شەڕی کەرکووک (١٩٩١)

ڕاپەڕین دژ بە ڕژێمی بەعس

شەڕی کەرکووک ساڵی ١٩٩١ یەکێک بوو لە شەڕە گەورەکانی ڕاپەڕین.

شەڕی کەرکووک (١٩٩١)
بەشێک لە ڕاپەڕین
شەڕی کەرکووک (١٩٩١) is located in عێراق
کەرکووک
کەرکووک
ڕێکەوت١١ تا ٢٩ی ئازاری ١٩٩١
شوێن
ئەنجام ئازادکردنی کەرکووک
گۆڕانکارییە
ناوچەیییەکان
ڕزگارکردنی شاری کەرکووک زۆری نەخایاند و پاش ماوەیەیەک حکوومەت بە چەک و چۆڵی زۆری و هێزێکی دڕندەوە و بە یارمەتیی (موجاهدینی خەڵقی ئیران) کە ئەوکات لە بەغدا بوون، شاری کەکووک لەدەستی خەڵک دەرهێنرایەوە.
شەڕکەرەکان

 عێراق

کوردستان پێشمەرگە

فەرماندە و سەرکردەکان
عێراق عەلی حەسەن ئەلمەجید

جەلال تاڵەبانی
نەوشیروان مستەفا

مەسعوود بارزانی
ھێز
نەزانراو ١٠٠،٠٠٠ [١]
زەرەر و زیانە گیانییەکان
١٢،٠٠٠ گیران [٢] نەزانراو
٥،٠٠٠ دەستیگرکران

هێزە عێراقییەکان کە لە کەرکوک جێگیر بوون خرانە حاڵەتی ئامادەباشیەوە. گەڕەکە کوردنشینەکانی کەرکوک خرانە ژێر قەدەغەی هاتوچۆ و ١٠ی ئازار و هێز لە سەرتاسەری شارەکە زیادکرا. هەروەها لە ناوچەکانی دیکەی عێراقەوە هێزی زۆر هێنران، کە پێشتر، عەلی حەسەن ئەلمەجید فەرماندەی شاڵاوی ئەنفال کۆنترۆڵی ئاسایشی شارەکەی دەکرد.[٣]

دوای قەدەغەی هاتوچۆ هێزە ئەمنییەکانی بەعسی دەستیان کرد بە چوونە دەرگا بە دەرگا و کۆکردنەوەی ئەو پیاوانەی کە ئەگەری هەیە ببنە هەڕەشە بۆ سەر ڕژێمی بەعس، پاشان ئەم پیاوانە بردرانە دەرەوەی کەرکوک لەوێ ئەشکەنجەدران و تا ناوەڕاستی مانگی نیسان دەستبەسەرکران و دواتر زۆربەیان ئازادکران، هەرچەندە قەدەغە بوو بچنەوە کەرکوک. ئەوانەی کە ئەزموونی سەربازییان هەبووە ئازاد نەکران. دەسبەرکران و تەمەنیان لەنێوان سەرەتای هەرزەکارییەوە تا پەنجا ساڵان دەبوو. بە گشتی زیاتر لە پێنج هەزار کەس دەستبەسەر کران.

دوای شەڕەکە دەستکاری

دوابەدوای ڕاپەڕینەکە ڕژێمی بەعس زیاتر لە ١٢٠ هەزار کوردی لە باشووری کوردستان دەرکرد، زۆرینەی ئەوانەی دەرکراون خەڵکی کەرکوک و گوندەکانی دەوروبەری بوون. شارەکە بە عەرەبکردن کرا.[٤]

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ "History of Peshmerga (page 59)" (PDF). Etd.lib.fsu.edu. Archived from the original (PDF) on 2013-10-29. Retrieved 2012-11-06. ٢٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٣ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  2. ^ Goldstein, Eric (June 1992). Endless Torment: The 1991 Uprising in Iraq and Its Aftermath. New York, N.Y.: Human Rights Watch. p. 63–68. ISBN 1-56432-069-3.
  3. ^ Goldstein, Eric; Watch (Organization), Middle East (1992). Endless Torment: The 1991 Uprising in Iraq and Its Aftermath (بە ئینگلیزی). Human Rights Watch. ISBN 978-1-56432-069-8.
  4. ^ "Claims in Conflict: Reversing Ethnic Cleansing in Northern Iraq: VI. Reversing Arabization of Kirkuk". www.hrw.org. Retrieved 2023-06-08.