بۆق یان قربۆق جۆرەیەک لە وشکاویەکانە، واتە گیانلەبەرێکە ھەم لەناو ئاودا دەژی و ھەم لەناو ویشکایی. بۆقە پێگەیشتووەکان قاچی بەھێزیان ھەیە بۆ بازدان و زمانێکی درێژیان ھەیە بۆ گرتنی نێچیر. بۆقەکان لە ھەموو ناوچەکانی جیھاندا دەژین جگە لە شوێنە زۆر ساردەکان وەکوو جەمسەری باشوور یان ئانتارکتیکا.[١][٢]

بۆق
لقیوشکاوی
ناوی پۆلێنکردنAnura
پلەی پۆلێنکردنorder
پۆلێنکردنی باوانSalientia، وشکاوی
ناوی باوی پۆلێنکردنspringpadder، frog، anuran، žabe
ڕێکەوتی دەستپێکردن٢٠٠ million years BCE
بەستەری وەسفکراوhttps://neal.fun/earth-reviews/frogs
ھاشتاگfrog
چەندین جۆر بۆق

سوڕی ژیانی بۆق

دەستکاری

ھەتا ھێلکەی بۆقەکان دەبێت بە بۆقێکی پێگەیشتوو، چەند قۆناغ تێپەر دەکات. پاش ئەوەی ھێلکەیەک دەتروکێ بۆقەکە پێنەگەیشتووە پێی دەوترێت سەرە مێکوتە و پێویستی بەوە ھەیە لە ئاودا بژی لەم قۆناغەدا بە کلکە درێژەکەیەوە مەلە دەکات دەست بە خواردن دەکات و قاچەکانی دەر دەکەون، پاشان سەرە مێکوتە کلک و ڕیشوەکانی ون دەبن و سیەکانی دەردەکەون و بواری ژیانی سەر وشکایی پێ دەبەخشن.

پێشانگا

دەستکاری

پەراوێزەکان

دەستکاری
  1. ^ "Freaky Frogs ٦ی ئازاری ٢٠٠٤ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.," at National Geographic Explorer. Retrieved 18 July 2007.
  2. ^ Evolution Encyclopedia, Volume 3: Geographical Distribution ٥ی ئایاری ٢٠١٢ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.. Retrieved 18 July 2007.

سەرچاوەکان

دەستکاری
  • زانست بۆ ھەمووان کتێبی قوتابی، پۆلی ھەشتەمی بنەڕەتی