نێرگز
نێرگز، نێرگس، نەرگز یان نەرگس ڕوەکێکی گوڵدارە، گوڵەکەی بۆنێکی خۆشی ھەیە، لەناوچە سارد و شاخاوییەکاندا دەڕوێت و گەورە دەبێت. جوانی و بۆنخۆشیی ئەم گوڵە بووە بە هۆی ئەوەوە کە لە نێوان عامەی خەڵک و تەنانەت لە وێژەی کوردی و فارسیشدا جێگەیەکی تایبەتی ببێت.
نێرگس | |
---|---|
![]() | |
Taxon name | Narcissus |
Taxon rank | جنس (ژینناسی) |
Parent taxon | Narcisseae |
Taxon common name | Narcis |
Taxonomic type | Narcissus poeticus |
ڕەنگ | زەرد |
GRIN URL | https://npgsweb.ars-grin.gov/gringlobal/taxonomygenus.aspx?id=7979 |
نێرگز لە وێژەی کوردیدادەستکاری
نێرگس لە نووسراوەکانی زۆرێک لە شاعیرە کوردەکاندا ھەیە. زۆر جار لە شێعری فارسی و کوردیدا ئیستیعارە لە چاوە.
نالی:
فەرشی کەففی بەری پێتەنەرگس
سەری داخستووەوەک چاوی حەیا
ڕاستە دڵ خەستەو و بێچارە وەکوو نەرگسی تۆ
نەرگسی مەستی ئەتۆ بەس نییە خوابێکی ھەیە
نێرگز لە لای کوردەکان ئارەزووی و خواستی زۆری لەسەرە وە سەیر نییە کەبەناوبانگترین گۆرانی کوردی لەسالانی ٩٠کان گوتراوە گۆرانی (نێرگز نێرگز)ه
سوودەکانی گولی نێرگز سودێکی ئێجگار سودی هه یە
١(بۆ هێورکردنەوە و بەهێزکردنی مێشک)
٢(دژی کۆلنج و رەقبوونی ماسوولکەکانە)
٣(بۆ دابەزاندنی گەرمی لەش)
٤(وە رۆنی لێ دەردەکرێت بۆ دروست کردنی بۆن)
سەرچاوەدەستکاری
- گوڵنامەی کوردی
- دیوانی نالی، لێکۆڵینەوە و لێکدانەوەی مەلا عبدالکریمی مدرس و فاتح عبدالکریم، چاپخانەی کۆڕی زانیاری کورد – بەغدا ١٩٧٦
گالێریی شێوەکانی نێرگزدەستکاری
ئەم وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |