ویلایەتی حەلەب

ویلایەتی حەلەب[١] (بە عەرەبی: ولاية حلب‎، بە تورکیی عوسمانی: ولايت حلب بە ڕۆمانی: Vilâyet-i Halep[٢]) لە دابەشکردنی کارگێڕیدا، (ویلایەت) ئاستی یەکەمی ئیمپراتۆریەتیی عوسمانی بوو. سەنتەری شاری حەلەب. ویلایەتی حەلەب لە مانگی ئازاری ساڵی ١٨٦٦ دامەزراوە[٣]

ویلایەتی حەلەب
Aleppo Vilayet, Ottoman Empire (1900).png
دامەزران١ی کانوونی دووەمی ١٨٦٦
ناو بە زمانی ڕەسمیولايت حالب‎، ولاية حلب
وڵاتئیمپراتۆریەتی عوسمانی
پایتەختحەلەب
پۆتانی شوێن٣٦°١٣′٠″N ٣٧°١٠′٠″E
دانیشتووان١٬٥٠٠٬٠٠٠
گۆڕدراوە لەلایەنOccupied Enemy Territory Administration، ویلایەتی ئادانا
جێگەی دەگرێتەوەئەیالەتی ئادانا، ئەیالەتی حەلەب، ئەیالەتی دولکادر
کۆتاییھاتن١ی کانوونی دووەمی ١٩١٨
ڕووبەر٧٨٬٤٨٧ کیلۆمەتر دووجا

دانیشتوواندەستکاری

لە سەرەتای سەدەی بیستەمدا دەوترێت ڕووبەرەکەی ٣٠٣٠٤ میل چوارگۆشە بووە (٧٨٤٩٠ کیلۆمەتر دووجا)، لەکاتێکدا ئەنجامە سەرەتایییەکانی یەکەم سەرژمێری عوسمانی لە ساڵی ١٨٨٥ (کە لە ساڵی ١٩٠٨ بڵاوکرایەوە) ژمارەی دانیشتووانەکەی بە ١٥٠٬٠٠٠٬٠٠٠ کەس داوە.[٤] وردی ژمارەکانی دانیشتووان لە «نزیکەیی»ەوە تا «تەنھا گریمانەیی» دەگۆڕێت بەپێی ئەو ناوچەیەی کە لێیەوە کۆکراونەتەوە.[٤]

دابەشکردنی کارگێڕیدەستکاری

سنجاقەکانی ویلایەتی حەلەب نزیکەی ساڵی ١٨٧٦:[٥]

  1. سنجاقی حەلەب
  2. سنجاقی ئانتەپ (دیلۆک، کلیس، ڕومکالێ)
  3. سنجاقی سێبێلیسمان (چیای سیمۆن، مەعەڕەت نوعمان، مەنبج)
  4. سنجاقی مەرعەش (کەھرەمانمارش، پازارجیک، ئەلبیستان، سولەیمانلی، گۆکسون)
  5. سنجاقی ئورفا (ڕحا، بێرەجووک، نیزیپ، پرسووس، حەڕان، ڕەققە)
  6. سنجاقی زۆر (دێرەزوور، ڕەس ئەلعەین)

سەرچاوەکاندەستکاری

  1. ^ Geographical Dictionary of the World، پ. 1796، لە پەرتووکەکانی گووگڵ
  2. ^ Salname-yi Vilâyet-i Edirne ("Yearbook of the Vilayet of Aleppo"), Halep vilâyet matbaası, Halep [Syria], 1291 [1874]. in the website of Hathi Trust Digital Library.
  3. ^ Ronald Grigor Suny; Fatma Muge Gocek; Norman M. Naimark (2011). A Question of Genocide:Armenians and Turks at the End of the Ottoman Empire. Oxford University Press. p. 67. ISBN 978-0-19-979276-4.
  4. ^ ئ ا Asia by A. H. Keane, page 460
  5. ^ Pavet de Courteille, Abel (1876). État présent de l'empire ottoman (بە فەرەنسی). J. Dumaine. pp. 91–96.

بەستەرە دەرەکییەکاندەستکاری