مێکوتە

نەخۆشی ڤایرۆسیی مرۆیی

مێکوتە یان ھاوڵە مریشکانە نەخۆشیەکە بە ھۆی ڤایرۆسی ڤاریسێللا زۆستێر‏ پەیدا دەبێت. ئەم نەخۆشیە زۆربەی جاران ئاساییە و دوای تێپەڕبوونی ماوەک بۆ خۆی چارەسەر دەبێت. ھاوڵە مریشکانە زۆرتر لە منداڵاندا ڕوو دەدات.[١][٢]

پێستی مرۆڤێکی تووشبوو بە ھاوڵە مریشکانە

دڕکەو مێکوتە (Chiken Pox) یان (Varicella) یەکێکە لەو نەخۆشییە ڤایرۆسییە گواستراوانەی، کە دەبێتە ھۆی توشبوون بە خاڵی ورد ورد لەشێوەی لیرو زیبکەدا لەسەر پێست و ھەموو بەشەکانی لەشی مرۆڤ.

ئەو جۆرە نەخۆشییە خوورو خۆیەکی زۆری ھەیە، بەجۆرێک نەخۆشەکە بێزار دەبێت و پلەی گەرمی لەشیشی بەرز دەبێتەوە.

ئەم حاڵەتە بەشێوەیەکی گشتی زیاد لەھەفتەیەک دەخایەنێت و پاشان کەسەکە وردە وردە بەرەو چاکبوونەوە دەچێت، بەڵام «دەشێ ھەندێ کاریگەریی نەخوازراو لەسەر لەش دروست بکات» لەھەمووی باوتر ئەوەیە راستە ئەم نەخۆشییە بەھۆی ڤایرۆسەوە روودەدات، بەڵام ھەندێکجار بەکتریاش ھاوکار دەبێت لەخراپترکردنی حاڵەتەکەدا، بەجۆرێک دەبێتە ھۆی ھەوکردنی ئەو لیرو زیبکانەی کە لەسەر پێستی نەخۆشەکە دروست بووە، بەو ھۆیەشەوە وا پێویست دەکات کە نەخۆشەکە لەنەخۆشخانە بمێنێتەوە «ھەوکردنی سییەکانیش یەکێکیترە لەکاریگەرییە نەخوازراوەکانی ئەم نەخۆشییە کە دەشێ‌ت بەھۆیەوە رووبدات». تا نەخۆشەکە مناڵتر بێت و تەمەنی کەمتر بێت ئەگەری توشبوون بە کاریگەرییە نەخوازراوەکان و درەنگ چاکبوونەوەی زیاتر دەبێت».

دڕکە و مێکوتە نەخۆشیەکی ڤایرۆسی سارییە، کە زۆرتر لەمناڵانی تەمەن پێنج تا دە ساڵیدا سەرھەڵدەداتوو دیارە، بەڵام لەھەر تەمەنێکی تریشدا لەوانەیە تووش ببێت، ماوەی دیاریدانی (١١ تا ٢١ ڕۆژە) ە، بەپەیوەندی کردنی مناڵانی توش بوو لەگەڵ ساغدا دەگوازرێتەوە، وە پێش ٢٤ کاتژمێر لەدەرکەوتنی لەسەر پێست، کەسی توشبوو دووچاری تایەکی بە ھێز دەبێت، کە لەھۆش خۆی دەچێت (مەرج نییە بۆ ھەموو نەخۆشێک), لیرکردنی دڕکەو مێکوتە بەشێوەی لیری شەکەری و بەشێوەی قەترەی فرمێسک دەردەکەون، لەپێشدا لەناوچەی سک و سنگدا دەستپێدەکەن، دواتر بۆ دەم و چاو و دەست و پێیەکان دەگوازرێتەوە.

ھەوکردنی یەکەمی پێست بە ڤایرۆسی (ڤاریسێلا زۆستەر) پێی دەوترێت درکە مێکوتە، لەدوای نەمانی نەخۆشییەکە ڤایرۆسەکە لە گرێ دەمارییەکاندا دەمێنێتەوە ئەگەر ھەوکردنی دووەمی ئەم ڤایرۆسە ڕوبدات پێی دەوترێت پشتێنەی ئاگرین.

-ئەم نەخۆشییە نەخۆشییەکی گوازراوەیە و زوو بڵاو دەبێتەوە (٢) ڕۆژ پێش توش بون وە (٧) ڕۆژ دوای توش بوون برینەکان دەر دەکەون لەسەر جەستە و ڕەق دەبن.

- ئەم نەخۆشییە ئەگونجێ لە ھەر تەمەنێکدا ڕوبدات بەتایبەت لە تەمەنی (٥–١٠) ساڵیدا زۆرتر ڕودەدات و ھەندێک جار منداڵی تازە لەدایک بوش توش دەبێت، بەزۆری لە وەرزی زستان و بەھاردا ڕودەدات.

کوتان دژی نەخۆشییەکە

دەستکاری

لەساڵەکانی پێشوودا بەھۆی نەبوونی کوتان دژی ئەم نەخۆشییە، بەشێکی زۆری خەڵک لەتەمەنێکدا تووشی دەبوون، چونکە دڕکەو مێکوتە زۆر بەئاسانی دەگوێزرێتەوە بۆ کەسێک کە نەکوترابێت یان پێشتر نەیگرتبێت و تووش نەبووبێت.

ڕێگای گواستنەوەی

دەستکاری

*بەرکەوتنی ڕاستەو خۆی پێست.

* پرژی دەم و لوت و ھەناسە.

ئەم نەخۆشییە لە زمانی ئینگلیزیدا پێی دەوترێت ئاوڵەی مریشک، چونکە برینەکان وەکو شوێن دەنوکی مریشک وایە کە لە خواردنی دەدات.

نیشانەکانی دڕکەو مێکوتە

دەستکاری

دڕکەو مێکوتە، بەشێوەیەکی گشتی (١٠) رۆژ دەخایەنێت و نیشانە ناسەرەوەکانی بریتیین لە:

- دەرکەوتنی لیرو زیبکە لەسەر پێست.

- تا و بەرزی پلەی گەرمی لەش.

- کەمبوونەوەی ئارەزووی خواردن.

- سەرئێشە.

- ھەستکردن بە بێھێزیی و ماندووبوون.

- لە ھۆش چوون

- ئارەزوو نەکردنی خواردن

- لیرەکانی بەشێوەی فرمێسک دەردەکەون و بەڕەنگی شەکەری.

دڕکەومێکوتە، نەخۆشیەکی درمەو لەیەکێکەوە بۆ یەکێکی تر دەگوێزرێتەوە، ھۆکارەکەشی ڤایرۆسیarhcella – Zoster virus)ە. ماوەی دەرکەوتنی نیشانەکانی نزیکەی دوو ھەفتەیە، لەدوای چونە ژورەوەی ڤایرۆسەکە بۆ ناو لەشی مرۆڤ، ھەرکەسێک ھەڵگری ڤایرۆسەکە بێت دەتوانێت ئەو نەخۆشیە بگوێزێتەوە، (١–٢)ڕۆژیش تا(٥–٧)ڕۆژ لەدوای دەرکردنی پەڵەکانی سەرلەشی.

لەپێش دەرکەوتنی پەڵەکانی سەرلەشی، زۆربەی نەخۆش تایەکی کەمی ھەیە، بێ ھێزە، توانای خواردنی کەم دەبێتەوە سەرئێشە، سک ئێشە پاشی(١–٢) ڕۆژ پەڵەکان دەردەکەون. یەکەم جار پەڵەی سوری تەخت بەرز دەبێتەوەو ئاوی تێدایە، دوای دەتەقێ‌و وتوێژ دەکات، ئەم پەڵەو برینانە دەخورێن لەکاتێکدا کۆمەڵێک چاک دەبنەوە کۆمەڵێکی تر سەر ھەڵدەدات تا (٥–٧) ڕۆژ، شوێنی برینەکان تاچەند ھەفتەیەک لەوانەیە بمێنێتەوە.

-نیشانە سەرەتاییەکان:

تا لێھاتن، بێ ھێزی، کەمبونی ئارەزووی خواردن.

شێوەی برینەکان:

لە سەرەتادا برینی سور کەمێک بەرز بۆتەوە، دواتر لە شێوەی بلقی بچوکدایە کە ئاوێکی ڕونی تێدایە دواتر ئاوەکەی ناوی لێڵ دەبێت. پاشان بڵقەکە ڕەق دەبێت و دەتەقێت… دواجار پێستەکە ھەمووی چاک دەبێتەوە.

بەگشتی لە یەک کاتدا ھەموو برینەکان دەبینرێن (برینی سوور، بڵقی ڕوون، بڵقی لێلأ، بڵقی ڕەق بوو).

شوێنی برینەکان:

لە سەرەتادا لەسەر سک و پشتدا دەر دەکەوێت، دواتر پێستی سەر، پاشان دەم و چاو، بەڵام زۆر بە کەمی لە دەست و قاچدا دەر دەکەوێت).

-خورانی برینەکان.

- ھەڵئاوسانی لیمفە گرێکان.

- ھەوکردنی بەکتریای پێست.

درکە مێکوتە لەو منداڵانەی بەرگریان کەمە:

*نیشانەکانی پێشوو (بەڵام توند تر).

* بڵاو بونەوەی بە خوێندا و ھەوکردنی ئەندامەکانی لەش وەک (سییەکان، گوێ، دلأ، جگەر، پەردەکانی گورچیلە).

* ھەوکردنی کۆئەندامی دەمار و ھەوکردنی مێشک.

* خوێن بەربوون و کەمی پەرەکاکانی خوێن و پەڵە پەڵە بوونی پێست.

کێن ئەوانەی بەرگری لەشیان کەمە؟!

-ئەوانەی ھەندێک دەرمان بەکار دێنن وەک (پرید نیسۆڵۆن).

- ئەوانەی ھەندێک نەخۆشییان ھەیە وەک (شێرپەنجەی خوێن).

-ئەوانەی نەخۆشی بەرگریان ھەیە وەک (نەخۆشی کەمی دژە تەنەکان)... ھتد.

دڕکە مێکوتە لە منداڵی تازە لەدایک بوودا:

*ئەگەر زیاد لە پێنج ڕۆژ بەر لە لەدایک بونی منداڵەکە دایکەکە توش ببێت ئەوە منداڵەکەش توش دەبێت، بەڵام بەرگری دژی ڤایرۆسەکە وەرگرتووە لە دایکییەوە.

* ئەگەر کەمتر لە (٥ڕۆژ) پێش مندالأ بوون یان زیاتر لە (٢ڕۆژ) دوای مندالأ بوون دایک تووش ببێت ئەوا منداڵەکەش تووش دەبێت بەبێ ئەوەی بەرگری لە دایکەکەوە وەربگرێت.

چۆن تووش دەبین؟

دەستکاری

ئەو کەسەی کە تووشی نەخۆشییەکە دەبێت (٤٨) سەعات بەر لەدەرکەوتنی لیرەکان و دواتریش تا تەواو وشک ھەڵگەڕانی ھەموو لیرەکانی سەر پێستی، دەکرێت نەخۆشییەکەی لێوە بگوازێتەوە بۆ کەسانی تر لەڕێی:

- کۆکەو پژمین بەسەر خەڵکدا (ھەناسە).

- خواردنی شتێک کە پێستر نەخۆشەکە لێی خوارد بێت.

- دەست لێدان و بەرکەوتنی راستەوخۆ بە برینەکان.

دوورکەوتنەوە لەکەسی تووشبوو

کەواتە دوورکەوتنەوە لەکەسی توشبوو یان ئەوانەی گومانیان لێدەکرێت توشبووبن کارێکی پێویستە، لەگەڵ بەکارنەھێنانی ھیچ شتێکی ئەو کەسەی کە توشبووە، جگە لەوەی ھەمووان دەبێ کوتان وەرگرن.

یەکجار لەھەموو تەمەندا

ئەوە بزانن، کە نەخۆشییەکە بۆ ماوەی یەک جار لەژیاندا تووشی دەبن و دواتر بەرگریی ھەمیشەیی لەبەرامبەریدا دروست دەکەن.

سێ ڕێگەی سەرەکی بۆگواستنەوەی ڤایرۆسەکە ھەیە، ئەوانیش، لەڕێگەی ھەناسەوەو ئەگەر لەشت بەر ئەو برینانە بکەوێت. لەڕێگەی ئاوی کانیاو بیرەکانەوە. لەڕێگەی دایکی دوو گیان بۆکۆرپەکەی، بەتایبەتی ئەگەر دایکەکە لەکاتی منداڵبوون نەخۆشیەکە بگرێت، پێنج ڕۆژیش تادوو ڕۆژ دوای منداڵبوون.

مەترسی ھەیە؟

دەستکاری

ئەم نەخۆشییە ڤایرۆسییە لەبنەڕەتدا ئەوەندە مەترسیدار نییە بۆ کەسانی ئاسایی، بەڵام لەکاتی سکپڕیدا مەترسی زۆرە بۆ دایکەکەو رەنگە ببێتە ھۆی ناتەواوی لەدروستبوونی کۆرپەلەشدا، بۆیە دایکانی سکپڕ دەبێت ئاگاربن لەوەی:

- لەکاتی سکپڕیدا خۆیان لەمامەڵەکردن لەگەڵ ئەو نەخۆشانەدا بەدوور بگرن، کە دڕکەو مێکوتەیان گرتووە.

- توشبوون بەدڕکەو مێکوتە بەر لەسکپڕیی، دەبێتە ھۆی گواستنەوەی بەرگریی لەش لەکاتی سکپڕیدا بۆ کۆرپەلەکە، بەمەش ئەگەری توشبوونی بەم نەخۆشییە کەم دەبێتەوە.

- دڕکەو مێکوتە زۆر مەترسیدارە ئەگەر لەکۆتایی سکپڕیی و سەرەتای لەدایکبوونی منداڵدا تووشی دایکەکە ببێت.

چانسی تووشبوون

ئەوانەی بەرگریی لەشیان باش نییەو سکپڕن و پێشتر تووش نەبوون، یان ئەو مناڵانەی کە دایکیان پێشتر (تووشی نەخۆشییەکە نەبووەو کوتانیشی وەرنەگرتووە) زیاتر چانسی تووشبوونیان ھەیەو مەترسییان لەسەرە.

ئاگادار بن!

وەرگرتنی ھەندێک حەب لەگەڵ بوونی ئەم نەخۆشییەدا تووشی گرفتی مەترسیدارت دەکات، بۆیە ئاگاداربەو پابەندی رێنماییەکانی پزیشکەکەت بە.

مەرج نیە ھەموو کەسێک توشی ئەم نەخۆشیە بێت، زیاتر منداڵانی تەمەن پێنج تا دە ساڵان تووشی ئەم نەخۆشیە دەبن. زیاتر لەوەرزی زستان‌و بەھار (بەھۆی کردنەوەی قوتابخانەکان‌و زیاتر تێکەڵبونی منالاَن لەگەڵ یەکتر)، پەرەدەسێنێت‌و بڵاودەبێتەوە.

ئەگەر دایکی دووگیان تووشی نەخۆشیەکە بێت، ئەوا نزیکەی (٢٥٪)ی کۆرپەکان ھەڵگری ڤایرۆسەکە دەبن، لە (٢٪)یان توشی نەخۆشییەکە دەبن. بەڵام دایکی شیردەر دەتوانێت شیر بدات بەکۆرپەکەی، ئەگەر توشی نەخۆشیەکە بوو، بەمەرجێ دەرمان بەکاربھێنێت.

چارەسەر

دەستکاری

دەبێت نەخۆشەکە چاودێرییەکی باش بکرێت‌و نەھێڵرێت تای بەرز بێتەوە، ئەگەر خورانی زۆر بوو دەبێت دەرمانی دژی خورانی (Acyclovir) بدرێتێ، ئەگەر لەماوەی (٧٢)سەعات (٣ڕۆژ) فریا بکەوێت دەرمانی بدرێتێ، کەنەخۆشییەکە زۆر سوک دەکات، پێوستە لەم ماوەیەدا نەخۆشەکە زۆر تێکەلاَوی منداڵی تر نەبێت، کەلوپەل‌و خاولی‌و قاپی خواردنی بۆ جیا بکرێتەوە.

  1. ئەو منداڵانەی بەرگری لەشیان ئاساییە:

نەخۆشییەکی بێ کێشەیە و خۆیان چاک دەبنەوە و چارەسەر تەنھا بۆ ناڕەحەتیی و ئازارەکانی دەکرێت.

  • بەکار ھێنانی دژە تا: وەک دەرمانی پاراسیتامۆلأ، پرۆفین.
  • بەکار ھێنانی دژە خوروو: وەک دەرمانی ئەلەرمین و گیراوەی کەڵەماین.
  • خۆشووشتن بە ئاوی سارد.
  • کورت کردنەوەی نینۆکەکان، ئاخود دەست کێش بکرێتە دەستی بۆ ئەوەی برینەکان ھەڵنەکەنێت.
  1. ئەو منداڵانەی بەرگری لەشیان کەمە یاخود منداڵی تازە لەدایک بوو: پێویستە لە نەخۆشخانەدا بمێننەنەوە و لەژێر چاودێری پزیشکدا بن و دژە ڤایرۆس وەر بگرن (ئەسایکلۆڤیر)... لەگەلأ وەرگرتنی بەرگری دروست کراو

پاراستن

دەستکاری

*پێویستە منداڵی تووشبوو نەبرێتەوە خوێندنگا تا ھەموو برینەکان ڕەق دەبن (٧ڕۆژ) وە برینەکان ھەلأ نەکەنرێن.

ھەموو منداڵێک پێویستە دوو جار بکوترێت.

یەکەم لە تەمەنی (١٢–١٥) مانگیدا، دووەم لە تەمەنی (٤–٦) ساڵیدا.

سەرچاوەکان

دەستکاری
  1. ^ Wood MJ (October 2000). "History of Varicella Zoster Virus". Herpes 7 (3): 60–65. PMID 11867004.
  2. ^ http://www.nlm.nih.gov/medlineplus/ency/article/001592.htm