ناوپەنچک (بە ئینگلیزی: Diaphragm) ماسوولکەیەکە بە شێوەی گومبەز (گومبەت) بە پەراسووەکانی خوارەوە بەندە، وەک ماسوولکەیەکی سەرەکی لە ھەناسەدان کاردەکات.

ناوپەنچک
Respiratory system ckb.svg
کۆئەندامی ھەناسە
لاتینی diaphragma
کۆئەندام کۆئەندامی ھەناسە
خوێنبەر Pericardiacophrenic artery, Musculophrenic artery, Inferior phrenic arteries
خوێنھێنەر Superior phrenic vein, Inferior phrenic vein
دەمار Phrenic nerve و lower intercostal nerves

گرژبوونی ئەم ماسوولکەیە ڕۆڵێکی گرنگی ھەیە لە ئەنجامدانی ناویستەکی ھەناسەداندا. ئەم ماسوولکەیە سنگ لە ورگ جیا دەکاتەوەو لەبەشی ناوەندی خۆیدا پێکھاتەیەک لە شێوەی ژێ بەخۆی دەدات. لکانی ئەم ماسوولکەیە بە کۆتایی بوونیادی سنگەوە سێ بەش لەخۆ دەگرێت: کەمەری- پەراسوویی- چەڵەمەیی.

لەسەرەوەی ناوپەنچک سییەکان و دڵ ھەن، لەخوارەوەیدا کۆمئەندامی ھەرس، جەرگ، سپڵ و کۆئەندامی میز ھەن. ھەندێ کات بەھۆی لاوازیی یان کەموکورتی ماسوولکەی ناوپەنچک قۆڕیی (فدق) ناوپەنچکی ڕوو دەدات.


سەرچاوە: ویکیپیدییای ئینگلیزی https://en.m.wikipedia.org/wiki/Thoracic_diaphragm