ناحیەی مەیدان یەکێکە لە پێنج ناحیەی قەزای خانەقین لە ئیدارەی گەرمیان لە پارێزگای سلێمانی لە ھەرێمی کوردستان لە عێراق. ناوەندەکەی شارەدێی مەیدانە.[٢] ژمارەی دانیشتووانی ناحیەی مەیدان لە ساڵی ٢٠٢٠دا (٨٬٣٨٥)کەسە.[٣]

ناحیەی مەیدان
بە عەرەبی: ناحیة میدان
بە ئینگلیزی: Maydan Sub-District
نەخشەی سەرەوە
نەخشەی کارگێڕی ناحیەی مەیدان
نەخشەی خوارەوە
نەخشەی ناحیەی مەیدان لە قەزای خانەقین
(مۆری تۆخ)
Map
ناحیەی مەیدان
پۆتانەکان: 34°55′09″N 45°37′11″E / 34.91908°N 45.61975°E / 34.91908; 45.61975پۆتانەکان: 34°55′09″N 45°37′11″E / 34.91908°N 45.61975°E / 34.91908; 45.61975
وڵات عێراق
ھەرێمی فێدراڵ کوردستان
(ھەرێمی کوردستان)
پارێزگاسلێمانی
ئیدارەئیدارەی گەرمیان
قەزاقەزای خانەقین
مەڵبەندمەیدان
ژ.گوندەکان٤٤
بوون بە ناحیە١٩٣٦
دەسەڵات
 • بەڕێوەبەرسەردار محەممەد فەتاح
ڕووبەر
 • ناحیە٥٧٧ کیلۆمەتری چوارگۆشە (٢٢٣ میلی چوارگۆشە)
بەرزایی
٣٢٤ مەتر (١٬٠٦٣ پێ)
بەرزترین بەرزایی
١٥٦٧ مەتر (٥٬١٤١ پێ)
نزمترین بەرزایی
٢٨٣ مەتر (٩٢٨ پێ)
ژمارەی دانیشتووان
 • ناحیە٨،٠١٧
 • چڕی١٣٫٨٩ کەس لە کیلۆمەتری چوارگۆشە (٣٦٫٠ کەس لە میلی چوارگۆشە)
 • شاری
٩٤١
 • لادێیی
٧،٠٧٦
زمان و ئایین
 • زمانکوردی (سۆرانی)
 • ئایینئیسلام(سوننە)
 • ب پ م(٢٠١٧)٠٫٧٠٦[١]
بەرز · ٢ەم بۆ ١٧
ناوچەی کاتیUTC+٣ (ناوچەی کاتی)
 • ھاوین (DST)UTC+٣ (ھاوین)
تەلەفۆن٩٦٤+
وێبگەhttp://www.slemani.gov.krd/ku/

ناحیەی مەیدان یەکێکە لە ناوچە ناوچە جێناکۆکەکانی عێراق، دوای ڕاپەڕین ئەم ناحیەیە و گوندەکانی ئازادکران، لە ڕووی کارگێڕییەوە سەر بە قەزای خانەقینە لە پارێزگای دیالە، بەڵام دەکەوێتە ژێر دەسەڵاتی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە بەرئەوە خراوەتە سەر پارێزگای سلێمانی لە ئیدارەی ڕاپەڕین.

ناو دەستکاری

ناوی ئەم ناحیەیە لە ناوەندەکەیەوە وەرگیراوە کە ئەویش شاردێی مەیدانە.

وشەی مەیدان لە زمانی کوردیدا چەند واتایەک دەبەخشێت.

  • گۆڕەپان، مەیان.
  • شەڕگە
  • نێوان
  • مەڵبەند
  • حەل، ھەل
  • بە گۆڕاییەکی بەرین دەگوترێ کە جێگای فەرمان و ھەڵسوڕانی خەڵکێکی تێدا بێتەوە، گەلێک مەیدان ھەیە بەگوێرەی کارکردن و بابەت فرۆشتنەکەی ناو دەنرێت.[٤]

جوگرافیا دەستکاری

ناحیەی مەیدان ھاوسنوورە لەگەڵ:

ڕووبەر دەستکاری

ڕووبەری ئەم ناحیەیە (٥٧٧کم٢)یە لە (٢٫٨٦٪) پارێزگای سلێمانی پێکدەھێنێت و (١٤٫٩٪) قەزای خانەقین پێکدەھێنێت.[٦]

دانیشتوان دەستکاری

مێژوو دەستکاری

لەسەردەمی ئینگلیز و پاشایەتییدا(١٩١٨ - ١٩٥٨) دەستکاری

لەدوای نەمانی دەسەڵاتی عوسمانیەکان و دەستپێکردنی سەردەمێکی نوێ، دوای واژۆکردنی پڕۆتۆکۆلێک لە نێوان بەریتانیا و عێراقدا، ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق لە (١١/تەممووزی/١٩٢٣)دا بڕیاری لکاندنی سلێمانی بە عێراقەوە درا، ئەم بڕیارەش لە ساڵی دوایدا جێبەجێکرا بە ناردنی(٥) ئەندام وەکو نوێنەری لیواکە لە ئەنجوومەنی دامەزراندنی عێراقدا(المجلیس التأسیس العراقی)، دواتر لە کاتی لێکۆڵینەوەی تایبەت بە ناکۆکی نیوان عێراق - تورکیا لە سەر دواڕۆژی ویلایەتی مووسڵ، کۆمەڵەی گەلان لە شوباتی ١٩٢٥ز دا لیژنەی خۆی ڕەوانەی ئەم ویلایەتە کرد، بە کۆتایی ھاتنی ئەم کێشەیە ئیتر سلێمانی بووە بەشێک لە دەوڵەتی عێراق،[٨]

حکوومەتی تازە پێکھێنراوی عێراق ھەستا بەڕێکخستنەوەی یەکە کارگێڕییەکان، ئەم پرۆسەیە ھاوشێوەی سەردەمی پێشووی خۆی بە جیاوازییەکی کەمەوە بەڕێوەچوو.

* لە نێوان ساڵانی(١٩٢٦-١٩٣٦) دەستکاری

  • لە سەرەتای سەردەمی پاشایەتیدا لیوای دیالە ھاتەکایەوە ھەرسێ قەزای(خانەقین، خراسان و مەندەلی) لکێندران بەم لیوا نوێیەوە و ناوەندەکەش شاری بەعقوبە دانرا، ناوی لیواکەش بە ناوی ڕووباری دیالەوە ناونرا.
  • لەساڵی ١٩٣٦دا ناحیەی مەیدان ھاتە کایەوە لە قەزای خانەقین لە پارێزگای دیالە.
  • سەرەتا ئەم ناحیەی ناوی ناحیەی(ھۆرێن شێخان) بوو، لە ساڵی ١٩٥٦دا ناوی گۆڕدرا بە ناحیەی مەیدان.[٩]

لە سەردەمی کۆماریدا (١٩٥٨ - ١٩٩٠)دا دەستکاری

ئەم سەردەمە بە نەمانی دەسەڵاتی پادشایی و دەستپێکردنی سەردەمێکی نوێیە، ئەم سەردەمە پڕە لە گۆڕانکاری سیاسی، حکومی عەبدولکەریم قاسم (٥) ساڵ، نەتەوە پەرستەکان بە سەرکردایەتی عەبدولسەلام عارف، دواتر براکەی عەبدولڕەحمان عارف (٥) ساڵ، دەسەڵاتی بەعسییەکان لە دوو قۆناغدا، ئەحمەد حەسەن بەکر (١٩٦٨ - ١٩٧٩) و سەددام حوسێن (١٩٧٩ - ٢٠٠٣)، دەسەڵاتی سەددام لەسەر پارێزگای سلێمانی تا ساڵی ١٩٩١ بوو. کاریگەری ئەم فرە دەسەڵاتە و دەستتێوەردانی وڵاتانی ئیقلیمی و نێودەوڵەتی لە سیاسەتی عێراق، لەسەر گۆڕاکارییە کارگێڕییەکان بە زەقی دەردەکەوێت، زۆربەی زۆری ئەو گۆڕانکارییانە سیاسی بوو، ئامانجی لە ناوبردنی بزوتنەوەی سیاسی کوردستان بوو، وە گۆڕینی دیمۆگرافیای ناوچە ستراتیژییەکان بوو، بەتایبەت ئەوانەی دەوڵەمەند بوون بە سامانە سروشتییەکان.[١٠]

ناحیەی مەیدان لەم ماوەیەدا بە جێگیری مایەوە و گۆڕانکاری بەسەردا نەھات تاوەکو شاڵاوی ئەنفال و خاپوورکردنی گوندەکانی باشووری کوردستان، بە فەرمانی کۆماری ژمارە(٣٢١) لە ١١\٦\١٩٨٧دا ناحیەی مەیدان ھەڵوەشێنرایەوە و گشت کەرتەکانی بەسترانەوە بە ناحیەی ناوەندی قەزای خانەقین.

سەردەمی حکوومەتی ھەرێم دەستکاری

* لە ماوەی ساڵانی(١٩٩١ - ١٩٩٢)دا: دەستکاری

لەم ماوەیەدا پارێزگای سلێمانی و پارێزگای ھەولێر و پارێزگای دھۆک لە لایەن بەرەی کوردستانیەوە بە ڕێوەدەبرا، کە لەسەر ھەمان سیستەمی یەکە کارگێڕییەکانی ساڵی ١٩٨٩ بەڕیوەدەبرا، لەبەرئەوەی گوندەکان تازە ئاوەدان دەکرانەوە، ھەروەھا لەڕووی کارگێڕییەوە ھەرێمی کوردستان دروست نەببوو تاوەکو لەساڵی ١٩٩٢ پەرلەمانی کوردستان پێکھێنرا. ئینجا یەکە کارگێڕییەکان دروستکرانەوە.

* لە ماوەی ساڵانی(١٩٩٢ - ٢٠٠٣)دا: دەستکاری

  1. لە دوای ڕاپەڕینی ١٩٩١، ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بە پێی بڕیاری ژمارە(١٨) لە (٢٢ - ٩ - ١٩٩٢)دا ڕێگەی دا بە حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ھەموو ئەو قەزا و ناحیەیانەی بە مەبەستی سیاسی ھەڵوەشێنراونەتەوە سەر لە نوێ پێکبھێنرێنەوە.[١١]
  2. ناحیەی بەمۆ لە ٤/ ١١/ ١٩٩٩ لەلایەن حکومەتی ھەرێمەوە (ئیدارەی سلێمانی) فەرمانی کردنەوەی بۆ دەرچووە لەسەر میلاکی قەزای خانەقین بە ئیمزای کۆسرەت ڕەسوڵ عەلی، لەوکاتەدا قەزای خانەقین ئیدارە کوردستانییەکەی لە ناحیەی مەیدان بوو، مەرجەعی ئەو گوند و ناوچانەی پارێزگای دیالە بوو کە لەدوای ١٩٩١ ئازادکرابوون و لەژێر دەسەڵاتی حکومەتی ھەرێمدا بوون.

* لە ماوەی ساڵانی(٢٠٠٤ - ٢٠١٤) دەستکاری

  1. دوای ڕاپەڕین بەشێک لە قەزای خانەقین کەوتە ژێر جڵەوی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان دوو ناحیەی قۆرەتوو و ناحیەی مەیدان. ئیتر لەو کاتەوە بووە قەزایەکی سەر بە پارێزگای سلێمانی لە ڕووی کارگێڕییەوە. دوای پڕۆسەی ئازادی عێراق ھەروا مایەوە بە ڕێکەوتنی نێوان حکوومەتی ھەرێمی کوردستان و حکوومەتی عێراق.
  2. ناوچە جێناکۆکەکانی عێراق، بە ڕێکەوتنی حکوومەتی ھەرێم و حکوومەتی عێراق، ئەم ناوچانە دابەشکران بۆ دووبەش لە کە ھەریەکەیان حکوومداری بکات تا یەکلایی بوونەوەی ماددەی(١٤٠) دەستوور، قەزای خانەقین بەشێکە لەم ناوچەیە دوو ناحیەی قۆرەتوو و ناحیەی مەیدان سەر بە پارێزگای سلێمانین، ئەوەلاشی سەر بە پارێزگای دیالەن.
  3. دوای ڕووخانی ڕژێمی پێشووی عێراق لەلایەن ئەمریکا و ھاوپەیمانەکانییەوە لەساڵی ٢٠٠٣دا، جارێکی تر گەرمیان کە شارۆچکەی کەلار ناوەندەکەیەتی تووشی بۆشاییەکی کارگێڕی ھات، ئەوەش بەھۆی ھەڵوەشاندنەوەی پارێزگای کەرکووک لە دەربەندیخان، بۆ چارەسەرکردنی ئەو بۆشاییە ئیدارییەش ئەنجومەنی وەزیرانی ھەرێمی کوردستان بە بڕیارێک لە رۆژی ٦/٨/٢٠٠٦ ئیدارەی گەرمیانی پێکھێنا کە ناوەندەکەی لە قەزای کەلار دانراوە، ھەروەھا لە پێناو کاراکردنی ئیدارەکە و فراوانکردنی دەسەڵاتە کاڕگێڕییەکانی، حکومەتی ھەرێم لە ساڵی ٢٠٠٨ بڕیاریدا ئیدارەی گەرمیان ھاوشێوەی پارێزگاکانی تری ھەرێم مامەڵەی لەگەڵدا بکرێت و لەو رووەشەوە دەسەڵاتی پارێزگار بە خشراوەتە سەرپەرشتیاری ئیدارەکە.[١٢]

کارگێڕی دەستکاری

ئەم ناحیەیە لە ٤٤ گوند پێکھاتووە:[١٣]

ئەمانەش ببینە دەستکاری

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ "Sub-national HDI - Area Database - Global Data Lab". hdi.globaldatalab.org (بە ئینگلیزی). Retrieved 2018-09-13.
  2. ^ یەکە کارگێڕییەکانی ھەرێمی کوردستان. دەستەی ئاماری ھەرێمی کوردستان(کوردی). سەردان لە ڕێکەوتی ٢٧-١-٢٠٢٣.
  3. ^ ‎مەحموود عوسمان مەعروف. بەڕێوبەرایەتی ئاماری سلێمانی(کوردی). سەردان لە ڕێکەوتی ٢٠-٢-٢٠٢٣.
  4. ^ https://lex.vejin.net/ck/search/?t=مەیدان
  5. ^ https://www.openstreetmap.org/relation/11066027#map=10/34.8611/45.6770
  6. ^ ‎مەحموود عوسمان مەعروف. بەڕێوبەرایەتی ئاماری سلێمانی(کوردی). سەردان لە ڕێکەوتی ٢٠-٢-٢٠٢٣.
  7. ^ UNAMI. DEMOGRAPHIC SURVEY Kurdistan Region of Iraq(ئینگلیزی). سەردان لە ڕێکەوتی ١٥-٥-٢٠٢٣.
  8. ^ محمود فھمی درویش. الدلیل العراقی الرسمی لسنة ١٩٣٦(عەرەبی). سەردان لە ڕێکەوتی 15-11-2022.
  9. ^ ‎شەھید مامۆستا سوھەیل خورشید عەزیز - شەماڵ. ئەتڵەسی کارگێڕی باشووری کوردستان(پارێزگای کەرکووک، دیالە و کووت)(کوردی). سەردان لە ڕێکەوتی 15-11-2022.
  10. ^ شەھید مامۆستا سوھەیل خورشید عەزیز - شەماڵ. ئەتڵەسی باشووری کوردستان(کوردی). سەردان لە ڕێکەوتی 15-11-2022.
  11. ^ https://www.parliament.krd/media/6102/18.pdf
  12. ^ https://garmiyan.com/Yakaidariyakan.aspx?jimare=10
  13. ^ دەستەی ئاماری ھەرێمی کوردستان. یەکە کارگێڕیەکانی پارێزگاکانی ھەرێمی کوردستان 2009 لەسەر ئاستی پارێزگا و قەزا و ناحیە و ژینگە گەڕەک/گوند(کوردی). سەردان لە ڕێکەوتی ١٥-٥-٢٠٢٣.