وەنەوشەیی[١] یا وەنەوش[٢] ڕەنگێکە کە لە تێکەڵبوونی کەوە و سوور دروست دەبێت. فەرھەنگی خاڵ بە جۆرە ڕەنگێک وەک ڕەنگی گوڵە وەنەوشەی داناوە.[٣] ڕەنگی وەنەوش لە درێژیی شەپۆلی ٣٨٠ تا ٤٥٠ نانۆمیتردا دەبینرێت.[٤] ئەم ڕەنگە لە ڕابردوودا زۆر بە سەختی دروست دەبوو و پارچەی بەنەوش کەم دەست دەکەوت، بەڵام لە سەدەی نۆزدەدا کیمیازانی بریتانیایی ویلیام ھێنری پێرکین ڕێگەیەکی داھێنا کە بتوانێت ئەم ڕەنگە بە شێوازێکی پیشەسازی دروست بکات و لەو کاتەوە زۆرتر بووە.

وشەی وەنەوشەیی لە بڕێک لە زمانەکاندا لە گوڵی وەنەوشەوە ھاتووە.
ڕەنگی وەنەوشەیی

ئەمانەش ببینە

دەستکاری

سەرچاوەکان

دەستکاری
  1. ^ «وەنەوشەیی»، فەرھەنگی خاڵ، شێخ محەممەد خاڵ(کوردی (گشت شێوەزارەکان) بۆ کوردیی ناوەندی). فەرھەنگەکانی ڤەژین lex.vejin.net. سەردان لە ڕێکەوتی ٥ی حوزەیرانی ٢٠٢٠.
  2. ^ «وەنەوش»، فەرھەنگی ھەنبانەبۆرینە، ھەژار(کوردی (گشت شێوەزارەکان) بۆ کوردیی ناوەندی و فارسی). فەرھەنگەکانی ڤەژین lex.vejin.net. سەردان لە ڕێکەوتی ٥ی حوزەیرانی ٢٠٢٠.
  3. ^ شێخ محەمەدی خاڵ، «فەرھەنگی خاڵ»، ھەولێر: بڵاوکراوەی ئاراس، ٢٠٠٥ (چاپی یەکەم ١٩٦٠، سلێمانی).
  4. ^ «Britanica: violet».