ناحیەی بەمۆ
ناحیەی بەمۆ دەكەوێتە بەشی باشوری رۆژهەڵاتی سنوری هەرێمی كوردستان و باشوری پارێزگای هەڵەبجە لە نزیك مەرزی پشتەی سەر سنوری ئێران. مەڵبەندی ناحیەکە دەکەوێتە گوندی گڵێجاڵ هەریەک لەگوندەکانی (بەلەسۆ، پشتە، گمە، بەڕوێن، توەوشکێ، چواردارانی سەروو، چواردارنی خواروو، حاجی ئاوا، قەڵپ، کانی پاشا، کانی وەیسکێ، سەعداوا، حاجی ئاوا (چۆڵ)) لەخۆ دەگرێت.
ناحیەی بەمۆ
Sub-District Bamo ناحیة بمو | |
---|---|
ناحیە | |
وڵات | کوردستان[١] عێراق |
پارێزگا | ھەڵەبجە |
زمان و ئایین | |
• زمان | کوردی (سۆرانی)،(ھۆرامی) |
• ئایین | سوننی شافعی ، کاکەیی |
ئەم ناحیەیە لە 4/ 11/ 1999 لەلایەن حكومەتی هەرێمەوە (ئیدارەی سلێمانی) فەرمانی كردنەوەی بۆ دەرچووە لەسەر میلاكی قەزای خانەقین بە ئیمزای كۆسرەت رەسوڵ عەلی، لەوكاتەدا خانەقین ئیدارە كوردستانییەكەی لە ناحیەی مەیدان بوو، مەرجەعی ئەو گوندو ناوچانەی دیالە بوو كە لەدوای 1991 ئازادكرابوون و لەژێر دەسەڵاتی حكومەتی هەرێمدا بوون، لە 2003 ئیدارەی خانەقین گەڕایەوە بۆ ناو شارە بنەڕەتییەكەی خۆی لە ناوچە جێ ناكۆكەكانی دیالە و ناحیەكەش كەوتە سەر ئیدارەی گەرمیان.
لە ساڵی 2014 فەرمانی بە پارێزگابوونی هەڵەبجە دەرچوو، بەدوای ئەوەشدا خواست و داواكارییەكانی خەڵكی سنوری ناحیەی بەمۆ بۆ گەڕانەوە بۆ سەر ئەو پارێزگایە پەرەی سەند كە مەرجەعی ئیداری دێرینی سنوورەكە بووە لە سەردەمی عوسمانییەكانەوە تا 1978، لەبەر رۆشنایی ئەم خواستەش لە ئەیلولی 2015 دا جارێكی تر بە فەرمانێكی هەرێمی ناحیەی بەمۆ پەیوەست كرا بە پارێزگای هەڵەبجە، فەرمانەكەش لهسهر ڕاسپاردهى ئهنجومهنى وهزيرانە كە 11/ 8/ 2015 دا دەرچووە، بەم پێیەش ناحیەی بەمۆ بووە چوارهمين ناحيهى سهر پارێزگاى ههڵهبجه له دواى ههريهكه له ناحيهكانى خورماڵ و سيروان و بياره، بەڵام بەهۆی ئەوەی ناوچەی تاوگۆزی (سنوری دەربەندیخان) و روباری سیروان دەكەوێتە نێوان سنوری ناحیەكە و شاری هەڵەبجە، هەروەها هيچ ڕێگايهكى وشكانی ڕاستهوخۆ نييه كه ناحيهكه به پارێزگاكهوه ببهستێتهوه.
لەئێستادا ناحیەی بەمۆ لەناوەندی ناحیەکە(گڵێجاڵ) و سیازده گوند پێکدێت، ڕووبەری ناحیەکە (۱۳۷) کیلۆمەتر دووجایە، ژمارەی دانیشتوانیشی لەساڵی (۲۰۱٥)دا بریتی بووە له (۲۱۰۰) کەس.
گوندەکانی ناحیەی بەمۆ
گڵێجاڵ ( ناوەندی ناحیەی بەمۆ)
گمە
پشتە
قەڵپ
بەلەسۆ
چواردارانی سەروو
چواردارانی خواروو
بەڕوێن
کانی پاشا
کانی وەیسکێی
تۆوشکێی
حاجی ئاوا، بەمۆ
سەعداوا
سەرچاوەکان
دەستکاری- ^ «Kurdistan Regional Government». KRG. لە ڕەسەنەکە لە ٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٤ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢١ی ئابی ٢٠٢٤ ھێنراوە.
۰ نووسراوەکانی دامودەزگاکانی حکومەتی هەرێم تایبەت بەکردنەوەی ناحیەی بەمۆ
۰ بڕیاری ژمارە (۲٨۰) لەڕۆژی (١٩٩٩/١١/٤) بەواژووی کۆسرەت ڕەسوڵ عەلی، سەرۆکی حکومەتی هەرێم (ئیدارەی سلێمانی)
.کتێبی «گڵێجاڵ، ناوەندی ناحیەی بەمۆ» لە بەڵگەنامە و بیرەوەرییەکاندا، ئامادەکردنی: کۆمەڵێک توێژەر، ٢٠٢٠، سلێمانی، ڕێکەوتی سەردان: ٢١ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠