ناحیەی کەڵەک
ناحیەی کەڵەک (بە عەرەبی: ناحیة کلک، بە ئینگلیزی: Kalak SubDistrict ) یەکێکە لە ناحیەکانی قەزای بەردەڕەش لە پارێزگای دھۆک لە ھەرێمی کوردستان لە عێراق. ناوەندەکەی شارەدێی کەڵەکە.[١][٢]
ناحیەی کەڵەک | |
---|---|
وڵات | کوردستان عێراق |
ھەرێم | ھەرێمی کوردستان |
پارێزگا | پارێزگای دھۆک |
قەزا | بەردەڕەش |
زمان و ئایین | |
• زمان | کوردی (کورمانجی و سۆرانی) |
• ئایین | ئیسلام(سوننە) |
ناوچەی کاتی | UTC+٣:٣٠ (ناوچەی کاتی) |
• ھاوین (DST) | UTC+٤:٣٠ (ھاوین) |
تەلەفۆن | ٠٠٩٦٤ |
ناو
دەستکاری- ناوی ئەم ناحیە لە ناوەندەکەیەوە وەرگیراوە کە ئەویش شارەدێی کەڵەکە.
- لە زمانی کوردیدا وشەی کەڵەک چەند واتایەک دەبەخشێت.
- چەند دارێکە دەبەسترێ بەچەند کوندەیەکی گەورەی فوو دراوە و لەناو ئاودا بۆ پێ پەڕینەوە و ھاتوچۆ پێ کردن.
- فێڵ.
- دیواری بەردە کە بە وشکی ھەڵچنرابێت.
- لەبەرئەوەی شارەدێی کەڵەک دەکەوێتە سەر ڕۆخی زێی گەورە، ھەروەھا ھەر لە کۆنەوە ڕێگای ھاتووچۆی نێوان شاری ھەولێر و مووسڵ بووە، لەم ئاستەدا پرد نەبووە بۆ پەڕینەوە لەبەرئەوە کەڵەکیان بەکارھێناوە بۆ پەڕینەوە و گواستنەوەی شت و مەک. ئیتر ناوی کەڵەکی بەسەردا بڕاوە، ھەروەھا ئاغای ئەم گوندە ناوی (یاسین) بووە، بۆیە بە (کەڵەکی یاسین ئاغا)ش ناوزەنگ دەکرێت، بەڵام لە ئێستادا بۆ ئاسان وتن ھەردەوترێت شارەدێی کەڵەک یان شارۆچکەی کەڵەک.[٣]
مێژوو
دەستکاریکەڵەک لە ساڵی ١٨٨٠ سەر بە قەزای شێخان بوو، و لە ساڵی ١٩٣٠ بە قەزای ئاکرێوە بەستراوە تاوەکو ١٩٦٨ کە جارێکی تر بەستراوەتەوە بە قەزای حەمدانیە. کەلەک لە ساڵی ١٩٧٢ بووەتە ناحیە و ٢٨ گوند لەخۆی دەگرێت و سەر بە قەزای حەمدانیە بووە، تاوەکو ١١ی حوزەیرانی ١٩٨٧ ناحیەی کەلەک ھەڵوەشێندرایەوە و لەگەڵ ھەر ٢٨ گوندەکانی بەسترانەوە بە سەنتەری قەزای حەمدانیەوە، لە دوای ڕاپەرینی بەھاری ١٩٩٠، کەلەک لەگەڵ چەند گوندێکی وەکو کەورە سۆر، گەویلان بۆت، کۆمەڵگای بشیریان ئازادکران و لە ساڵی ١٩٩٧ بە بڕیارێکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بە قەزای ئاکرێ بەسترایەوە. لەدوای بە قەزا بوونی بەردەڕەشیش، کەلەک قەزای بەردەڕەش بەسترایەوە.
جوگرافیا
دەستکاریسنوری ناحیەی کەڵەک:
- لە باکوورەوە ناحیەی دارەتوو.
- لە باشوورەوە ناحیەی گوێڕ و ناحیەی نەمروود.
- لە ڕۆژھەڵاتەوە ناحیەی ڕزگاری و ناحیەی ناوەندی قەزای خەبات.
- لە ڕۆژاواوە ناحیەی باشیک ، ناحیەی بەرتڵە و ناحیەی ناوەندی قەزای حەمدانیە.[٤]
دانیشتوان
دەستکاریژمارەی دانیشتووانی ٤٥ ھەزار کەسە.[٥]
کشتووکاڵ
دەستکاریشوێنەوار
دەستکاریکارگێڕی
دەستکاری- کومەڵگای بشیریان
- شێخەمیر
- کەورەسۆر
- بەدەنەی بچووک
- بەدەنەی گەورە
- گەویلان بۆتان
- گەویلان ئازاد
- ترجلە
- ئاج قەلا گەورە
- زەھرە خاتوون
- گوبەیبا
- نازمییە
- مفتییە
- خازری نوێ
- ئاچ قەلا بچووک
- زەنگل
- بحرە (شیرەکان)
- گولە بۆر
- تەل ئەسوەد گچکە (تل اسود)
- تەل ئەسوەد گەورە
- تولەبەن
- گەزەکان
- جەمە کور
- قەسرۆک
- حەسەن شام
- تورکماس
- سێودینان
- مەنگووبە
- عەلیاوە
ئەمانەش ببینە
دەستکاریسەرچاوەکان
دەستکاری- ^ د.عەبدوڵا غەفور. «گوندەکانی کوردستان لەسەرژمێری ساڵی ١٩٥٧دا» (PDF) (بە کوردی).
{{cite web}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: خاڵبەندیی زیادە (بەستەر) - ^ دەستەی ئاماری ھەرێمی کوردستان. «یەکە کارگێڕییەکانی ھەرێمی کوردستان» (PDF) (بە کوردی).
{{cite web}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: خاڵبەندیی زیادە (بەستەر) - ^ ڤەژین. «فەرھەنگی ڤەژین» (بە کوردی). لە ٢٠ی شوباتی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
{{cite web}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: زمانی نەناسراو (بەستەر) - ^ openstreetmap. «ناحیەی کەڵەک» (بە کوردی). لە ٢٠ی شوباتی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
{{cite web}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: زمانی نەناسراو (بەستەر) - ^ د.عەبدوڵا غەفور. «گوندەکانی کوردستان لەسەرژمێری ساڵی ١٩٧٧دا» (PDF) (بە کوردی).
{{cite web}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: خاڵبەندیی زیادە (بەستەر)