کوند
کوند : کوندەبوو، کونه بوو، کوندەبەبوو، بایەقۆش، بادەقۆش، بوو، بو، بوم، کوندەبەبی، کەپوو، کەڵکەڵەوانی، بایەقوش، باوەقوش
( بەفارسی: جغد )، ( بە لاتین:Strigiformes)، ( بە عەرەبی: بومیات )
تۆرەمە باڵندەیەکی ڕاوکەرن، ھێزی بیسایی و بینایی زۆر بەھێزیان ھەیە، لە ھەموو شوێنێکی جیھاندا بێجگە جەمسەری باشوور دەژین.
ئەم باڵندانە زۆرتر شەوگەڕن و ڕاوەمشک دەکەن. لە قەڵشتی دار و کەلاواندا ھێلانە دەکەن. ھێلکەی کوند لە چەن ڕۆژدا پێ دەگا و جوچکەی سەرھەڵدێنێ.
ئەم باڵندانە بە ڕۆژ خۆیان ھاوڕەنگی دەوروبەریان دەکەن تا بە ئاسوودەیی وچان بدەن.
لە وڵاتی ئێمەدا پتر لە ١١ جۆر کوند بەدی دەکرێ، کە بریتین لە:
بینایی و بیسایی دەستکاری
چاوەکانی کوند گەورە و بەرەوپێشە، بەم ھۆیەوە دەتوانێ روانینی دووچاوی ھەبێ و دووری و نزیکی مەوداکان ببینێ. چاوی کوند زۆر ھەستیارە و لەبەر گەورەیی دەتوانێ تەنانەت لە تاریکیشدا ببینێت.
چاوەکانی کوند بە کاسولکەەو چەسپاون و ناتونێ بیانگێڕێ، ھەر بۆیە سەروملی دەگێڕێ.
ھێزی بیسایی لە کوندا بەھێز و ھەستیارە.
سەرچاوەکان دەستکاری
- فەرھەنگی باڵندە، ئەحمەد بەحری
- ویکیپێدیای فارسی
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە کوند تێدایە. |