پەیوەندییەکانی ھەرێمی کوردستان ‒ ئیسپانیا

پەیوەندییەکانی ھەرێمی کوردستان و ئیسپانیا پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی نێوان ھەرێمی کوردستان و ئیسپانیایە.[١] ھەرێمی کوردستان لە ساڵی ٢٠١٠ەوە لە ڕێگەی نوێنەرایەتییەکەوە لە مەدرید، پایتەختی ئیسپانیا پەرە بە پەیوەندییەکانی دەدات،[٢] لەکاتێکدا ئیسپانیا ھیچ نوێنەرایەتییەکی لە ھەرێمی کوردستاندا نییە.[٣]

ھەرێمی کوردستان‒ئیسپانیا
Map indicating locations of Kurdistan Region and Spain

ھەرێمی کوردستان

ئیسپانیا

لە ساڵی ٢٠١٤ مەسعوود بارزانی، سەرۆکی حوکومەتی ھەرێمی کوردستان ڕایگەیاندبوو، کوردستان بەھای پەیوەندییەکانی لەگەڵ ئیسپانیا بەرز دەنرخێنێت.[٤]

پەیوەندی سیاسی

دەستکاری

ئیسپانیا سیاسەتێکی وردی بەرامبەر بە ناوچە کوردنشینییەکان ھەبووە، ئیسپانیا نایەوێت کورد جوداخواز بێت، ئەمەش لەبەر ئەوەیە ئیسپانیا خۆی کێشەی جوداخوازی نێوخۆیی ھەیە، کە کەتەلۆنییەکان و گروپەکانی دیکەن.

نوێنەری حوکومەتی ھەرێمی کوردستان لە مانگی یەکی ساڵی ٢٠١٤دا دەریخست کە پەیوەندییە ئابوورییەکانی نێوان ئیسپانیا و ھەرێم کەمترین ئاست بووە و تەنیا کۆمپانیایەکی کەمی ئیسپانیا لە ناوچەکەدا چالاکن. [٥] لە مانگی ئابی ھەمان ساڵدا، دوای لەشکرکێشی داعش بۆ سەر عێراق، گارسیا مارگالۆ وەزیری دەرەوەی ئیسپانیا ڕایگەیاند، پشتیوانی سەربازی بۆ ھەرێمی کوردستان ھەمیشە بە ڕەزامەندی حکومەتی ناوەندی لە بەغدا دەبێت. [٦] دواتر باس لەوە کرا کە ئیسپانیا خۆی لە ھاوکاریکردنی ھێزە کوردییەکان بەدوور گرتووە. [٧] حکومەتی ئیسپانیا ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی کوردی ڕەتکردەوە کە لە ئەیلوولی ٢٠١٧ بەڕێوەچوو [٨]

پەیوەندییەکانی کەتەلۆنیا و کوردەکان

دەستکاری

دوای ئەنجامدانی ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستان لە ئەیلوولی ٢٠١٧، سەرۆکی کەتەلۆنیا پیرۆزبایی لە دەسەڵاتدارانی کوردی کرد بۆ ئەنجامدانی ڕیفراندۆمەکە.[٩] ھەروەھا سەرۆکی پارتی دیموکراتی ئەوروپای کەتەلۆنیا و سەرۆکی پێشووی کەتەلۆنیا ڕایگەیاند کە پشتگیری لە ھەوڵی سەربەخۆیی کوردەکان دەکەن.[١٠] فەلاح مستەفا بەکر وەزیری دەرەوەی ھەرێمی کوردستان لە مانگی ئایاری ٢٠١٧ بە مەبەستی پتەوکردنی پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی نێوان کوردستان و کەتەلۆنیا سەردانی کەتەلۆنیای کرد.

سەرچاوەکان

دەستکاری
  1. ^ While Kurdistan Region refers to the autonomous Kurdish region in Northern Iraq, Iraqi Kurdistan is a geographical term referring to the Kurdish area of Iraq
  2. ^ «KRG Mission to the European Union». Department of Foreign Relations - Kurdistan Regional Government. لە ڕەسەنەکە لە ٢٦ی ئازاری ٢٠١٦ ئەرشیڤ کراوە. لە ٣١ی تەممووزی ٢٠١٧ ھێنراوە. {{cite web}}: |archive-date= / |archive-url= timestamp mismatch; 2016-03-26 suggested (یارمەتی)
  3. ^ «Promoting Spanish Investment». Invest in Group. May 2014. لە 7 August 2018 ھێنراوە. {{cite news}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |access-date= (یارمەتی)
  4. ^ «Prime Minister Barzani and Spain's ambassador discuss fight against ISIS». ٢٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٤. لە ٧ی ئابی ٢٠١٨ ھێنراوە.
  5. ^ Alexandra Di Stefano Pironti (11 January 2014). «Spain Lags Behind in Business and Political Ties With Kurdistan». Rûdaw. لە 7 August 2018 ھێنراوە. {{cite news}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |access-date= و |date= (یارمەتی)
  6. ^ «La UE respalda que sus miembros envíen armas a los kurdos de Irak». El Mundo. 15 August 2014. لە 7 August 2018 ھێنراوە. {{cite news}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |access-date= و |date= (یارمەتی)
  7. ^ «Rajoy rehúsa una implicación directa de España contra los yihadistas». Libertad Digital. 5 September 2014. لە 7 August 2018 ھێنراوە. {{cite news}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |access-date= و |date= (یارمەتی)
  8. ^ «España rechaza también el referéndum independentista organizado por Kurdistán». ABC España. 15 September 2017. لە 7 August 2018 ھێنراوە. {{cite news}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |access-date= و |date= (یارمەتی)
  9. ^ «Catalan President Congratulates Barzani on Kurdistan's Referendum». 26 September 2017. لە 7 August 2018 ھێنراوە. {{cite news}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |access-date= و |date= (یارمەتی)
  10. ^ «Catalonia, Kurdistan 'defending democracy': former Catalan leader». Defense News.