گۆرەویچنە خێزانە مەلێکن، ورد و چالاک، بە کێشی نزیک ١١ گرەم، دارژی، بەرزەفڕ و نەوێستاوە و زۆر دەنگخۆش. باڵەکانی کورتە و دڵی بەهێزە. مێروو و [کرم]] و جارجاریش دانەوێڵە دەخوا. لە ناو مەلە دەنگخۆشەکاندا لە هەموو بەوزەترە، بەرگەی برسییەتی ناگرێ؛ ئەگەر ٢٤ کاتژمێر برسی بێ، تیادەچێ، بەم بۆنەوە لە زستاناندا زۆریان تیادەچێ.

گۆرەویچنە
European Crested Tit in Scotland
Scientific classification
Kingdom:
Phylum:
Class:
Order:
Suborder:
Family:
Paridae

Vigors, 1825
Genera

5–10, see text.

Global range (In green)
Synonyms

see text

لە کون و کەلێنی دارەکاندا هێلانە دەکا. ئەگەر کونی داری گیر نەکەوێ، لە کونی زەوی، باکسی پۆستی ماڵەکان و تەنانەت قوتووی خاڵیشدا هێلانە دەکا. لە ساڵێکدا دووجار و هەرجار ٦ تا١٢ هێلکە دەکا. لە زاراوەی گیلانیدا پێی دەڵێن «کولکاپیس» و لەو باوڕەدان کە بولبولی مێچکە حەفت هێلکە دەکا، کە تەنیا یەکیان دەبێ بە بولبول و ئەوانی تر دەبنە کولکاپیس (کولکا= بولبول ، پیس= گەن، خراپ).[١]

ئەم مەلە لە خێزانی گۆرەویچنانە(Paridae). ئەم مەلانە بێجگە لە باکووری ئەمریکا نەبێ، لە هەموو دارستانەکان، لێڕەوارەکان، باخ و باخچەکانی دنیا دەبینرێن.

ناوەکانی تر دەستکاری

لە زاراوەکانی زمانی کوردیدا ئەم ناوانەش بۆ گۆرەویچنە هاتووە:

  • دووکەڕیسە، شەلوورە، جڕجڕە، گۆرێچنە[٢]، گۆرواباف، گۆرەویلە، دوکەریسە[٣]

جۆرەکانی گۆرەویچنە[٤] دەستکاری

  • گۆرەویچنەی بۆر
  • گۆرەویچنەی پاشمل سپی
  • گۆرەویچنەی پشت شێ
  • گۆرەویچنەی شین
  • گۆرەویچنەی تورکستانی
  • گۆرەویچنەی سمێڵدار
  • گۆرەویچنەی کلک درێژ
  • گۆرەویچنەی گەورە

گۆرەویچنە لە پۆلێنی زانستیی گیانداراندا[٥] دەستکاری

وێنەخانە[٦] دەستکاری

سەرچاوە دەستکاری