دەروازە:شەمەندەفەر

بەخێربێن



ھەنووکە ١٩٣ وتار لە دەروازەی شەمەندەفەر ھەیە. وتارێک لەوان بە ھەڵکەوت ببینە

پێشەکی

شەمەندەفەر یان قیتار ئامێرێکی ھاتوچۆی زۆر درێژە کە بۆ گواستنەوەی کەلوپەل، مرۆڤ و چەند شتی دیکەش بەکاردێت. سەرەتای شەمەندەفەرەکان دەگەڕێتەوە بۆ ساڵانی ١٥٠٠، سەرەتا ڕێڵی شەمەندەفەرەکان لە دار دروستکرابوون و عەرەبانەکان لەلایەن ئەسپی بەهێزەوە دەکێشران. شەمەندەفەری هەڵم لە سەرەتای ساڵانی ١٨٠٠ داهێنراوە، شەمەندەفەر ئامرازێکی بەسوودە بۆ گواستنەوە چونکە بە ئاسانی باری قورس لەسەر شەمەندەفەر ڕادەکێشرێت.

وتاری ھەڵبژێردراو

وێستگەی شەمەندەفەر ئەو شوێنەیە کە گەشتیاران دەتوانن بچنە ناو شەمەندەفەر یاخوود تیایدا دابەزن. بەزۆری پێکدێت لە سەکۆیەک لە تەنیشت ڕێڕەوەکە و بینایەک (کۆگا) کە خزمەتگوزارییە پەیوەندیدارەکانی وەک فرۆشتنی بلیت و ژووری چاوەڕوانی پێشکەش دەکات. گواستنەوە لە نێوان هێڵەکانی شەمەندەفەر یان بۆ شێوازەکانی تری گواستنەوە وەک پاسەکان لەوانەیە لە هەندێک وێستگەدا بەردەست بێت

زیاتر...

وتار

کۆمپانیای ڕێگای ئاسنینی ناگۆیا (名古屋鉄道株式会社، ناگۆیا تێتسودۆ کابوشیکی کایشا) وەک مێیتێتسو (名鉄) ئاماژەی پێدەدرێت، کۆمپانیاییەکی تایبەتی ھێلی ئاسنینە، بەشەکانی پارێزگای ئایچی و دەوروبەری و پارێزگای گیفو بەڕێوە دەبات لە ژاپۆن

زیاتر...

وتار

کۆمپانیای ناوەڕاستی ڕێگای ئاسنینی ژاپۆن کۆمپانیایییەکی سەرەکییە لە بەڕێوەبردنی ڕێگاکانی ئاسنین لە چوبوو (ناگۆیا)ی ناوچەی ناوەڕاستی ژاپۆن، بە فەرمی لە ئینگلیزی پێی دەوترێت JR Central و لە ژاپۆنی JR TOKAI، تۆکای ئاماژەیە بۆ ناوچەیەکی جوگرافی کە کۆمپانیاکە بەرێوەبەرایەتییەکانی لێدەکات.

زیاتر...

دەروازە پەیوەندیدارەکان

ئەو کارانەی دەتوانیت بیانکەیت

پڕۆژەکانی تری ویکیپیدیا

ویکیپیدیا لەلایەن دەستکاریکەرانی خۆبەخشەوە نووسراوە و لەلایەن دامەزراوەی ویکیمیدیا ڕاژە کراوە، کە دامەزراوەیەکی قازانج نەویستە و پڕۆژەگەلێکی تری خۆبەخشانەش ڕاژە دەکات وەک:

دەروازەکان