ناحیەی نەمروود، (بە عەرەبی: ناحیة النمرود، بە ئینگلیزی: Al Namrud subdistrict) یەکێکە لە ناحیەکانی قەزای حەمدانیە لە پارێزگای نەینەوا لە ھەرێمی کوردستان لە دەشتی نەینەوا لە عێراق. ناوەندەکەی شارەدێی خدر ئەلیاسە.[١][٢]

ناحیەی نەمروود
وڵات کوردستان
 عێراق
ھەرێمھەرێمی کوردستان
پارێزگاپارێزگای نەینەوا
قەزاحەمدانیە
بوون بە ناحیە١٩٦٩
ڕووبەر
 • سەرجەم٤٧٣ کیلۆمەتری چوارگۆشە (١٨٣ میلی چوارگۆشە)
بەرزایی
٢٣١ مەتر (٧٥٨ پێ)
زمان و ئایین
 • زمانکوردی (کورمانجی و گۆرانیعەرەبی و تورکمانی
 • ئایینئیسلام(سوننە و شیعە) و یارسان
ناوچەی کاتیUTC+٣:٣٠ (ناوچەی کاتی)
 • ھاوین (DST)UTC+٤:٣٠ (ھاوین)
تەلەفۆن٠٠٩٦٤

ناو دەستکاری

  • ناوی ناحیەی نەمروود لەوەوە ھاتووە کە شوێنەواری یەکێک لە چوار پایتەختی ئاشوورییەکان کە کالێ(نەمروود)ە کەوتووەتە ئەم ناحیەوە ناوەکەی لەم شوێنەوارەوە وەرگیراوە.[٣]

مێژوو دەستکاری

تا پێکھێنانی دەوڵەتی عێراقی تازە لە ساڵی ١٩٢٦، قەزایەک بە ناوی قەزای حەمدانیە یا قەرەقووش یا باخودیدا نەبوو، بەڵکو باخودیدا(قەرەقووش) گوندێکی گەورە بوو، دیانە یەعقوبییەکان و ھی تری تیادا دەژیان و ڕاستەوخۆ سەر بە مەڵبەندی ناحیەی مووسڵ بوو، بەڵام پاش دامەزراندنی دەوڵەتی عێراقی ناحیەیەک بەناوی ناحیەی قەرەقووش دامەزرا و سەرەتا خرایە سەر قەزای شێخان، ئینجا خرایە سەر قەزای مووسڵ. لە پەنجاکانیش لەگەڵ پەرەسەندنی ھزری نەتەوایەتی عەرەبی و ھزری بە عەرەباندنی عێراق ناوی گۆڕدرا بە ناحیەی حەمدانیە. لەساڵی ١٩٧٠دا قەزایەکی نوێ بەناوی قەزای حەمدانیە، کە پێکھاتبوو لە ناحیەی قەرەقووش و ناحیەکانی نەمروود و بەرتڵە و کەڵەک، دامەزرا. [٤]

جوگرافیا دەستکاری

سنوری ناحیەی نەمروود:

دانیشتووان دەستکاری

پێکھاتەی دانیشتووانی ناحیەکە بەم جۆرەیە: لێکۆڵینەوە لە پێکھاتەی دانیشتووانی قەزاکە، بە ھۆی کەمبوونی سەرژمێری ڕاستەقینە و دوور لە دەستکاری و ڕاگواستن و بە عەرەباندنە بەردەوامەکانی ناوچە کوردنشینەکانەوە کارێکی ئاسان نییە، بەڵام دەتوانینبڵێین کە لەم نەتەوانە پێک ھاتوون، زۆرینەی بە پلەی یەک مەسیحییەکان و پاشان پلە دوو کوردەکان و دواتر عەرەب و تورکمان.

کشتووکاڵ دەستکاری

شوێنەوار دەستکاری

کارگێڕی دەستکاری

لە ڕووی کارگێڕییەوە ئەم ناحیە پێک ھاتووە لە (٤٧) گوند.[٦]

ئەمانەش ببینە دەستکاری

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ د.عەبدوڵا غەفور. گوندەکانی کوردستان لەسەرژمێری ساڵی ١٩٥٧دا(کوردی).
  2. ^ دەستەی ئاماری ھەرێمی کوردستان. یەکە کارگێڕییەکانی ھەرێمی کوردستان(کوردی).
  3. ^ جەمیل ڕۆژبەیانی. وڵاتەکەت-باشتر-بناسە/ ووڵاتەکەت بناسە(کوردی).
  4. ^ د.عەبدوڵا غەفور. گوندەکانی کوردستان لەسەرژمێری ساڵی ١٩٥٧دا(کوردی).
  5. ^ دەستەی ئاماری ھەرێمی کوردستان. ڕووپێوی دیمۆگرافی لە ھەرێمی کوردستان(کوردی).
  6. ^ دەستەی ئاماری ھەرێمی کوردستان. Demographic Survey(ئینگلیزی).