بەخێربێن بۆ دەروازەی کوردستان
Hûn bi xêr hatin portala Kurdistanê

کوردستان

کوردستان (بە کوردیی باکووری: Kurdistan، /ˌkʊɾdɪˈstɑːn/ (سەبارەت بەم پەڕگەیە گوێگرتن)، بە واتای خاکی کوردان) ھەرێمێکی جوگرافی لە ڕۆژھەڵاتی ناوینە کە زۆربەی دانیشتووانی لە خەڵکی کورد پێکدێن. کوردستان لە ئێستادا لە چوار پارچەی باکوور (ڕۆژھەڵات و باشووری تورکیاباشوور (باکووری عێراقڕۆژھەڵات (ڕۆژاوای ئێران) و ڕۆژاوا (باکووری سووریا) پێکھاتووە. لە مێژوودا کوردستانی سوور (لە یەکێتیی سۆڤیەت) وەکوو بەشێک لە کوردستان ھەژمار کراوە. دیارکردنی سنوورەکانی کوردستان یەکێکە لە دۆزە پڕ تەنگ و چەڵەمەکان، چونکە ئەو وڵاتانەی لە خاکی کوردستاندا باڵادەستن وەکوو یەکەیەکی جوگرافی یان نەتەوەیی دان بەبوونی کوردستان نانێن، بەڵکوو زیاتر بە ناوچە کوردنشینەکان ناوی دەبەن. لە ڕوانگەی ڕامیارییەوە، ھەرێمی کوردستان لە باشووری کوردستان و خۆبەڕێوەبەریی ڕۆژاوا لە ڕۆژاوای کوردستان دوو حکوومەتی خۆبەڕیوەبەری کوردن کە لەم دوو بەشەی کوردستاندا باڵادەستن. کوردستان لە ئێراندا بەفەرمی تەنیا وەکوو پارێزگایەک ناسراوە. ھەروەھا کوردستان لەلایەن تورکیاوە بەفەرمیی نەناسراوە و ناوی کوردستان لە تورکیا نایاسیییە.

زیاتر...


ھەنووکە ٦٬٤١٩ وتار لە دەروازەی کوردستاندا ھەیە.

وتارێک لەوان بە ھەڵکەوت ببینە

وتاری ھەڵبژێردراو

کوردستان لە دەوروبەری ساڵەکانی ١٧٠٠ ھەتا ١٧٢٠
کوردستان لە دەوروبەری ساڵەکانی ١٧٠٠ ھەتا ١٧٢٠

کوردەکان نەتەوەیەکی نیشتەجێی ڕۆژھەڵاتی ناوینن. کوردەکان بە درێژایی مێژوو لە ناوچە شاخاوییەکانی باشووری دەریاچەی وان و ورمێ ژیاون، کە بەشێکە لە خاکەکەیان و بە کوردستان ناسراوە. کوردەکان بە زمانی کوردی قسە دەکەن، کە زمانی فەرمیی کوردستانە. زمانەکە چەند شێوەزارێکی جیا جیای لێ دەبێتەوە، وەک کوردیی باکووری، کوردیی ناوەندی، کوردیی باشووری، لەگەڵ گۆرانی-زازایی. لە مێژوودا، کوردەکان دەسەڵاتیان بەسەر ھەندێک لەو ناوچانەدا ھەبوو کە ئێستا دەکەونە وڵاتەکانی ئێران، تورکیا، عێراق و، سووریا، بەتایبەت لە سەردەمی میرنشینە کوردییەکاندا. لە نێوان ململانێی ئیمپراتۆریەتیی عوسمانی و سەفەوییەکان لەپێناو فراوانکردنی خاکەکەیان و زیادکردنی دەسەڵاتیان، ھەر لە زووەوە ناکۆکی لەسەر ئەو ناوچەیە هەبووە کە کوردەکان تێیدا دەژیان.


زیاتر...

ژیاننامەی ھەڵبژێردراو

سەلاحەدین دەمیرتاش (بە کوردیی زازاکی: Selahattîn Demîrtaş) سیاسەتمەدارێکی کوردی زازایە، لە نیسانی ساڵی ١٩٧٣دا لە شارۆچکەی پالۆی سەر بە پارێزگای خارپێتی باکووری کوردستان لەدایکبووە. سەلاحەدین دەمیرتاش لە ساڵی ٢٠٠٧دا لەسەر لیستی پارتی کۆمەڵگای دیموکراتیک (DTP) وەکوو نوێنەری پارێزگای ئامەد بۆتە ئەندامی پەرلەمانی تورکیا و لە دوای قەدەغەکردنی ئەم پارتە لە لایەن دادگای دەستووری تورکیاوە، لە ساڵی ٢٠١٠دا بوو بە ھاوسەرۆکی پارتی ئاشتی و دیموکراسی (BDP)، ئێستاش سەڵاحەدین دەمیرتاش ھاوسەرۆکی پارتی دیموکراتی گەلان ھەدەپەیە.

زیاتر...

شۆڕشەکان

شۆڕشی شێخ سەعیدی پیران (بە کورمانجی: Serhildana Şêx Seîdê Pîranî، بە تورکی: Saideyh Said İsyanı). شۆڕشێک بوو دژی سیاسەتەکانی بە تورککردن لە باکووری کوردستان کە حکومەتە نوێیەکەی ئەتاتورک پەیڕەوی دەکرد. شۆڕشەکە لە لایەن شێخ سەعیدەوە سەرپەرشتیی دەکرا و، زۆرینەی ھۆزە کوردەکانی باکووری کوردستان چوونە پاڵی، ھەروەھا ھەندێک لە ئەفسەر و سەربازانی پێشووتری ئیمپراتۆریەتی عوسمانی لە کورد و تورک (حەمیدیە، ئازادیخوازان) چوونە پاڵی بە ئامانجی گەڕاندنەوەی دەوڵەتی عوسمانی.


زیاتر...

ئەو کارانەی دەتوانیت بیانکەیت

بیرۆکەت ھەیە؟ ڕەخنەت ھەیە؟ وتارێکی پوخت پێشنیار دەکەیت؟ لێرە پێشنیاری بکە بۆ زیاتر بەرەوپێشبردنی دەروازەکە.

وێنەی ھەڵبژێردراو

فیگەن یوکسەکداغ کەسایەتی سیاسیی چەپی تورکیایە

دەنگی ھەڵبژێردراو

مێژوو

ڕاپەڕینی ١٩٩١ یان ڕاپەڕینە مەزنەکە ناسراو بە ڕاپەڕین بریتیی بوو لە ڕاپەڕینێکی جەماوەریی خەڵکی باشووری کوردستان لەدژی ڕژێمی بەعس بەپاڵپشتی ھێزە چەکدارەکانی بەرەی کوردستانی کە ئەوکات یاخیی بوو لەڕژێم و لەچیاکانی کوردستاندا دژ بەڕژێم ئۆپەراسیۆنەکانی ئەنجام دەدا. ڕاپەڕین لە ٥ی ئازاری ١٩٩١ لە شاری ڕانیەوە دەستی پێ کرد و تا ٢١ی ئازاری ١٩٩١ لەپاش ئازادکردنی کەرکووک کۆتایی ھات کە بەو شێوەیە دام و دەزگاکانی ڕژێمی بەعس لە باشووری کوردستان کرانە دەرەوە و سەرجەم ھێز و سەربازەکانیان کوژران و ڕاونران.

زیاتر...

کارەساتەکان

ئەنفال یان شاڵاوی ئەنفال، کۆمەڵکوژیی کوردانی باشووری کوردستان بوو لەلایەن ڕژێمی بەعسی عێراق بە سەرۆکایەتی پێنجەمین سەرۆک کۆماری عێراق سەددام حوسێن، کە لە کۆتاییی شەڕی ئێران و عێراقدا ئەنجام درا. لە کۆمەڵکوژییەکەدا ٥٠٬٠٠٠ بۆ ١٨٢٬٠٠٠ کورد کوژرا. عەلی حەسەن ئەلمەجید سەرکردەی ئەم هەڵمەتە بوو

زیاتر...

شارەکانی کوردستان

وتەی ھەڵبژێردراو

ئەی وەتەن مەفتوونی تۆم و شێوەتم بیرکەوتەوەوەختی بەندییو ئەسارەت، پێ بە تەوق و کووەتەوە
من لە زیکرو فیکری تۆ غافڵ نەبووم، وا تێنەگەیحەپس و تێھەڵدان و زیللەت تۆی لە بیر بردووەتەوە…
— بێکەس

پۆلەکان

کوردستان(٣٣ پۆل، ١٤٥ پەڕە)
ئایینەکانی کوردستان(٥ پۆل، ٢١ پەڕە)
ئەلفوبێی کوردی(٣٧ پەڕە)
باشووری کوردستان(١٤ پۆل، ٦٨ پەڕە)
باکووری کوردستان(١٦ پۆل، ٤٤ پەڕە)
پارتی کرێکارانی کوردستان(٢ پۆل، ١٦ پەڕە)
پارێزگای کوردستان(٦ پۆل، ٤٨ پەڕە)
تۆپی پێ لە کوردستان(١ پۆل، ٤ پەڕە)
جاف(١٣ پەڕە)
جوگرافیای کوردستان(١٤ پۆل، ٨٧ پەڕە)
چاندی کوردستان(١ پەڕە)
چاندی کوردی(٢٥ پۆل، ٦٥ پەڕە)
زاخۆ(١ پۆل، ١٣ پەڕە)
زمانەکانی کوردستان(١ پۆل، ١٠ پەڕە)
ڕۆژاوای کوردستان(٢ پۆل، ١٦ پەڕە)
ڕۆژھەڵاتی کوردستان(٩ پۆل، ٨٨ پەڕە)
ڕێکخراوە کوردییەکان(٢٢ پۆل، ٩٤ پەڕە)
ژنانی کورد(٨ پۆل، ٨٣ پەڕە)
سیاسەتی کوردستان(١١ پۆل، ٧ پەڕە)
کورد(٣١ پۆل، ٢٠٠ پەڕە)
کوردایەتی(٤ پۆل، ١٦ پەڕە)
کۆلکەوتارەکانی کوردستان(١ پۆل، ١٤ پەڕە)
موکریان(١٠ پۆل، ٧ پەڕە)
مێژووی کوردستان(٤ پۆل، ٥٠ پەڕە)

چوارپارچەی کوردستان

دەروازە پەیوەندیدارەکان

دەروازەکان