پێندرۆ
ئەم وتارە لەوانەیە پێویستی بە خاوێنکردن ھەبێت تا بگات بە شێوازی ستانداردی نووسین. |
پێندرۆ گوندێکی باشووری کوردستانە، سەر بە ناحیەی شێروان مەزن، قەزای مێرگەسۆر، پارێزگای ھەولێر. دەکەوێتە سەر سنووری پارێزگای ھەولێر و ھەکاری و بە دووری ٢٠ کیلۆمەتر دەکەوێتە باکووری خۆرھەڵاتی بارزان. دانیشتووانی ئەم دێیە زیاتر لە ٢٥٤٠ کەس دەبن و دەکەوێتە ناوچەی مزووری باڵا لە دەڤەری بارزان. پێندرۆ دەکەوێتە ناو دۆڵێکی بچووک کە بە شاخی بەرز و نزم دەورەدراون، چیای بۆتین بە دووری ٢ کم دەکەوێتە باکووری خۆرھەڵاتی گوندەکە. پێندرۆ لە باکوور ھاوسنوورە لەگەڵ گوندەکانی شیڤێ, بەنان و لە باکووری ڕۆژھەڵات پارێزگای ھەکاری ە، لە ڕۆژھەڵات گوندەکانی ئێدلبێ, زێت و لە باشوور لەگەڵ گوندەکانی سێلکێ, گیزا وڵاتی، ستوپێ, لێرا و لە ڕۆژاوا لەگەڵ گوندەکانی بناڤیێ, ناڤکورکا و لە باکووری ڕۆژاوا لە گەل گوندەکانی دێزو و سپیندارێ و مەمیدا ھاوسنوورە. ڕووبەری ئەم گوندە لە سەروی ١٠کم چوارگوشەیە. زەوی پێندرۆ زوری شاخاوییە و دەکەوێتە ناو زنجیرە چیای زاگرۆس.[١][٢]
پێندرو
Pêndro | |
---|---|
گوند | |
وڵات | کوردستان |
پارێزگا | ھەولێر |
قەزا | قەزای مێرگەسۆر |
ناحیە | شێروان مەزن |
بەرزایی | ١٣٢٥ مەتر (٤٬٣٤٧ پێ) |
ژمارەی دانیشتووان (٢٠١٧) | |
• سەرجەم | ٢٥٤٧ |
زمانەکان | |
• ناوچەیی | بادینی |
• فەرمی | سۆرانی |
مێژوو
دەستکاریمێژووی پێندرۆ بەلایەنی کەم دەگەرێتەوە بوو سەردەمی میرنشینی بادینان. پێندرۆ یەکێکە لە گوندەکانی ھۆزی مزووری بۆیە مێژووی دروستبوونی دەگەرێتەوە بۆ سەدان ساڵ پێش ئێستا، مزوورییەکان یەکێکن لە ھۆزە ھەرە کۆنەکانی کوردستانن کە لە شەرەفنامە لە ساڵی ١٥٩٧ ش ئاماژەیان پێکراوە،[٣] لە ساڵی ١٦٣٨ ئەڤلیا چەلەبی لە گەشتەکەی بەنێو کوردەکاندا (سیاحەتنامە) ناوی بردوون، و لە ساڵی ١٩٠٩ لەلایەن مارک سایکس نێردەی ئنگلیزەوە ئاماژەی بە ھۆزی مزووری کراوە،[٤] ھەروەھا ئەمین زەکی بەگ لە پەرتوکی مێژووی کورد و کوردستان باسی لە مزوورییەکان کردووە کە ئاماژە بەوە دەکات کە ھۆزێکن لە ھەولێر و دھۆک نیشتەجێن.[٥][٦]
لە ڕووی جیۆ سیاسییەوە دەڤەری بارزان بە گشتی و ناوچەی مزووری باڵا بە تایبەتی بەھۆی سەختی و سروشتی ناوچەکە، گرنگییەکی زۆری ھەبووە بۆ بەرگری کرن بەرامبەر دوژمنان، لە ھەمان کاتدا نزیکی لە سنووری نێودەوڵەتی بۆیە پێندرۆ و گوندەکانی تری ناوچەکە بوونەتە بە شوێن و پەناگا بۆ بزووتنەوەی ڕزگاری خوازی کوردستان، بە درێژاییی مێژوودا ناوچەکە زور جار لەلایەن ھێزە دەرەکییەکان داگێر کراوە، و ھەروەھا گوندنشینەکان بە زورەملێ دەرکراون و گوندەکانیان سوتێنراون.[٧] لەسەرەتای سەدەی بیستەمدا شێخ عەبدولسەلام بارزانی چەند جار لە دژی دەسەلات دارانی عوسمانی ڕاپەرینی بەرپاکردوە، بۆ یەکەم جاریش پێندرۆیەکان بەژداری ئەم ڕاپەرینە کردوەو و شەھیدو قوربانیان داوە. ھەروەھا خەلکی پێندرۆ لە ڕاپەرینی یەکەمی بارزان لە سالی ١٩٣١ بۆ ١٩٣٢ بە سەرکردایەتیی شێخ ئەحمەد بارزانی بەژداری یان کردوەو و لە کاتی دامرکاندنی ڕاپەرین لەلایەن ئینگلیزەکانەوە لە ١٩٣٢ دا، زیاتر لە ٤٠٠ خێزانی بارزانییەکان لە گەل شێخ ئەحمەد ئاوارەی تورکیا بوون کە لەوانە ٣١ خێزان پێندرۆی بوون.[٨]
یەکەمین شەری ڕاپەرینی دووەمی بارزان لە گوندی پێندرۆ بوو کە لە ساڵی ١٩٤٣ ھاتە بەرپاکردن، ئەمەش دوای ئەوەی مەلا مستەفا بارزانی لە نەفی شاری سلێمانی توانی خوی لەژێر دەستی دەسەلات دارانی ئەو سەردەمە ڕزگار بکات و بەرەو ڕۆژھەڵاتی کوردستان ەوە بروات و پاشان بگەرێتەوە دەڤەری بارزان و لەو کاتەدا سەرەدانی گوندی پێندروی کرد و ھەر لە گوندی پێندرۆ شەر لە نێوان شورش و حکوومەتی ئەو کاتەدا دروست بوو ٣ پولیسی حکوومەت لە گوندی پێندرو کوژران، کە ئەمە سەرەتای دەسپێکی شورشی دووەمی بارزان بوو. لە تشرینی یەکەمی ساڵی ١٩٤٥ دا، مەلا مستەفا لە گەل زیاتری ٣٧٠٠ بارزانی بەژداری لە کۆماری کوردستان دەکەن لە مەھاباد، کە ١٦١ کەس خەلی گوندی پێندرۆ بوون و چەندین شەھید و بریندارانی بەرگری کوماری کوردسات خەلکی پێندرۆ بوون. لە دوای ڕوخانی کۆماری کوردستان لە ساڵی ١٩٤٧، مەلا مستەفا لە گەل زیاتر ٥٠٠ ھەڤالانی دەپەرنەوە بوو ناو یەکێتیی سۆڤیەت کە ١٩ کەس پێندرۆی بوون.[٩] زیاتر لە ١٥٠ کەس لە گوندی پێندرو بەژداری شۆڕشی ئەیلوول و گوڵانیان کردوە، لە دوای ڕێکەوتننامەی جەزائیر، لە ساڵی ١٩٧٥ زیاتر لە ١١٦ خێزانی پێندرۆی ئاوارەی ئیران بوون. لە ٢٥ ی حوزەیرانی ١٩٧٨ ڕژیمی عێراق تەواوی گوندەکانی ناو چەکە خاپورکردن و گوێزانەوە بوو کومەلگەکانی زورەملێ و خەلکێ پێندرۆ بوو کومەلگای بەحرکە گوێزانەوە. لە ساڵی ١٩٨٣ ڕژێمی عێراق ٨٠٠٠ بارزانی ئەنفال کرد کە ١٦ کەس لە گوندی پێندرۆ بوون، ئەو کاتە بەشێک لە پێندرۆیەکان گەرانەوە بوو پێندرۆ گوندێکی نوێ یان دروست کرد لە بناری چیای بۆتین کە بەو شوێنە دەلێن مڵانێ، بەلام لە ١٩٨٧ بوو جارێکیتر ڕژێمی عێراق گوندەکەیان سووتاندو و خەلکەکە ئاوارەی ئیران بوون. لە پاش ڕاپەڕینی ١٩٩١ جارێکیتر خەلکەکە گەرانەوە بوو گوندەکەیان، لەلایەن ڕێکخراوێکی بەریتانی لە ساڵی ١٩٩٤ گوندیکی نوێ بە دووری ١٬٥کم لە ڕوژئاوای پێندرۆ دروست کرا بەلام لە ساڵی١٩٩٧ ئەم جارە لە بەر شەری نێوان پەکەکە و تورکیا خاپور کرا.[١٠]
جوگرافیا
دەستکاریپێندرۆ دەکەوێتە سەر ١٣٢٥م لەسەر ئاستی دەریا و ڕووبەرەکەی لە سەڕوی ١٠ کم٢، دە کەوێتە باکووری ھەرێمی کوردستان. زوربەی خاکی پێندرۆ لە شاخ و گرد پێکدێت، ھەروەھا زور بە کەمی لە دەشتێکی لار و لێژ پێکدێت. خالی ھەرە نزم لە پێندرۆ جۆگەی چەمایە کە ١٢٧٤م لەسەر ئاستی دەریایە و خاڵی ھەرە بەرز چیای بۆتینە کە بەرزییەکەی ٢٥٣٤م.[١]چیایە نزیکەکان چیای بۆتین و کێرێی سپیندارە یە و ئەگەر زیاتر بۆ باشوور بروێن چیای میسەک و کورێ ھورێ یە. لە ڕووی سنووری خاکەوە پێندرۆ ھاوسنوورە لە گەل گوندەکانی ئێدلبێ، زێت، بەنان، شیڤێ، دێزو، سپیندارێ، ناڤکورکا، بناڤیێ، سێلکێ، گیزا وڵاتی، ستوپێ, لێرا و دێرکێ. نێزیکترین شاروچکە شێروان مەزن ە کە بە دوری ١٤کم دەکوێتە باشووری ڕوژ ھەلات، شاروچکەی بارزان بەدوری ١٨ کم دەکوێتە باشوور و ھەولێری پایتەخت بەرێگای ئۆتۆمبیل ١٧٢ کم دوورە. زەوییە ھاوبەشەکانی گوند پێکدێن لە بۆتین، ملانێ، سەباسکی، چەما، لێری، گورێ، ئەلێی و سەر خنگێلی کەئەم شوێنانە بوو کشتوکاڵ بەکاردەھێنرێت. پێندرۆ ھیچ ڕووبارێی لێ نێیە بەلام زور کانیاوی ھەیە کە گرنگترینیان کانی گوند، کانی میرا، کانی بوتینی، کانی ھەلارا، کانی سارداڤ، کانی جێفرێ، کانی ملانێ و لە چەندین کانیاوی تر پێک دێت.[١]
گوندە ھاوسنوورەکان
دەستکاریکەش و ھەوا
دەستکاریبەگوێرەی پۆلێنکردنی ئاووھەوای کوپێن ئەو شوێنەی کە پێندرو لێ یە ئاووھەواکەی لە ھاویندا نیمچە گەرمە و لە زستانیشدا پلەی گەرماش دادەبەزێت بۆ پلەی ژێر سفر. بارانبارین لە ھەندێک ساڵدا لە ١٥٠٠ملم زیاترە، لە مانگی بەفرانبار و ڕێبەنداندا یەک پارچە ناوچەکە سپی دەکات لە بەفر، بەڵام ئێستا وەک بەشێک لە دیاردەی گەرم بوونی زەوی ماوە و ڕێژەی بەفر و بارانبارینی تیا کەم بووەتەوە.
زانیاریی کەشوھەوا بۆ «پێندرۆ (٢٠٠٩–٢٠١٦)» | |||||||||||||
---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|
مانگی زایینی | ١ | ٢ | ٣ | ٤ | ٥ | ٦ | ٧ | ٨ | ٩ | ١٠ | ١١ | ١٢ | ساڵ |
بەرزترین پلەی تۆمارکراو | ١٣٫٠ (٥٥) |
١٧٫٠ (٦٣) |
٢٠٫٠ (٦٨) |
٢٧٫٠ (٨١) |
٣٣٫٠ (٩١) |
٣٩٫٠ (١٠٢) |
٤٤٫٠ (١١١) |
٤٤٫٠ (١١١) |
٤٠٫٠ (١٠٤) |
٣١٫٠ (٨٨) |
٢٢٫٠ (٧٢) |
١٤٫٠ (٥٧) |
٤٤٫٠ (١١١) |
نێونجی بەرزترین پلە | ٩٫٥ (٤٩) |
١٢٫٢ (٥٤) |
١٦٫٢ (٦١) |
٢٣٫٠ (٧٣) |
٢٩٫٦ (٨٥) |
٣٦٫٧ (٩٨) |
٤١٫٠ (١٠٦) |
٤٠٫٧ (١٠٥) |
٣٥٫٢ (٩٥) |
٢٧٫٥ (٨٢) |
١٨٫٨ (٦٦) |
١٢٫٢ (٥٤) |
٢٥٫٢ (٧٧) |
نێونجی ڕۆژانە | ٦٫١ (٤٣) |
٨٫٥ (٤٧) |
١١٫٧ (٥٣) |
١٨٫٠ (٦٤) |
٢٥٫٦ (٧٨) |
٣١٫٧ (٨٩) |
٣٥٫٣ (٩٦) |
٣٤٫٧ (٩٤) |
٢٩٫١ (٨٤) |
٢٢٫٣ (٧٢) |
١٤٫٦ (٥٨) |
٧٫١ (٤٥) |
٢٠٫٤ (٦٩) |
نێونجی کەمترین پلە | ١٫٨ (٣٥) |
٣٫٢ (٣٨) |
٥٫٠ (٤١) |
٩٫٥ (٤٩) |
١٥٫٦ (٦٠) |
٢١٫٢ (٧٠) |
٢٣٫٦ (٧٤) |
٢٢٫٢ (٧٢) |
١٧٫٣ (٦٣) |
١٣٫٥ (٥٦) |
٧٫٦ (٤٦) |
٣٫٥ (٣٨) |
١٢٫٠ (٥٤) |
کەمترین پلەی تۆمارکراو | −٩ (١٦) |
−١٢ (١٠) |
−٢ (٢٨) |
١٠٫٠ (٥٠) |
١٤٫٠ (٥٧) |
٢٠٫٠ (٦٨) |
٢٢٫٠ (٧٢) |
٢٠٫٠ (٦٨) |
١٤٫٠ (٥٧) |
٩٫٠ (٤٨) |
−١ (٣٠) |
−٥ (٢٣) |
−١٢ (١٠) |
نێونجی باران بارین میلیمەتر | ١٥٥٫١ (٦٫١١) |
٩١٫٠ (٣٫٥٨) |
١٤٣٫٦ (٥٫٦٥) |
٨٩٫١ (٣٫٥١) |
٥١٫٠ (٢٫٠١) |
٢٫٩ (٠٫١١) |
١٫٥ (٠٫٠٦) |
١٫٣ (٠٫٠٥) |
٣٫٩ (٠٫١٥) |
٥٣٫٩ (٢٫١٢) |
٨٥٫٠ (٣٫٣٥) |
١٤١٫٦ (٥٫٥٧) |
٨١٩٫٩ (٣٢٫٢٨) |
نێونجی بەفر بارین سانتیمەتر | ١٢٫٠ (٤٫٧) |
٣٤٫٣ (١٣٫٥) |
١٦٫٩ (٦٫٧) |
١٫٠ (٠٫٤) |
٠٫٠ (٠) |
٠٫٠ (٠) |
٠٫٠ (٠) |
٠٫٠ (٠) |
٠٫٠ (٠) |
٠٫٠ (٠) |
٠٫٠ (٠) |
٧٫٢ (٢٫٨) |
٧١٫٤ (٢٨٫١) |
نێونجی ژمارەی ڕۆژە باراناوییەکان | ١٢٫٣ | ١٠٫٥ | ١٤٫٨ | ١٢٫٥ | ١٠٫٧ | ٣٫٧ | ٠٫٥ | ١٫٥ | ٢٫٣ | ٨٫٥ | ٩٫٨ | ١١٫١ | ٩٨٫٢ |
نێونجی ژمارەی ڕۆژە بەفراوییەکان | ٢٫٢ | ٣٫٦ | ٥٫٥ | ٠٫٩ | ٠٫٠ | ٠٫٠ | ٠٫٠ | ٠٫٠ | ٠٫٠ | ٠٫٠ | ٠٫٠ | ١٫٧ | ١٣٫٩ |
نێونجی شێی ڕێژەیی (٪) | ٦٤٫٨ | ٦٠٫٨ | ٥٨٫٨ | ٥١٫٥ | ٣٧٫٣ | ٢٢٫٨ | ١٨٫٦ | ١٨٫٧ | ٢٤٫٧ | ٣٦٫٨ | ٤٧٫٨ | ٥٩٫٢ | ٤١٫٨ |
سەرچاوەی یەکەم: Worldweatheronline [١] | |||||||||||||
سەرچاوەی دووەم: Accuweather [٢] |
دیمۆگرافیا
دەستکاریپێندرۆ سێیەم گەورەترین گوندە لە ناوچەی مزووری باڵا. بەپێی ئامارەکانی ساڵی ٢٠١٧ کە لەلایەن محەممەدعلی سەعید پێندروی کراوە، ژمارەی دانیشتووانی پێندرۆ ٢٥٤٧ کەس بووە، ڕەگەزی مێ ١٢٩٠ کەسە کە دەکاتە ٥٠٫٦٥٪ ڕێژەی خەڵکی گوند و ڕەگەزی نێر ١٢٥٧ کەسە کە دەکاتە ٤٩٫٣٥٪ ڕێژەی خەڵکی گوند. زیاتر لە نیوەی خەلکی پێندرۆ لە بەحرکە دەژین. بەشێکی زوری خەلکی پێندرۆ قوتابین و ئەوانی تر زیاتر بە کاروباری کارمەندی حکوومەت، کاری تایبەت پێشمەرگاتی، دوکانداری، بازرگانی، کشتوکاڵی، ئاژەڵداری بەسەر دەبەن.[١١]
ژمارە | ناوی شوێن | ژمارەی خێزان |
---|---|---|
١ | بەحرکە | ٣٤٢ |
٢ | ھەولێر | ٦٧ |
٣ | پیرمام | ٥٩ |
٤ | سۆران | ٤٦ |
٥ | بارزان | ١٨ |
٦ | دھۆک | ١٦ |
٧ | ڕێزان | ١١ |
٨ | بلێ | ٩ |
٩ | سیرێی | ٥ |
١٠ | زاخۆ | ١ |
١١ | سێلکێ | ١ |
١٢ | گۆڕەتوو | ١ |
١٣ | شانەدەر | ١ |
١٤ | شاخۆلان | ١ |
ژمارە | ناوی شوێن | ژمارەی خێزان |
---|---|---|
١ | ئەمریکا | ١٠ |
٢ | ئەڵمانیا | ٨ |
٣ | سوێد | ٧ |
٤ | دانمارک | ٥ |
٥ | ڕووسیا | ٥ |
٦ | ھۆلەند | ٤ |
٧ | بەریتانیا | ٣ |
٨ | کەنەدا | ٢ |
٩ | ئوسترالیا | ١ |
پەروەردە
دەستکارییەکەم جار لە مێژووی پێندرۆ لە ئەیلوولی ١٩٦٠ قوتابخانەیەکی سەرەتایی لەخانوویەکی بچووک دەستی بەخوێندن کرد، مامۆستا محەممەد چیچۆ پێندروی ڕولێکی بالای بینیوە لە ھێنانی ئەو قوتابخانە بوو پێندرۆ، سەرەتا یەک پۆل قوتابی تیادا دەیانخوێند. بە گوێرەی ئاماری ساڵی ٢٠١٧ کە لەلایەن محەممەدعلی سەعید پێندروی کراوە، لە ھەموو قۆناغەکانی خوێندندا گوندی پێندرو ٧٩٤ قوتابی بوونە. لە قەزای مێرگەسۆر دا، گوندی پێندرۆ یەکیێکە لەو گوندانە کە ئاستێکی ھەرە بەرزی ھەیە لە پەروەردە.[١١][١٢]
ژمارە | بڕوانامە | نێر | مێ | کۆ |
---|---|---|---|---|
١ | پەیمانگا | ٦٥ | ٧٧ | ١٤٢ |
٢ | زانکۆ | ١٣١ | ٩٨ | ٢٢٩ |
٣ | دیبلۆمی باڵا | ٢ | ٠ | ٢ |
٤ | ماستەر | ١٤ | ٤ | ١٨ |
٥ | دکتۆرا | ٤ | ٢ | ٦ |
ژمارە | قوناغ | نێر | مێ | کۆ |
---|---|---|---|---|
١ | بنەرەتی و ئامادەیی | ٣٤٣ | ٣١٠ | ٦٥٣ |
٢ | پەیمانگا | ١٦ | ١٧ | ٣٣ |
٣ | زانکۆ | ٥٩ | ٤٢ | ١٠١ |
٤ | ماستەر | ١ | ١ | ٢ |
٥ | دکتۆرا | ٤ | ١ | ٥ |
ژیانی ژینگەیی
دەستکاریپاراستنی ژینگە لە دەڤەری بارزان دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی شێخ عەبدولسەلامی بارزان و شێخ ئەحمەدی بارزان، کە زیاد لە سەد ساڵە لەلایەن پێشەوای خانەدانی بارزان بە میرات ماوەتەوە. پێندرو وەکو گوندیک لە دەڤەری بارزان ژینگەیەکی دەولەمەندی ھەیە لە دارستان و ئاژەڵی کێوییەکان، بەڵام بەردەوام لەلایەن دوژمنانی کوردستان دەستدرێژی کراوە سەر ژینگەی دەڤەری بارزان و بەوھۆیەشەوە ھەزاران جۆر ئاژەڵی کێویی لەناوچوون، بێجگە لە سووتانی بەشێکی زوری دارستانی ئەو دەڤەرە.[١٣][١٤][١٥]
ڕوەک
دەستکاریناوچەی پێندرۆ و دەور و بەری بە سەدان جۆری ڕوەک دەولەمەندە، زیاتر لە ٧٠٪ خاکی پێندرۆ لە دارستان پێک دێت، وەکو بەڕوو، مازوو، سماق، گوێز، چنار، قەزوان، دارمێو، ھەرمێ، سێو، ھەنار، قۆخ، کرۆسک، ھەنجیر، بادەم، توو، سپیندار و دەیان جۆری داری تر. لە پێندرۆ و ناوچەکە گژ و گیای کێوی جۆراوجور دەڕوێ وەک کوارگ، کەنگر، کاردوو، شنگ، ڕێواس، لۆ، لووشە، مەندۆک و گژوگیا بەھارییەکانی دیکە. لە گوڵەکاندا وەکو نێرگز، ھەڵاڵەبرمە، لاولاو، وەنەوشە، ھێرۆ، شەوبۆ، مەرزە، وەرکەمەر، ڕەبەنیک و چەندین گوڵی تر.[١٦][١٧]
گیانلەبەران
دەستکاریشیردەر
دەستکاریئەو گیانلەبەرە کێوییانە کە لە پێندرۆ و دەڤەرەکە ھەن پێک دێن لە بزنی کێوی، ورچ، پڵنگ، سمۆرە، بەراز، گورگ، کەمتیار، چەقەڵ، چالگ، سیخوڕ، ڕێوی، کەروێشک، ژووشک و چەند جۆرێکی تر.[١٨]
باڵندە
دەستکاریھەموو ساڵی بە دەیان ھەزار باڵندەی جۆراوجۆر دەربازی پێندرۆ و ناوچەکە دەبن، ئەم باڵندانە ساڵانە دوو جار کۆچ دەکەن لە وەرزی زستان لە قەوقازەوە بۆ باشووری عێراق و باشووری ڕۆژھەڵاتی ئیران و لە وەرزی بەھار دەگەرێنەوە، بەشێکی زور لەم باڵندانە دەمێنەوە لە ناوچەکە. تەواوی ناوچەکە خالی وەستانی ھەزاران بالندەیە کە کۆچ دەکەن لە نێوان ئەورووپای ڕۆژھەڵات و ئەفریقای ڕۆژھەڵات، قووڵینگەکان لەکاتی کۆچکردن ھەندێک جار لە بەر خراپی کەش و ھەوا کەمێک دەمێنەوە لە ناوچەکە. ئەمانەش ھەندێک لەو باڵندانەن کە لە ناوچەکە ھەن کەو، ھەڵۆ، شەھێن، داڵاش، شاوە، حاجی لەق لەق، کۆتر، کوند، کەندەسمە، چوڕە، ڕەشیشە، ڕەشیشەکان، گۆرەویچنە، قەلەڕەش، ڕیشۆڵی، بە دەیان جۆری چۆلەکە، فشە کڵاونە، کوڕکوڕە، مراوی، داوەکۆستە و بە سەدان جۆری باڵندەی تر.[١٩]
خشۆکەکان و ئەوانی تر
دەستکاریلە گیانەوەرە خشۆکەکان زیاتر لە دە جۆر مار ھەن، دەیان جۆر لە مارمێلکە و چەند جۆرێک لە کیسەڵ. لە بنەماڵەی وشکاوی چەند جۆورێک لە بۆق. لە کۆمەڵەی بێبڕبڕەکان وەکو ھەنگ، دەیان جۆری پەپوولە، دەیان جۆری کوللە، دەیان جۆری مێشوولە و ھەزاران جۆری تری ئەم کۆمەڵانە لە ناوچەکە ھەن.[٢٠]
سەرچاوەکان
دەستکاری- ^ ئ ا ب «جابا خەلکێ گوندێ پێندرو» (PDF). www.archive.org (بە کوردی).
- ^ «گالەری - کوێستانی پێندرۆ» (بە کوردی). Rûdaw. لە ١٩ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٩ ھێنراوە.
- ^ Bidlīsī، Sharaf Khān (2005). The Sharafnam̂a, or, The history of the Kurdish nation, 1597 (بە ئینگلیزی). Mazda. ISBN 978-1-56859-074-5.
- ^ Çelebi، Evliya (1991-01-01). The Intimate Life of an Ottoman Statesman, Melek Ahmed Pasha (1588–1662): As Portrayed in Evliya Celebi's Book of Travels (Seyahat-name) (بە ئینگلیزی). SUNY Press. ISBN 978-0-7914-0640-3.
- ^ Bayg، Muhammad Amin Zaki (2002). Zubah-i Tarikh-i Kurd va Kurdistan (بە ئینگلیزی). Intisharat-i Tus. ISBN 9789643155650.
- ^ «عەشیرەتا مزویریان». www.historyofkurd.com. لە ڕەسەنەکە لە ١١ی شوباتی ٢٠١٩ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٤ی ئازاری ٢٠٢١ ھێنراوە.
- ^ «ڕاگواستن سەرەتای تواندنەوە و لەناوبردنی نەتەوەیەک». www.xebat.net. لە ڕەسەنەکە لە ٢٨ی تەممووزی ٢٠١٧ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٤ی ئازاری ٢٠٢١ ھێنراوە.
- ^ «راپەرینی یەکەمی بارزان بە ڕابەرایەتی شێخ ئەحمەد بارزانی ١٩٣١–١٩٣٢» (PDF). www.historyofkurd.com.
- ^ Barzani، Masud (ی ی 2003). Mustafa Barzani and the Kurdish Liberation Movement (بە ئینگلیزی). Palgrave Macmillan. ISBN 978-0-312-29316-1.
{{cite book}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|date=
(یارمەتی) - ^ «گوندی پێندرو لە ڕووی شۆرشەوە». ekurds.com.
- ^ ئ ا «ئامارەکانی ساڵی ٢٠١٧». www.archive.org.
- ^ «ھندە ک ئامار و زانیاریت گوندێ پێندرو». www.facebook.com.
- ^ «ھەموو شتێک لەسەر ژینگەی دەڤەری بارزان». gulan-media.com.[بەستەری مردوو]
- ^ «Conserving wild goats in the Peramagroon and Barzan mountains, Iraq». Conservation Leadership Programme (بە ئینگلیزی).
- ^ «Wild orchids of the Kurdistan Region areas: a scientific window on the unexpected nature of the North-Western Zagros» (PDF). www.archives-ouvertes.fr (بە ئینگلیزی).
- ^ «گوڵنامەی کورد». www.kurdflora.com. لە ڕەسەنەکە لە ١٠ی نیسانی ٢٠٢١ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٩ی ئازاری ٢٠٢١ ھێنراوە.
- ^ «Survey and Identification of Mushrooms in Erbil Governorate». www.researchgate.net (بە ئینگلیزی).
- ^ «کەمی ئاو، ئاژەڵ و باڵندە کێویەکانی دەڤەری بارزانی سەرگەردان کردووە». www.rudaw.net.
- ^ «Key Biodiversity Areas: Rapid assessment of birds in Kurdistan, northern Iraq». www.researchgate.net (بە ئینگلیزی).
- ^ «Iraq Check List». iNaturalist (بە ئینگلیزی).
بەستەرە دەرەکییەکان
دەستکاریکۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە پێندرۆ تێدایە. |
- سایتی گوندی پێندرو ٣٠ی ئازاری ٢٠١٩ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
- پارێزگای ھەولێر