وەنەوشە
وەنەوشە، وەنۆشە یان بنەوشە (بە لاتینی: Viola) گوڵێکە لە بنەماڵەی وەنەوشەییەکان (Violaceae). ئەم گوڵە بە چەند ڕەنگ بەتایبەت مۆر یان بەنەوش ھەیە و ڕەنگە لەبەر ڕەنگی گوڵەکەی ئەم ناوەشی پێ درابێت. وەنەوشە وەکوو دەرمانیش کەڵکی لێ وەردەگیرێ. وەنەوشە زۆر لە وێژەی کوردی و فارسیدا بە کار براوە، ئەمەش دوو ھۆکاری ھەیە یەکەم ڕواڵەتی جوانی گوڵەکەی، دووھەم لار بوونەوەی ساقەتەکەی کە گوڵەکەی بە کەچئەستۆ دەر دەخا.


سودەکانی وەنەوشە
1/بۆ میشک و هەوکردنی دەمارەکانی سەر بەسودە.
2/بۆ فکرو یادەوەرى و بیر و هۆش بەسودە و دڵشادکەر و خەم لابەرە.
3/بۆلەوزە و گەرو و ترشى ناودەم و سورینچک بەسودە.
4/بۆ نارەحەتى دەزگاى هەناسە و کۆکەرەشە و هەلامەت باشە.
5/بۆ خلتەى سینگى مندالان لەگەل هەنگوین بەکاردیت
6/میز هینەرە و بۆ پاککردنەوەى میزەرۆ و ئازارى کەلەکە بەسودە.
7/دژە رۆماتیزمە و بۆ ئازارەکانی ماسولکە و جومگە کۆمپریسى پی دەکریت.
8/بۆ نەخۆشیەکانی پێست و برین تەر بەکاردێت و تا دادەبەێَنێت.
9/بۆ بی خەوى پێش خەوتن چایەکى وەنەوشە بخۆرەوە کەمێک سور یان زەعفەرانی تێ بکەى خەوێکی ئارام دەست دەخەیت.
10/بەیەک جار پێنج گرام گولی وشک کراوى وەنەوشە بخۆیت قەبزى لادەبات.
وەنەوشە لە وێژەی کوردیدا
دەستکاریبێسارانی دەڵێت:
چراغ وەنەوشە و چنوور چەنی گوڵ | سەودای دیدەن تۆیان کەوت نە دڵ |
واتە (وەرگێڕانی پیرەمێرد):
گیانە وەنەوشە و چنوور لەگەڵ گوڵ | سەودای دیدەنی تۆیان کەوتە دڵ |
نالی دەڵێت:
تەنھایی سەمەن بەرگی بەنەوشە کە لەبەر کەن | وەک نووری دڵی موئمین و زوڵماتی گوناھن |
مەحوی دەڵێت:
خەت و زاری کە باسی کەوتە گوڵزار | کەچ ئەستۆ ما وەنەوشە، غونچە دڵتەنگ |
حاجی قادری کۆیی دەڵێت:
لە کن بەنەوشە و خاو و ھەڵاڵ و بەیبوونی | ھەڵاڵی پێستەیی خاوە عەبیر و موشکی خەتا |
سەرچاوەکان
دەستکاری- گوڵنامەی کوردی
- دیوانی بێسارانی، مەلا مستەفای بێسارانی، لێکدانەوەی حەکیم مەلا ساڵح، کتاب مھرگان، سنە، ١٩٩٦
- دیوانی نالی، لێکۆڵینەوە و لێکدانەوەی مەلا عبدالکریمی مدرس و فاتح عبدالکریم، چاپخانەی کۆڕی زانیاری کورد – بەغدا ١٩٧٦
ئەم وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |