کاردوو

جۆرێک لە ڕووەکەکان

کاردی، کاردوو یان ھاز، خاز یان گوڵ شەیپوور ڕ‌ووە‌کێکی زستانەیە‌ و لە‌ سە‌رە‌تای بە‌ھار دە‌ردە‌کە‌وێت ، شێوە‌ی گە‌ڵای سێگۆشە‌ی نووک تیژە‌ و لە‌ سە‌ری ڕم دە‌چێت ڕە‌نگی سە‌وزی بریقە‌دارە‌. گوڵەکەی لە‌ شێوە‌ی نێرکە،‌ دوای کرانە‌وی نێرکە‌کە‌ بە‌ ڕە‌نگی سووری تاریک و وە‌نە‌وشە‌یی خۆی دە‌نوێنێ بۆنی ناخۆشە. لە‌ جیھاندا ٢٠٠٠ جۆری ھە‌یە ‌، ئە‌وە‌ی لە‌ کوردستان ھە‌یە سێ چوار جۆرن کە‌ یێیان دە‌وترێ کاردی شاخی:

  1. کاردی دە‌ستچین
  2. کاری ریشۆک
  3. کاردی ڕیخنی
گۆڵە کاردی

دەربارەی کاردی

دەستکاری

کاردی کاردی یان گوڵ شەیپوور، خاز، گیایەکی خۆڕسکە لە بنەماڵەی "Araceae". ناویی دووھەمیشی لەبەر ئەوە پێ دراوە کە لە شەیپوور دەچێ و گەڵاکانی لە ١٥ تا ٣٠ سانتیمیتر پانە و لە نێو دارستان و شوێنی نمدار و کوێستانیدا دەڕوێ. گەڵا و ریشووەکەی بۆ دەرمان دەچێ و ھەر لە مێژە بۆ دەرمان و ساڕێش کردنی برینی چڵکن بەکاری دێنن. لە ناوچەی کرماشان زۆر دەڕوێ و لەوێ پێی دەڵێن "خاز". ناوە زانستیەکەی خۆی لە وشەی یۆنانی "aron" (مارڕیشوو) وەرگرتتووە و لە دەورانی "Theofrastos" ناوی گیا بووە. ئەم بنەماڵە نزیکەی ٢٥ جۆری ھەیە کە دوو جۆریان لە وڵاتی سویددا دەڕوێن کە یەکەمیان (A. alpinum) و بۆ خۆیان پێی دەڵێن "munkhätta" (کڵاوی راھیبە) و دووھەمیش (A. maculatum) کە ناویان ناوەتە "fläckig munkhätta" (کڵاوی گوڵ گوڵی راھب) دەدا. بە ئاڵمانی Gefläckter Aronstab پێ دەڵێن.

سودەکانی کاردی بۆ نەخۆشیەکان

دەستکاری
  1. ڕێگرە‌ لە‌ بە‌ردە‌م تووش بوون بە‌ شێرپە‌نجە‌ بە‌ تایبە‌تی شێرپە‌نجە‌ی کۆئە‌ندامی ھە‌رس وھە‌ناسە‌ و مە‌مک.
  2. بۆ نە‌خۆشی شە‌کرە‌ .
  3. بۆ قە‌ڵە‌وی و ڕێجیم.
  4. بۆ تواندنە‌وە‌ی چە‌وری لە‌ ناو خوێن.
  5. بۆ چارە‌سە‌رکردنی ھە‌وکردنی بە‌کتیری ناوە‌وە‌ی لە‌ش.
  6. بۆ ژە‌ھراوی بوون.
  7. بۆ نە‌خۆشییە‌کانی گە‌دە‌

سەرچاوەکان

دەستکاری