سەرئێشە
ئەم وتارە بەستەری نییە بۆ وتارەکانی تری ویکیپیدیا. |
سەرئێشە بە ئێشێک دەوترێت لە ھەر شوێنێک لە سەردا.[١] سەرئێشە دەتوانیت نیشانەی چەندین نەخۆشی و حاڵەت بێت. مێشک رێسێپتۆری ئێشی نییە و لە بەر ئەمە خودی مێشک ھۆکاری سەرەکی ئێش نییە، بەڵکوو ئەو شتەی کە ئێش ئەفامێت وەکوو ئێسکەکان، ماسوولکەکان، ڕەگەکان، دەمارەکان، چاو، گوێ، سینووسەکان و تەونی ژێر پێستن کە دەبنە ھۆی ھەست کردن بە ئێش.
ھەندێک لە سەرچاوەکانی ئەم وتارە لەوانەیە پشت پێ بەستراو نەبن. (فێربە کەی و چۆن ئەم داڕێژەیە لابەریت) |
سەرئێشەی TMJ
دەستکاریزۆر دەگمەن ئەم جۆرە ئازارە دروست دەبێت و لە نزیک گوێکان ھەستی پێدەکرێت، ھۆکارەکەی بۆ فشار و ھەڵە جوینی خواردن دەگەڕێتەوە.
چارەسەری ئەم جۆرە سەرئێشەیە بە چەند جوولەیەکی پزیشکی ددان دەکرێت.
سەر ئێشەی بۆرییەکانی لووت (جیوب)
دەستکاریئەم جۆرە سەر ئێشەیە لە دەوروبەری لووت دروست دەبێت و لە زۆر حاڵەتدا بە درێژایی رۆژەکە دەمێنێتەوە.
دەکرێت دەرمانی ئەنتیبایۆتیک و چەند جۆرێکی دەرمانێکی دیکە بەکاربێت بۆ چارەسەری ئەم جۆرە سەر ئیشەیە، ئەگەر ھەر چارەسەرنەبوو، ئەوا دەبێت کەسەکە نەشتەرگەری ئەنجام بدات.
سەر ئیشەی کلەستەر
دەستکاریئازار لە چاواردەوری چاو دروست دەبێت و بە درێژای رۆژەکە لایەکی سەر ئازاری دەبێت، ھەندێک جار ئەم جۆرە ئازارە بۆ چەند ھەفتەیەک بەردەوام دەبێت و تاکو ئێستا پزیشکان ھۆکاری تەواوی نازانن، بەڵام گومان دەکەن ھۆکارەکەی بۆ زۆر خواردنەوەی کحول و جگەرەکێشان بگەڕێتەوە.
وەرزشکردن و دوورکەوتنەوە لە کحول و جگەرە تا رادەیەک چارەسەرە.
سەرئێشەی گرژیی
دەستکاریئازارەکە بە خڕایی سەردا بڵاودەبێتەوە، خەمۆکیی، ئازار و گرژی ماسوولکەکان ھۆکاری ئەم جۆرە سەر ئێشەیەن و ئەگەر ھەیە لە مانگێکدا دووجار دووبارە ببێتەوە.
چارەسەری کورتخایەن بریتییە لە دەرمانی ئارامکەرەوەی ماسوولکەکان و چارەسەری درێژ خایەن بریتییە لە فێربوونی تەکنیکی پشوودان بە دەروون و ماسوولکەکان، ھەروەھا دوورکەوتنەوە لە جگەرە و خواردنەوە کحولییەکان و فشارە دەروونییەکان کاریگەری زۆریان ھەیە.
سەرئێشە بەھۆی ئازاری مل
دەستکاریئازارەکە لە مل و پشتە ملەوە بۆ سەر دەگوازرێتەوە و لەکاتی جووڵە ئازارەکە زیاد دەکات.
ھۆکارەکەی بۆ ھەوکردن لە دەمارەکانی سەر یاخود زیان گەیاندن بە ئێسکەکانی مل دەگەڕێتەوە.
گەر دەتەوێت بەشێوەیەکی یەکجاریی لەم ئازارە رزگارت بێت دەبێت فێری وەرزشکردن بە مل ببیت لەگەڵ چۆنیەتی پشوودان بە ماسوولکەکانی لەش.
مایگرەین یاخود شەقیقە
دەستکاریتەواوی سەر دەگرێتەوە و ھەندێکجاریش دڵ تێکەڵھاتن، ساردبوونەوەی دەستەکان و ھەستیاریی بۆ رووناکی و دەنگ ھاوڕێن لەگەڵی.
تاکو ئێستا ھۆکار و چارەسەری مایگرەین نازانرێت، بەڵام نەخۆشییە بۆماوەییەکان رۆڵی زۆریان ھەیە.
بەگوێرەی داتاکانی Medical News Today، مایگرەین دەکرێت لە منداڵ و کەسانی پێگەشتوو رووبدات، بەڵام ھەندێک کەس ھەفتانە بەدەست ئەم ئازارەوە دەناڵێنن و ھەندێکی دیکەش رەنگە ساڵی تەنھا یەکجار دووچاری ببن.
ئەگەر ھەیە وەرزشکردن، دوورکەوتنەوە لە فشار و کێشە دەروونییەکان کەمێک چارەسەری ئەم جۆرە سەر ئێشە سەختە بکات.
سەرچاوەکان
دەستکاری- ^ https://web.archive.org/web/20090616022448/http://www.mercksource.com/pp/us/cns/cns_hl_dorlands_split.jsp?pg=%2Fppdocs%2Fus%2Fcommon%2Fdorlands%2Fdorland%2Ffour%2F000047369.htm
- ^ https://m.theepochtimes.com/8-types-of-headaches-how-to-treat-them-why-do-alarm-clock-headaches-strike-at-the-same-time-each-day_2844577.html/amp
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە سەرئێشە تێدایە. |