عومەر بن عەلی بن بەزوخ قەلعی مەغریبی، ناسناوی ئەبو جەعفەر و ئیبن بەزوخ پزیشک و دەرمانساز و شاعیری موسڵمان ڕەچەڵەکی دەگەڕێتەوە بۆ مەغریبی عەرەبی لە قەڵای بەنی حەماد لە جەزائیر، بەڵام ئەو زۆربەی ژیانی لە دیمەشق بەسەر بردووە و هەر لەوێش مردووە.[١]

ژیان دەستکاری

پزیشک و زانا بوو، شارەزا بوو بە دەرمانە تاکەکان و لێکدراوەکان، هەروا چاکیش بوو لە ناسینی نەخۆشی و چارەسەرکردنی، هەروەها گرنگیشی بە فەرموودەزانی داوە، شاعیریش بوو کە چەند شیعرێکی هەیە، پاشماوەی دوای خۆی جێ هێشتووە.[٢]

دوکانی عەتری هەبوو لە دیمەشق ئەمەش بە عیادەی ئێستا دەچێ، هەموو ڕۆژێک لە دوکانەکەی دادەنیشت و نەخۆش دەهات بۆ لای و ئەویش چارەسەری دەکرد و دەرمانیشی درووستدەکرد و دەیفرۆشت و سوودی بە خەڵک دەگەیاند.[٢][٣]

گرنگی بە کتێبە پزیشکیەکان دەدا و حەزی لە لێکۆڵینەو بوو بەو شتانەی کە پزیشکان باشیان کردووە لە نەخۆشی و چارەسەرەکانیان، تەمەنی زۆری بەسەربردووە، لەگەڵ تەمەن پیر دەبوو هێزی نەدەما، تا وای لێهاتبوو نەدەهاتە دوکان تەنها بە (المحفة) نەبێت.[٢] لە نزیکەی ساڵی (٥٧٥ کۆچی/١١٧٩ زایینی) لە دیمەشق.[٢]

بەرهەمەکان دەستکاری

ئیبن بەزوخ بەرهەمی زۆری هەیە زۆربەیان سەبارەت بە پزیشکین:

  • شەرحی کتێبی (الفصول)ـی هیپۆکرات.
  • شەرحی کتێبی (تقدمة المعرفة)ـی هیپۆکرات.
  • کتێبی (ذخيرة الألباء)
  • (أرجوزة)
  • (المفرد في التأليف من الأشباه)

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ "عمر بن علي بن البذوخ، أبو جعفر، القلعي - معجم أعلام الجزائر". Archived from the original on 17ی Februaryی 2017. Retrieved 14ی Augustی 2016. {{cite web}}: Check date values in: |access-date= و |archive-date= (help) ١٧ی شوباتی ٢٠١٧ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  2. ^ ئ ا ب پ "ابن البذوخ - عيون الأنباء في طبقات الأطباء". Archived from the original on 12ی Aprilی 2015. Retrieved 24ی Mayی 2019. {{cite web}}: Check date values in: |access-date= و |archive-date= (help)
  3. ^ عصر الدولة الزنكية (الجزء الأول- ص 350) ١٠ی نیسانی ٢٠١٥ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.

بەستەری دەرەکی دەستکاری