باشووری کوردستان

باشووری کوردستان،[١][٢][٣][٤] کوردستانی باشوور یان کوردستانی عێراق، ناوێکی فەرمییە بۆ بەشێکی وڵاتی عێراق کە دانیشتووانی کوردن و سنووری لەگەڵ ئێران و تورکیا و سووریا[٥][٦] ھەیە و لە باشووری چوارپارچەی کوردستاندا ھەڵکەوتووە، کوردستانی باشوور تەنھا پارچەی کوردستانە کە خاوەنی حکوومەتێکی سەربەخۆی خۆیەتی بە ناوی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان[٧] ئەم بەشەی کوردستان چەند شارێکی گەورەی وەک: ھەولێر،[٨] و سلێمانی، و دھۆک و ھەڵەبجە و کەرکووک لە خۆ دەگرێت.
جوگرافیادەستکاری
کوردستانی باشوور تاڕادەیەکی زۆر ناوچەکانى چیاوییە و بەرزترن لووتکە چیا ٣,٦١١ م (١١,٨٤٧ پێ)کە ئەویش چیخی دەرێیە.[٩] لە نموونەی چیاکانی دیکەی کوردستان زاگرۆس و شنگال و حەمرین و چیای نیسیر و قەندیل برادۆست ، ھەندرێن، ھەڵگورد. زۆر ڕووبار بەناو ناوچەکەدا تێدەپەڕن. زێی گەورە و زێی بچووک لە ناوچەکەدا بەرەو ڕۆژهەڵات-ڕۆژئاوا دەڕۆن. ڕووباری دیجلە لە باکووری کوردستان دەڕژێتە ناوچەکانی عێراق.سروشتی شاخاوی ناوچەکانی کوردستانی باشوور و جیاوازی پلەکانی گەرما لە بەشە جیاوازەکانیدا، هەروەها بوونی ڕووبار و دەریاچەکانی وای کردووە ئەم ناوچەیە ببێتە شوێنێکی وەرزێری و گەشتگوزار.گەورەترین دەریاچەی ناوچەکە دەریاچەی دووکانە ،لەگەڵ بوونی چەندن دەریاچەی بچووک لەوانە دەریاچەی دەربەندیخان و دەریاچەی دهۆک.بەشەکانی ڕۆژئاواو باشووری ئەم ناوچەیە زیاتر دەشت و گرد و دۆڵن.ناوچە شاخاوییەکان بە ڕووەکی خۆرسک دەوڵەمەندن.
پارێزگاکاندەستکاری
ھەولێر وەکوو پایتەختی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ناسراوە کە لەم بەشەی کوردستان دامەزراوە. پارێزگاکان بریتین لە:ھەولێر[٨]، سلێمانی ، دھۆک ،ھەڵەبجە، کەرکووک بەشێک لە ،دیالە ،مووسڵ ، واسیت،سەلاحەددین
ئاوو هەوادەستکاری
بەهۆی بەرزی و نزمییەوە، ئاو و هەواکەی جیاوازترە لە ناوچەکانی دیکەی عێراق تێکڕای پلەکانی گەرمی لە وەرزی هاوین لە نێوان ٣٥ °C (٩٥ °F) لە ناوچە شاخاوییەکانی باکوور تا ٤٠ °C (١٠٤ °F) لە باشووری ڕۆژئاوا،نزمترین پلەی گەرمی لە نێوان ٢١ °C (٧٠ °F) تا ٢٤ °C (٧٥ °F) سەدی دایە. بەڵام لە وەرزی زستان بە پێچەوانەی ناوچەکانی دیکە عێراق نزمترە و بە تێکڕا بەرزترین پلەی گەرما لە نێوان ٩ °C (٤٨ °F) و ١١ °C (٥٢ °F)دایە و لەگەڵ نزمترین ئاست کە لە دەوری ٣ °C (٣٧ °F) دەسوڕێتەوە لە هەندێک ناوچە تا ڕادەی بەستن نزم دەبێتەوە. بە شێوەیەکی گشتی هەرسێ وەرزی زستان، پاییز ، بەهار ، بارانی لێ دەبارێت، وەرزی هاوینی وشک و گەرمە.ناوبەناو لە وەرزی زستان بەفر لە شارەکان دەبارێت .
مێژوودەستکاری
- ئەم بەشە واڵایە. دەتوانیت بە زیادکردنی یارمەتیی بدەیت.
ئەمانەش ببینەدەستکاری
سەرچاوەکاندەستکاری
- ^ Ali, Othman (October 1997). "Southern Kurdistan during the last phase of Ottoman control: 1839–1914". Journal of Muslim Minority Affairs. 17 (2): 283–291. doi:10.1080/13602009708716377.
- ^ "مێژوو "وارماوا" لە کوردستان" (بە کوردی). Retrieved 24 December 2019.[بەستەری مردوو]
- ^ "عێراقی دوای سەددام و چارەنووسی باشووری کوردستان" (بە کوردی). Lund University Publications. 2008.
- ^ "Ala û sirûda netewiya Kurdistanê" (بە کوردی). Retrieved 24 December 2019.
- ^ Bengio, Ofra (2014). Kurdish Awakening: Nation Building in a Fragmented Homeland. University of Texas Press. p. 2.
Hence the terms: rojhalat (east, Iran), bashur (south, Iraq), bakur (north, Turkey), and rojava (west, Syria).
- ^ Khalil, Fadel (1992). Kurden heute (بە ئەڵمانی). Europaverlag. pp. 5, 18–19. ISBN 3-203-51097-9.
- ^ "Archived copy" (PDF). Archived from the original (PDF) on 2016-11-28. Retrieved 2016-11-15.
{{cite web}}
: CS1 maint: archived copy as title (link) ٢٨ی تشرینی دووەمی ٢٠١٦ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە. - ^ ئ ا "The Chronicle of Arbela" (PDF). Archived from the original (PDF) on 2004-04-28. Retrieved 2011-06-20.
In 115, the Romans invaded Adiabene and re named it Assyria.
٢٨ی نیسانی ٢٠٠٤ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە. - ^ "The World Factbook — Central Intelligence Agency". www.cia.gov. ٢٣ی تشرینی دووەمی ٢٠١٨ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
بەستەرە دەرەکییەکاندەستکاری
- گەشتکردن بۆ کوردستان ٨ی کانوونی دووەمی ٢٠١٣ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.. زانیاری دەربارەی گەشتیاری ولات
- پەیمانگای پاریس لە کوردستان ھەواڵ و زانیاری دەربارەی کوردستان بڵاو دەکاتەوە
- ھەڵەی لوا لە مۆدیوول:Webarchive لە ڕیزی 127:attempt to compare number with nil.
ئەم وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |