی کارەبایی، باتری و کاینتۆگراف (کامێرای وێنەی جوڵاو)ی لەوێدا داھێنا. ئەدیسۆن لە ١٨ی تشرینی یەکەمی ساڵی ١٩٣١ لە وێست ئۆرەنج، نیو جێرسی گیانی لەدەست دا. ئەدیسۆن وەک داھێنەرێکی پڕکار ناسراوە، تەنھا لە وڵاتی ئەمریکا ١٠٩٣ داھێنانی تۆمارکردووە، ھەروەھا کۆمەڵێکی تریش لە بەریتانیا، فەڕەنسا و ئەڵمانیا. ھەندێ لە داھێنراوەکانی کاریگەرییەکی زۆریان ھەبوو لەسەر بواری پەیوەندی.

ساڵانی گەنجێتیدەستکاری

ئەدیسۆن حەوتەم و دوایین منداڵی ساموێل و نانسی ئەدیسۆنە. باوکی چالاکوانێکی مەنفیکراوی سیاسی بوو لە کەنەدا. دایکی مامۆستای قوتابخانە بوو، کە کاریگەرییەکەی ئێجگار زۆری بەسەر سەرەتای ژیانی ئەدیسۆنەوە ھەبووە. لە سەرەتای ژیانییەوە کێشەی بەزەحمەت بیستنی ھەبوو لە ھەردوو گوێچکەیدا، کە وای لێ کرد لە تەمەنی مێردمنداڵیدا نزیک ببێتەوە لەوەی بەتەواوی کەڕ ببێت. دواتر بەتەواوی کەڕ دەبێت بەھۆی ڕووداوێکی شەمەندەفەرەوە کە بە گوێ ڕزگاری دەکەن و گوێیەکانی بریندار دەبن. لە ساڵی ١٨٥٤ خێزانەکەی بار دەکەن بۆ پۆرت ھۆرن لە میچیگان، لەوێ ئەدیسۆن دەخرێتە بەر خوێندن بۆ ماوەی ١٢ ھەفتە. لە ڕادەبەدەر چالاک بوو، لە ڕادەبەدەریش مێشکی مەشغووڵ بوو، مامۆستاکەی بەدەستییەوە گیری خواردبوو. دایکی ھەر زوو لە قوتابخانە ھێنایە دەر و لە ماڵەوە وانەی پێ دەگوتەوە و فێری دەکرد. لە تەمەنی ١١ ساڵیدا توانایەکی سەیری بۆ زانیاریی پیشان دا، کتێبگەلیکی زۆری لە بوارە فراوانەکاندا خوێندەوە. ھەر بۆیە ئەدیسۆن پەرەی بەوە دا کە بۆ خۆی خۆی فێری زانیاری و فێربوون بکات.

دەستپێکی کاردەستکاری

لە تەمەنی ١٢ ساڵیدا دەستی کرد بە ڕێکخستن و ئەنجامدانی ئەو شتانەی خوێندوونی و خستنە کاریان. دایک و باوکی قایل کرد بەوەی ڕۆژنامە بفرۆشێت بەو ڕێبوارانەی لە ھێڵی شەمەندەفەری گراند ترەنک ڕەیڵڕۆددا بوون. لە دوای ئەوە تۆماس دەستی کرد بە بڵاوکردنەوەی ڕۆژنامە بچووکەکەی خۆی بەناوی گراند ترەنک ھێراڵد. لەکاتێکدا لە ھێڵی شەمەندەفەر کاری دەکرد، منداڵێکی سێ ساڵانی لەوە ڕزگار کرد کە ببێ بەژێر شەمەندەفەرەوە، باوکی منداڵەکە سوپاسی کرد و بەوە پاداشتی دایەوە کە فێری تەلەگراف - برووسکە-ی کرد. لە تەمەنی ١٥ ساڵیدا، بە تەواوی فێری خستنەکاری ئامێری تەلەگراف بوو. لە ساڵی ١٨٦٦ و لە تەمەنی ١٩ ساڵیدا، ئەدیسۆن ڕۆیشت بۆ شاری لویسڤایڵ و لەوێ بۆ ئاژانسی ئەسۆشییەیتد پرێس دەستی کرد بە کار. شیفتی شەوانی ڕۆژنامەکە ڕێگەیان پێدا شەوانە لەوێ بمێنێتەوە، بخوێنێتەوە و ئیشی خۆی بکات. لە ساڵی ١٨٦٨دا گەڕایەوە ماڵەوە و بینی دایکی تووشی نەخۆشی عەقڵی بووە و باوکیشی بێئیش و بێ کارە. بۆیە داوای لە ھاوڕێیەکی کرد کاری بۆ بدۆزێتەوە و دواتر لە 'وێسترن یونیۆن' دەستی بە کار کرد لە بواری تۆمارکردنی دەنگدا.

بوون بە داھێنەردەستکاری

لە ساڵی ١٨٦٩، ئەدیسۆن ڕۆیشت بۆ شاری نیویۆرک و گەشەی بە یەکەمین داھێنانی خۆی دا، کە ئەویش تیکەر و نووسین بوو لەسەر دوکانێکی شتومەک، ئەو کاتە ئەدیسۆن تەنیا تەمەنی ٢٢ ساڵ بوو و بۆ ئەمەیش بڕی ٤٠ ھەزار دۆلاری وەرگرت. لە ساڵی ١٨٧٠ ئەدیسۆن یەکەم تاقیگەی بچووکی خۆیی دانا و چەندین کارمەندی میکانیکی دامەزراند. لە ساڵی ١٨٧١یشدا کچێکی تەمەن ١٦ ساڵانی بە ناوی ماری ستیلوێڵ کردە ھاوسەری خۆی، کە لە شوێنی کارەکەی ئەدیسۆن کارمەند بوو. لە ماوەی ١٣ ساڵی ھاوسەرگیرییاندا سێ منداڵیان بوو بە ناوەکانی؛ ماریۆن، تۆماس و ویلیام. ویلیام دواتر بووە داھێنەر. ماری، ھاوسەری ئەدیسۆن، لە تەمەنی ٢٩ ساڵی و لە ساڵی ١٨٨٤دا بەھۆی بوونی لوو لە مێشکیدا کۆچی دوایی کرد. پاش مردنی ژنەکەی بە دوو ساڵ، ئەدیسۆن ژنی دووەم دێنێتەوە کە ١٩ ساڵ لە خۆی منداڵتر بووە و ناوی مینا میلەر بوو. لە سەرەتاکانی ١٨٧٠دا ئەدیسۆن ناوبانگی وەک یەکەم داھێنەری جیھان بڵاو بوویەوە. لە ساڵی ١٨٧٦ کۆمپانیای وێسترن یونیەن ھانی ئەدیسۆنی دا کە ئامێری پەیوەندیکردن گەشە پێبدات بۆ بەربەرەکانێ لەگەڵ ئامێری تەلەفۆن کە گراھام بێڵ دایھێنابوو. بەڵام ئەدیسۆن ئەو داوایەی ھەرگیز جێبەجێ نەکرد. بەھەرحاڵ لە کانونی یەکەمی ١٨٧٧دا ئەدیسۆن گەشەی بە ڕێگەیەک دا بۆ تۆمارکردنی دەنگ؛ فۆنۆگراف. لە ساڵی ١٨٨٧دا ئەدیسۆن لە شاری وێست ئۆرەنجی ویلایەتی نیوجێرسی تاقیگەیەکی توێژینەوەی پیشەسازی دامەزراند و زۆربەی کاتەکانی لەوێ بەسەر دەبرد و سەرپەرشتیاریی گەشەی تەکنەلۆجیای گڵۆپ و ڕووناکی و سیستمی وزە دەکرد. ھەروەھا فۆنۆگرافەکەشی کامڵ کرد و گەشەی بە کامێرای وێنەی جوڵاو و باتری دا.

ساڵانی کۆتایی ژیاندەستکاری

تۆماس ئەدیسۆن بەھۆی نەخۆشیی شەکرەوە لە ١٨ی تشرینی یەکەمی ساڵی ١٩٣١دا کۆچی دوایی کرد لە ماڵەکەی خۆی لە گلێنمۆنت، وێسترن ئۆرەنج، لە ویلایەتی نیو جێرسی. ئەو کاتەی مرد تەمەنی ٨٤ ساڵ بوو. لە جیھاندا زۆربەی جڤات و دامەزراوەکان گڵۆپ و وزە ئەلیکتریکییەکانیان کوژاندەوە وەک بەشداریکردن لە ھاوخەمی مردنەکەیدا. ئەدیسۆن لە ژیانی خۆیدا کابرایەکی کۆمەڵایەتی نەبووە و ھەندێجاریش خێزانەکەی ڕەت دەکردەوە. بەڵام ئەو کاتەی کە مرد ئەو یەکێک بوو لە ئەمەریکییە بەناوبانگ و ڕێزلێنراوەکانی جیھان. ھەروەھا ئەدیسۆن بە یەکێک لە پێشڕەوانی بواری بازرگانی لە ئەمریکا دادەنرێت.

سەرەتاکانی ژیاندەستکاری

تۆماس ئەدیسۆن لە ساڵی ١٨٤٧لە میلان، ئۆھایۆ لەدایک بووە و لە پۆرت ھورۆن، میشیگان گەورەبووە. ئەدیسۆن حەوتەم و کۆتا منداڵی ساموێل ئۆجدن ئەدیسۆن ج. ڕ. (لەدایک بووی١٨٠٦_١٨٩٦ ماڕشاڵتۆن نۆڤاسکۆتیا) و نانسی ماثیو ئێلیۆت (لەدایک بووی ١٨١٠_١٨٧١ چینانگۆ کاونتی نیویۆرک) ە. باوکی ئەدیسۆن کوڕی پیاوێک بوو کە لایەنگری پەنابەرانی دەکرد و لەبەر ئەوەش خۆی و بنەماڵەکەی نۆڤاسکۆتیان بەجێھێشت و لە گوندێکی باشوری ڕۆژئاوای ئۆنتاریۆ کە دواتر ناونرا (کەنەدای سەروو) نیشتەجێبوون و دواتر لە ساڵی ١٨١١ ئەو ناوچەیە بوو بە ڤیەننا. لە کۆتایدا ساموێلی بچووک کە دەکاتە باوکی ئەدیسۆن، لە ئۆنتاریۆ ھەڵھات لەبەرئەوەی بەشێک بوو لە ماکێنزی ڕێبێلبۆنی سەرنەکەوتووی ساڵی ١٨٣٧. پێشتر ساموێلی باوکی، شەڕیکردووە لە جەنگی ساڵی١٨١٢ وەکو کاپتن لە یەکەمین ھێزی میدڵسێکس. سەرەڕای ئەوەی کە تێکۆشانی ساموێلی بچووک بێھوودە بوو، ڕۆشتن بۆ ئەمریکا لە سانیاپۆرت ھورۆن جێگیر بوون. ئەدیسۆن تەنھا ماوەی چەند مانگێک ڕۆیشتووە بۆ قوتابخانە و دواتر لەلایەن دایکییەوە فێری خوێندنەوە و نووسین کراوە. زۆربەی ئەو بەھرە و توانا و زیرەکییەی کە ئەدیسۆن ھەیبووە دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی کە خوێنەری کتێبی (R.G Parker’s School of Natural Philosophy) و چووەتە خولەکانی تایبەت بە کیمیا لە (The Cooper Union for the Advancement of Science and Art). ئەدیسۆن ھەر لەسەرەتای تەمەنییەوە کێشەی بیستنی ھەبووە و ھۆکاری کەڕبوونیشی دەگەڕێتەوە بۆ تووشبوون بە پەتای سوور کە نەدەتواندرا چارەسەری ژەھری گوێی ناوەندی پێ بکرێت.[٣][٤][٥]

سەرەتاکانی پیشەدەستکاری

لە ساڵی ١٨٥٤، لە دوای ئەوەی خاوەنەکانی کەنداوەکە بە سەرکەوتوویی ھەستان بە پاراستنی ڕێگای شەمەندەفەرەکە لە دەرەوەی میلان-ئۆھایۆ و کارە بازرگانییەکان لە ناوچەکە بەرەو کەمبوونەوە دەڕۆیشت، خێزانی ئەدیسۆن گواستیانەوە بۆ پۆرت ھورۆن-میشیگن و ئەدیسۆن لەوێ لە وێستگەی شەمەندەفەری نێوان پۆرت ھورۆن و دێترۆین سەوزە و شیرینی دەفرۆشت. ھەرچەندە ئەدیسۆن لەلایەن مامۆستاکانییەوە بێ ھیوا کرابوو لە خوێندن و چەندین جار دەڕۆیشتە قوتابخانەکانی میشیگن و ئۆھایۆ و دواتر دەردەکرا، بەڵام بە بەردەوامی و بە جۆشەوە لەژێر سەرپەرشتی دایکیدا دەیخوێند. ئەدیسۆن لە تەمەنی ١٣ ساڵیدا ھەفتانە ٥٠ دۆلار قازانجی دەکرد و زۆربەی پارەکەشی لە کڕینی کەرەستە و کەلوپەلی کارەبایی و کیمیایدا خەرج دەکرد. پاشان ئەدیسۆن بوو بە وەستای بروسکەبەر (تەلەگراف) ئەوەش لە پاش ڕزگارکردنی جیمی ماکێنزی سێ ساڵان کە لەسەر ڕێڕەوی شەمەندەفەرەکان وەستا بوو. ج.و. ماکێنزی باوکی جیمی بریکاری وێستگەکە بوو وە زۆر خۆشحاڵ بوو لە مەشقپێکردنی ئەدیسۆن وەک وەستایەک لە بواری تەلەگرافتەلەگرافدا. یەکەمین کاری تەلەگرافی ئەدسیۆنیش لە ناوچەی خاڵی بەیەکگەشتنی ستراتفۆرد و ئۆنتاریۆ بوو. ھەروەھا لەلایەکیترەوە لە ڕێگەی ئاسنینی گراند ترەنک (Grand Trunk Railway) بەرپرسیارییەتی ھەر ڕووداوێکی لە ناکاوی لە ئەستۆ گرتبوو. وە ئەدسیۆن دەستی کرد بە خوێندنی چۆنیەتی شیکارکردن و بەڕێوەبردنی تاقیکردنەوەی کیمیاییتا کاتی بەجێھێشتنی کارەکەی.[٦]

تاقیگەی مێنلۆپارک (١٨٧٦–١٨٨٦)دەستکاری

ئامێری پێشکەوتوو و لێکۆڵینەوەدەستکاری

یەکێک لە داھێنانە گەورەکانی ئەدیسۆن بریتیبوو لە دامەزراندنی تاقیگەیەکی لێکۆڵینەوەی پیشەسازی کە لە ساڵی ١٨٧٦ دایمەزراند. ئەم داھێنانەی ئەدیسۆنیش لە مێنلۆپارک بوو کە بەشێکە لە ناوچەی ڕایتیان (وەک ڕێزلێنانێک بۆ ئەدیسۆن ئێستا ناونراوە ئەدیسۆن) لە ھەرێمی میدڵسێکس، نیوجێرسی بەو بڕە پارەیەی بە فرۆشتنی تەلەگرافە چوارییەکەی ئەدیسۆن بەدەستھاتبوو.. لە دوای بەدەرخستنی تەلەگرافەکە، ئەدیسۆن دڵنیا نەبوو لەوەی کە دەبێت نرخی ئەم تەلەگرافە ٤٠٠٠ یاخود ٥٠٠٠ دۆلار بێت، بەڵام لە دوای وەرگرتنی ڕای بە یەکێتی ڕۆژاوا بۆ ئەوەی پێشنیاری نرخێکی بۆ بکەن، ئەدیسۆن سەرسام بوو بە بیستنی ئەوەی کە داوای لێ کراوە بە مەزەندەی ١٠٬٠٠٠ دۆلار (٢٢٦٬٠٠٠ دۆلاری ئێستا) بیفرۆشێت و ئەویش خۆشبەختانە بەم بڕە پارەیە ڕازیبوو. تەلەگرافی ئەدیسۆن یەکەمین سەرکەوتنی ئەو بوو بە تایبەت لە ڕووی ئابوورییەوە، وە مێنلۆپارک یەکەمین دەزگا بوو کە بەمەبەستی دروستکردن و چاککردنی داھێنانە تەکنەلۆژییە جێگیرەکان دامەزرا. ئەگەرچی چەندین کارمەند لە ھێر سەرپەرشتی ئەودا سەرقاڵی لێکۆڵینەوە و بەرەوپێشبردنی توێژینەوەکان بوون، زۆربەی کارەکانی ئەوێ بە شێوەیەکی یاسایی خرانە پاڵ ئەدیسۆن. بە شێوەیەکی گشتی بە ستافەکەی گووترا کە ڕێڕەوی ئەو بگرنە بەر لە ئەنجامدانی توێژینەوە و بە بەھێزی ھانی دەدان بۆ ئەوەی بگەن بە دەرئەنجام. ئ.[٧]

دەنگکێش (فۆنۆگراف)دەستکاری

ئەدیسۆن وەک داھێنەرێک لە نیوارک، نیوجێرسی دەستی بە کارکردن کرد و کاری لەسەر ئامێری تەلەگرافی و کارەبای ئۆتۆماتیک کرد بەڵام ئەو داھێنانەی کە وایکرد ئەدیسۆن زیاتر بناسرێت، داھێنانی دەنگکێش (فۆنۆگراف) بوو کە لە ساڵی ١٨٧٧ دایھێنا. بە گشتی ئەم سەرکەوتنەی ئەدیسۆن زۆر چاوەڕواننەکراو بوو خەڵکی وەکو جادوویەک سەیریان دەکرد و بۆیە ئەدیسۆنیش بە «جادووکەری مێنلۆپارک، نیوجێرسی» ناودەبرا.

گوێزەرەوەی تەلەفۆنی کاربۆندەستکاری

لە ساڵی ١٨٧٦، ئەدیسۆن کاری لەسەر چاککردنی بڵندگۆی تەلەفۆن (لەو سەردەمەدا پێی دەگوترا گوێزەرەوە) دەکرد و ئەمەش لە ڕێگەی کارکردن لەسەر بڵندگۆی کاربۆن کە لە دوو پەڕەی کانزای جیاواز پێکھاتبوو کە دەنکۆڵەکانی کاربۆن ئاستەنگی دەگۆڕن بەھۆی پەستانی شەپۆلی دەنگ. دواتر تەزووی ڕاستەوخۆی جێگیر تێدەپەڕێت لە نێوان پەڕەکاندا و بە ناو دەنکۆڵەکاندا دەڕوات و ئەنجامی بەرگری جیاواز لە پلە بەندی تەزوودا و دروستکردنی تەزووی کارەبایی جیاواز کە پەستانی شەپۆلی دەنگی جیاواز دروستدەکاتەوە، پێکدەھێنێت.

ڕووناککەرەوەی کارەباییدەستکاری

لە ساڵی ١٨٧٨، ئەدیسۆن دەستی بە کارکردن کرد لەسەر سیستەمی ڕووناککەرەوەی کارەبایی کە ھیواخوازبوو بە گاز یاخوود نەوت کاربکات. لە سەرەتادا دەستی بە چارەسەرکردنی کێشەی دروستکردنی چرایەکی ڕووناککەرەوەی ماوەدرێژ کرد کە بتوانرێ لەناو ماڵدا بەکاربھێندرێت. لە پێشوودا، چەندین داھێنەر چرای ڕووناککەرەوەیان دروستکردووە. بۆ نموونە خستنەڕووی وایەری پرشنگداری ئەلێساندرۆ ڤۆڵتا کە لە ساڵی ١٨٠٠ لەلایەن ھێنری وودوارد و ماثیو ئیڤانسەوە داھێنراوە. ا پێشتر چەندین داھێنەری تر کەڕووناککەرەوەی کارەباییان دروست کردووە کە لە ڕوی بازرگانییەوە کرداریی نەبوون لەوانیش ھەمفری داڤی، جەیمس بۆومان لیندسەی، مۆسێس ج. فارمەر، ویڵییەم ی. ساویەر، جۆزێف سوان، وە ھێنیرچ گۆبێل. ھەندێک لەو گڵۆپانەی کە لە پێشوودا دروست کرابوون تەمەنیان کورت بوو و ھەرچەندە پارەیەکی زۆری تێدەچوو بۆ دروستکردنی و تەزووی کارەبایی بەرزیشی تێدا بەکاردەھات کە ئەمەش وای کردبوو ئاسان نەبێت بۆ ئەوەیلە ڕووی بازرگانییەوە لە ئاستێکی بەرفراواندا دروست بکرێت. . ئەدیسۆن بیری لەوە دەکردەوە کە لە بری پاراستن و ھێشتنەوەی وایەرە بێھێزەکان پێویستە ڕووناککەرەوە کارەبایییەکان پێکەوە ببەسترێت بۆ بەرھەمھێنانی گڵۆپ بە بەکارھێنانی بڕێکی کەم لە تەزوو، ئەمەش بە واتای ئەوە دێت کە گڵۆپ پێویستە بەرگرییەکی زۆری ھەبێت.[٨]

بڵاوکردنەوەی ھێزی کارەباییدەستکاری

لە ٢٥ی تشرینی یەکەمی ساڵی ١٨٧٩، لە دوای داھێنانی گڵۆپی ڕووناککەرەوەی درێژ خایەن، ئەدیسۆن ھەستا بە دروستکردنی پڕۆگرامێکی بەسوود بۆ کارەبا ئەویش بە بەکارھێنانی گازی ڕووناککەرەوەی تایبەت بە کارەبا. لە ١٧ی کانوونی یەکەمی ساڵی ١٨٨٠، تۆماس ئەدیسۆن کۆمپانیای ڕووناککەرەوەی ئەدیسۆنی دامەزراند و لەو ماوەیەدا سیستەمی بڵاوکردنەوەی ھێزی کارەبایی ئاشکرا کرد. کۆمپانیاکە یەکەمین کارەبای وەبەرھێنی لە ساڵی ١٨٨٢ لە وێستگەی ستریت پێرڵ، شاری نیویۆرک دانا. لە ٤ی ئەیلولی ساڵی ١٨٨٢، ئەدیسۆن ھەستا بە گۆڕینی سیستەمی خستنەڕووی ھێزی کارەبای دروستکراو لە وێستگەی ستریت پێرڵ کە ١١٠ ڤۆڵت لە تەزووی ڕاستەوخۆ (DC) دەستەبەر دەکرد بۆ ٥٩ نیشتەجێبووی مانھاتنی خواروو.[٩]

جەنگی تەزووە کارەبایییەکاندەستکاری

کاتێک ئەدیسۆن ھەستا بە فراوانکردنی سیستەمی گەیاندنی ھێزی تەزووی ڕاستەوخۆ، ڕکابەرییەکی قورسی لەلایەن ئەو کۆمپانیایانەی سیستەمی جێگۆڕکێی تەزوو بەکاردەھێنن، ڕووبەڕوو بۆوە. لە سەرەتاکانی ساڵی ١٨٨٠دا، سیستەمەکانی تەزووی جێگۆڕکێی تایبەت بە ڕووناککردنەوەی ڕێگا و بان بازرگانییەکی بەربڵاو بوو لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکادا. . لە ساڵانی ١٨٨٥–١٨٨٦ لەگەڵ گەشەکردنی گۆڕەڕەکان (ترانسفۆرمەر) لە ئەورووپا و (Elective Westing House)ی ویلایەتە یەکگرتووەکان وایکرد کە گواستنەوەی (AC) ئاسانتر بێت و ئەمەش بووە ھۆی ئەوەی کە بتوانرێ تەزووە جێگیرەکان لە شوێنە بازرگانییەکان و تەنانەت شوێنەکانی تریش بدرەوشێتەوە.

وێست ئۆرەینج و فۆرت مایێرس (١٨٨٦–١٩٣١)دەستکاری

ئەدیسۆن لە ساڵی ١٨٨٤ لە دوای مردنی ماری کە ھاوسەری یەکەمی بوو، مێنلۆ پارکی بەجێھێشت و پاشان لە ساڵی ١٨٨٦ خانوویەک کە ناسرابوو بە (Glenmont) لە لێولین پارک، وێست ئۆرەینج، نیوجێرسی وەک دیاری ھاوسەرگیری بۆ مینای ھاوسەری دووەمی کڕی. لە ساڵی ١٨٨٥، تۆماس ئەدیسۆن باڵەخانەیەکی ١٣ ئەیکەری لە فۆرت مایێرس، فلۆریدا بە بڕی ٢٫٧٥٠ دۆلار کڕی وخانوویەکی دیکەی بۆ زستان دروستکرد کە دواتر ناونرا (Seminolelodge). ئەم دوو خانووە، خانوی سەرەکی و ھی میوان، لەسەر شێوازی تەلارسازی ئیتاڵی و ستایلی تەلارسازی شاژن ئاسنێ بوون. ھەروەھا کەلوپەلە بیناسازییەکانی ئەم خانووە لە ئینگلتەرای نوێوە و لەلایەن کۆمپانیای کێنێیچ فرامینگ و کۆمپانیای ستیفن نای لومبەری فەیەفیڵد مەینەوە ھێنرابوون. وە کەلوپەلەکانیش کە نێردرابوون بەھایان ١٢٬٠٠٠ دۆلار بوو. ئەدیسۆن و مینای ھاوسەری چەندین ساڵی ژیانیان لەو ماڵەی فۆرت مایێرس بەسەربرد.

پڕۆژە و داھێنانەکانی تردەستکاری

تیشکبینین (فلۆرۆسکۆپ)دەستکاری

ئەدیسۆن متمانەی پێکرا لە نەخشەکێشان و دروستکردنی یەکەم تیشکبینینی بەردەست کە بتوانرێت کڕین و فرۆشتنی پێوە بکرێ و ئامێرێک بوو کە تیشکی-xی بەکاردەھێنا بۆ گرتنی تیشکە وێنە (Radiograph). ئەدیسۆن توانی بیدۆزێتەوە کە تیشکبینی کالیسیۆمی سوێر وێنەی ڕووناکتر بەرھەم دێنێت زیاتر لە باریۆمی پلاتینۆ سیانید کە لەلایەن ویڵییەم ڕۆنتجنەوە بەکاردەھێنرا. ئەم زانستەش ھاوسەنگ بوو لە بەرھەمھێنانی تەنھا چەند وێنەیەکی کاڵ.

تاسیمەتردەستکاری

ئەدیسۆن ئامێرێکی ھەستەوەری بەھێزی داھێنا و ناوینا تاسیمەتر کە تیشکدانی تیشکی ژێر سوور پێوانە دەکات. ئەو شتەش کە ھانی ئەدیسۆنیدا لە دروستکردنی ئەم ئامێرە، حەز و خولیای ئەدیسۆن بوو لە پێوانەکردنی گەرمی لە بازنەی ڕووناکی دەوری خۆر لە ڕۆژگیرانی ٢٩ی تەممووزی ساڵی ١٨٧٨. ئامێرەکە ئاشکرا نەکرا ھەتا ئەو کاتەی ئەدیسۆن ھیچ جێبەجێکردنێکی کردەیی نەدۆزییەوە پاشان ئامێرەکەی ئاشکرا کرد.

چاکبوونی تەلەگرافدەستکاری

سەرچاوە و کلیلی سەرکەوتن و سامانی ئەدیسۆن، پشت بەستن بوو بە تەلەگرافی. بەھۆی ئەو زانست و زانیارییانەی لە ساڵانی کارکردنی وەک وەستایەکی تەلەگراف دەستیکەوت، فێری بنچینە و بنەڕەتی کارەبا بوو کە ئەمەش وای کرد ئەدیسۆن سیستەمێکی بڵاوبوونەوەی کارەبایی دروست بکات. وە لە ٩ی ئابی ساڵی ١٨٩٢، ئەدیسۆن تەلەگرافی دووڕێی بەدەستھێنا.

سەرچاوەکاندەستکاری

  1. ^ Walsh, Bryan. "The Electrifying Edison." Web: Time July 5, 2010
  2. ^ National Historic Landmarks Program (NHL) Archived ٨ی ئابی ٢٠١١, لە وەیبەک مەشین.
  3. ^ Adrian Wooldridge (September 15, 2016). "The alphabet of success". The Economist. لە ڕێکەوتی September 16, 2016 ھێنراوە. 
  4. ^ Sproule، Anna (2000). Thomas Alva Edison: The World's Greatest Inventor (وەشانی 1st U.S.). Woodbridge, CT: Blackbirch Press. ISBN 978-1-56711-331-0. 
  5. ^ "Hangout – Thomas Edison". state.nj.us. State of New Jersey. 
  6. ^ Walsh، Bryan (July 15, 2009). "The Electrifying Edison". Time. لە ڕێکەوتی December 31, 2013 ھێنراوە. 
  7. ^ Edison's Early Years
  8. ^ Baldwin، Neal (1995). Edison: Inventing the Century. Hyperion. پەڕەکان 3–5. ISBN 978-0-7868-6041-8. 
  9. ^ Thomas Edison Is An Innovative Icon, And Here's Why, Odyssey, March 26, 2018

بەستەرە دەرەکییەکاندەستکاری