ناحیەی قۆرەتوو یەکێکە لە پێنج ناحیەی قەزای خانەقین لە ئیدارەی گەرمیان لە پارێزگای سلێمانی لە ھەرێمی کوردستان لە عێراق. ناوەندەکەی شارەدێی قۆرەتووە.[٢] ژمارەی دانیشتووانی ناحیەی قۆرەتوو لە ساڵی ٢٠٢٠دا (٨٬٣٨٥)کەسە.[٣]

ناحیەی قۆرەتوو
بە عەرەبی: ناحیة قورتو
بە ئینگلیزی: Qoratu Sub-District
نەخشەی سەرەوە
نەخشەی کارگێڕی ناحیەی قۆرەتوو
نەخشەی خوارەوە
نەخشەی ناحیەی قۆرەتوو لە قەزای خانەقین
(مۆری کاڵ)
Map
ناحیەی قۆرەتوو
پۆتانەکان: 34°36′22″N 45°29′42″E / 34.60604°N 45.49507°E / 34.60604; 45.49507پۆتانەکان: 34°36′22″N 45°29′42″E / 34.60604°N 45.49507°E / 34.60604; 45.49507
وڵات عێراق
ھەرێمی فێدراڵ کوردستان
(ھەرێمی کوردستان)
پارێزگاسلێمانی
ئیدارەئیدارەی گەرمیان
قەزاقەزای خانەقین
مەڵبەندقۆرەتوو
ژ.گوندەکان٧٣
بوون بە ناحیە١٩٣٦
ڕووبەر
 • ناحیە٩٢٣ کیلۆمەتری چوارگۆشە (٣٥٦ میلی چوارگۆشە)
بەرزایی
٢٧٤ مەتر (٨٩٩ پێ)
بەرزترین بەرزایی
٨٤٤ مەتر (٢٬٧٦٩ پێ)
نزمترین بەرزایی
١٨٠ مەتر (٥٩٠ پێ)
ژمارەی دانیشتووان
 • ناحیە٨،٣٨٥
 • چڕی٩٫٠٧ کەس لە کیلۆمەتری چوارگۆشە (٢٣٫٥ کەس لە میلی چوارگۆشە)
 • شاری
٥٢٣
 • لادێیی
٧،٨٦٢
زمان و ئایین
 • زمانکوردی (سۆرانی)
 • ئایینئیسلام(سوننە)
 • ب پ م(٢٠١٧)٠٫٧٠٦[١]
بەرز · ٢ەم بۆ ١٧
ناوچەی کاتیUTC+٣ (ناوچەی کاتی)
 • ھاوین (DST)UTC+٣ (ھاوین)
تەلەفۆن٩٦٤+
وێبگەhttp://www.slemani.gov.krd/ku/

ناحیەی قۆرەتوو یەکێکە لە ناوچە ناوچە جێناکۆکەکانی عێراق، دوای ڕاپەڕین ئەم ناحیەیە و گوندەکانی ئازادکران، لە ڕووی کارگێڕییەوە سەر بە قەزای خانەقینە لە پارێزگای دیالە، بەڵام دەکەوێتە ژێر دەسەڵاتی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە بەرئەوە خراوەتە سەر پارێزگای سلێمانی لە ئیدارەی ڕاپەڕین.

ناو دەستکاری

ناوی ئەم ناحیەیە لە ناوەندەکەیەوە وەرگیراوە کە ئەویش شارەدێی قۆرەتووە.

  • وشەی قۆرەتوو لە وشەی (قوری+اتو)ی زمانی تورکییەوە ھاتووە، قوری: واتای وشک، اتو: واتای گیا، بەسەریەکەوە واتای (گیای وشک).

گوایە ھۆکاری ناونانی بەم ناوە ئەوەیە کە سوپای عوسمانی لەم ناوچەیەدا جێگیربوون و لە کاتی دابەزینیاندا سەربازەکان ھیچ گیایەکیان نەدۆزیوەتەوە کە ئەسپەکانیان بلەوەڕن. بەھۆی گەرمی ناوچەکە گیای ئەم ناوچەیە زوو وشک دەبێت، ئیتر سەربازەکان پێیان وتووە قوریاتوو واتا گیای وشک، لەدوای ئەوەوە ئەم ناوەی بەسەردا بڕاوە و وردە وردە بووەتە قۆرەتوو.[٤]

جوگرافیا دەستکاری

ناحیەی قۆرەتوو ھاوسنوورە لەگەڵ:

ڕووبەر دەستکاری

ڕووبەری ئەم ناحیەیە (٩٢٣کم٢)یە لە (٤٫٥٧٪) پارێزگای سلێمانی پێکدەھێنێت و (٢٣٫٨٪) قەزای خانەقین پێکدەھێنێت.[٦]

دانیشتوان دەستکاری

دانیشتوانی ئەم ناحیەیە کورد، بە پێی پێشبینی دەستەی ئاماری حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بۆ ساڵی ٢٠٢٠ دانیشتوانی ئەم ناحیەیە (٨،٣٨٥)کەسە.[٧]

مێژوو دەستکاری

لەسەردەمی ئینگلیز و پاشایەتییدا(١٩١٨ - ١٩٥٨) دەستکاری

لەدوای نەمانی دەسەڵاتی عوسمانیەکان و دەستپێکردنی سەردەمێکی نوێ، دوای واژۆکردنی پڕۆتۆکۆلێک لە نێوان بەریتانیا و عێراقدا، ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق لە (١١/تەممووزی/١٩٢٣)دا بڕیاری لکاندنی سلێمانی بە عێراقەوە درا، ئەم بڕیارەش لە ساڵی دوایدا جێبەجێکرا بە ناردنی(٥) ئەندام وەکو نوێنەری لیواکە لە ئەنجوومەنی دامەزراندنی عێراقدا(المجلیس التأسیس العراقی)، دواتر لە کاتی لێکۆڵینەوەی تایبەت بە ناکۆکی نیوان عێراق - تورکیا لە سەر دواڕۆژی ویلایەتی مووسڵ، کۆمەڵەی گەلان لە شوباتی ١٩٢٥ز دا لیژنەی خۆی ڕەوانەی ئەم ویلایەتە کرد، بە کۆتایی ھاتنی ئەم کێشەیە ئیتر سلێمانی بووە بەشێک لە دەوڵەتی عێراق،[٨]

حکوومەتی تازە پێکھێنراوی عێراق ھەستا بەڕێکخستنەوەی یەکە کارگێڕییەکان، ئەم پرۆسەیە ھاوشێوەی سەردەمی پێشووی خۆی بە جیاوازییەکی کەمەوە بەڕێوەچوو.

* لە نێوان ساڵانی(١٩٢٦-١٩٣٦) دەستکاری

لە سەردەمی کۆماریدا (١٩٥٨ - ١٩٩٠)دا دەستکاری

ئەم سەردەمە بە نەمانی دەسەڵاتی پادشایی و دەستپێکردنی سەردەمێکی نوێیە، ئەم سەردەمە پڕە لە گۆڕانکاری سیاسی، حکومی عەبدولکەریم قاسم (٥) ساڵ، نەتەوە پەرستەکان بە سەرکردایەتی عەبدولسەلام عارف، دواتر براکەی عەبدولڕەحمان عارف (٥) ساڵ، دەسەڵاتی بەعسییەکان لە دوو قۆناغدا، ئەحمەد حەسەن بەکر (١٩٦٨ - ١٩٧٩) و سەددام حوسێن (١٩٧٩ - ٢٠٠٣)، دەسەڵاتی سەددام لەسەر پارێزگای سلێمانی تا ساڵی ١٩٩١ بوو. کاریگەری ئەم فرە دەسەڵاتە و دەستتێوەردانی وڵاتانی ئیقلیمی و نێودەوڵەتی لە سیاسەتی عێراق، لەسەر گۆڕاکارییە کارگێڕییەکان بە زەقی دەردەکەوێت، زۆربەی زۆری ئەو گۆڕانکارییانە سیاسی بوو، ئامانجی لە ناوبردنی بزوتنەوەی سیاسی کوردستان بوو، وە گۆڕینی دیمۆگرافیای ناوچە ستراتیژییەکان بوو، بەتایبەت ئەوانەی دەوڵەمەند بوون بە سامانە سروشتییەکان.[١٠]

ناحیەی قۆرەتوو لەم ماوەیەدا بە جێگیری مایەوە و گۆڕانکاری بەسەردا نەھات تاوەکو شاڵاوی ئەنفال و خاپوورکردنی گوندەکانی باشووری کوردستان، بە فەرمانی کۆماری ژمارە(٣٢١) لە ١١\٦\١٩٨٧دا ناحیەی قۆرەتوو ھەڵوەشێنرایەوە و گشت کەرتەکانی بەسترانەوە بە ناحیەی ناوەندی قەزای خانەقین.

سەردەمی حکوومەتی ھەرێم دەستکاری

* لە ماوەی ساڵانی(١٩٩١ - ١٩٩٢)دا: دەستکاری

لەم ماوەیەدا پارێزگای سلێمانی و پارێزگای ھەولێر و پارێزگای دھۆک لە لایەن بەرەی کوردستانیەوە بە ڕێوەدەبرا، کە لەسەر ھەمان سیستەمی یەکە کارگێڕییەکانی ساڵی ١٩٨٩ بەڕیوەدەبرا، لەبەرئەوەی گوندەکان تازە ئاوەدان دەکرانەوە، ھەروەھا لەڕووی کارگێڕییەوە ھەرێمی کوردستان دروست نەببوو تاوەکو لەساڵی ١٩٩٢ پەرلەمانی کوردستان پێکھێنرا. ئینجا یەکە کارگێڕییەکان دروستکرانەوە.

* لە ماوەی ساڵانی(١٩٩٢ - ٢٠٠٣)دا: دەستکاری

  1. لە دوای ڕاپەڕینی ١٩٩١، ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بە پێی بڕیاری ژمارە(١٨) لە (٢٢ - ٩ - ١٩٩٢)دا ڕێگەی دا بە حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ھەموو ئەو قەزا و ناحیەیانەی بە مەبەستی سیاسی ھەڵوەشێنراونەتەوە سەر لە نوێ پێکبھێنرێنەوە.[١١]
  2. ناحیەی بەمۆ لە ٤/ ١١/ ١٩٩٩ لەلایەن حکومەتی ھەرێمەوە (ئیدارەی سلێمانی) فەرمانی کردنەوەی بۆ دەرچووە لەسەر میلاکی قەزای خانەقین بە ئیمزای کۆسرەت ڕەسوڵ عەلی، لەوکاتەدا قەزای خانەقین ئیدارە کوردستانییەکەی لە ناحیەی مەیدان بوو، مەرجەعی ئەو گوند و ناوچانەی پارێزگای دیالە بوو کە لەدوای ١٩٩١ ئازادکرابوون و لەژێر دەسەڵاتی حکومەتی ھەرێمدا بوون.

* لە ماوەی ساڵانی(٢٠٠٤ - ٢٠١٤) دەستکاری

  1. دوای ڕاپەڕین بەشێک لە قەزای خانەقین کەوتە ژێر جڵەوی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان دوو ناحیەی قۆرەتوو و ناحیەی مەیدان. ئیتر لەو کاتەوە بووە قەزایەکی سەر بە پارێزگای سلێمانی لە ڕووی کارگێڕییەوە. دوای پڕۆسەی ئازادی عێراق ھەروا مایەوە بە ڕێکەوتنی نێوان حکوومەتی ھەرێمی کوردستان و حکوومەتی عێراق.
  2. ناوچە جێناکۆکەکانی عێراق، بە ڕێکەوتنی حکوومەتی ھەرێم و حکوومەتی عێراق، ئەم ناوچانە دابەشکران بۆ دووبەش لە کە ھەریەکەیان حکوومداری بکات تا یەکلایی بوونەوەی ماددەی(١٤٠) دەستوور، قەزای خانەقین بەشێکە لەم ناوچەیە دوو ناحیەی قۆرەتوو و ناحیەی مەیدان سەر بە پارێزگای سلێمانین، ئەوەلاشی سەر بە پارێزگای دیالەن.
  3. دوای ڕووخانی ڕژێمی پێشووی عێراق لەلایەن ئەمریکا و ھاوپەیمانەکانییەوە لەساڵی ٢٠٠٣دا، جارێکی تر گەرمیان کە شارۆچکەی کەلار ناوەندەکەیەتی تووشی بۆشاییەکی کارگێڕی ھات، ئەوەش بەھۆی ھەڵوەشاندنەوەی پارێزگای کەرکووک لە دەربەندیخان، بۆ چارەسەرکردنی ئەو بۆشاییە ئیدارییەش ئەنجومەنی وەزیرانی ھەرێمی کوردستان بە بڕیارێک لە رۆژی ٦/٨/٢٠٠٦ ئیدارەی گەرمیانی پێکھێنا کە ناوەندەکەی لە قەزای کەلار دانراوە، ھەروەھا لە پێناو کاراکردنی ئیدارەکە و فراوانکردنی دەسەڵاتە کاڕگێڕییەکانی، حکومەتی ھەرێم لە ساڵی ٢٠٠٨ بڕیاریدا ئیدارەی گەرمیان ھاوشێوەی پارێزگاکانی تری ھەرێم مامەڵەی لەگەڵدا بکرێت و لەو رووەشەوە دەسەڵاتی پارێزگار بە خشراوەتە سەرپەرشتیاری ئیدارەکە.[١٢]

کارگێڕی دەستکاری

ئەم ناحیەیە لە ٧٣ گوند پێکھاتووە:[١٣]

ئەمانەش ببینە دەستکاری

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ "Sub-national HDI - Area Database - Global Data Lab". hdi.globaldatalab.org (بە ئینگلیزی). Retrieved 2018-09-13.
  2. ^ یەکە کارگێڕییەکانی ھەرێمی کوردستان. دەستەی ئاماری ھەرێمی کوردستان(کوردی). سەردان لە ڕێکەوتی ٢٧-١-٢٠٢٣.
  3. ^ ‎مەحموود عوسمان مەعروف. بەڕێوبەرایەتی ئاماری سلێمانی(کوردی). سەردان لە ڕێکەوتی ٢٠-٢-٢٠٢٣.
  4. ^ ‎جەمال بابان. أصول أسماء المدن و المواقع العراقیة؛ الجزء الاول(عەرەبی). سەردان لە ڕێکەوتی ٢٠-٢-٢٠٢٣.
  5. ^ https://www.openstreetmap.org/relation/11066026#map=9/34.5088/45.4916
  6. ^ ‎مەحموود عوسمان مەعروف. بەڕێوبەرایەتی ئاماری سلێمانی(کوردی). سەردان لە ڕێکەوتی ٢٠-٢-٢٠٢٣.
  7. ^ UNAMI. DEMOGRAPHIC SURVEY Kurdistan Region of Iraq(ئینگلیزی). سەردان لە ڕێکەوتی ١٥-٥-٢٠٢٣.
  8. ^ محمود فھمی درویش. الدلیل العراقی الرسمی لسنة ١٩٣٦(عەرەبی). سەردان لە ڕێکەوتی 15-11-2022.
  9. ^ ‎شەھید مامۆستا سوھەیل خورشید عەزیز - شەماڵ. ئەتڵەسی کارگێڕی باشووری کوردستان(پارێزگای کەرکووک، دیالە و کووت)(کوردی). سەردان لە ڕێکەوتی 15-11-2022.
  10. ^ شەھید مامۆستا سوھەیل خورشید عەزیز - شەماڵ. ئەتڵەسی باشووری کوردستان(کوردی). سەردان لە ڕێکەوتی 15-11-2022.
  11. ^ https://www.parliament.krd/media/6102/18.pdf
  12. ^ https://garmiyan.com/Yakaidariyakan.aspx?jimare=10
  13. ^ دەستەی ئاماری ھەرێمی کوردستان. یەکە کارگێڕیەکانی پارێزگاکانی ھەرێمی کوردستان 2009 لەسەر ئاستی پارێزگا و قەزا و ناحیە و ژینگە گەڕەک/گوند(کوردی). سەردان لە ڕێکەوتی ١٥-٥-٢٠٢٣.