ئەحمەد بارزانی
سیاسەتوانی کورد (١٨٩٦-١٩٦٩)
(لە شێخ ئەحمەد بارزانیەوە ڕەوانە کراوە)
شێخ ئەحمەد محەممەد بارزانی (بە کوردیی باکووری: Ehmed Mihemed Barzanî؛ لەدایکبووی ١ی کانوونی دووەمی ١٨٩٦ – مردووی ١١ی کانوونی دووەمی ١٩٦٩)، ھەروەھا ناسراو بە خودان[ژێدەر پێویستە]، سەرۆکی بنەماڵەی بارزانی لە کوردستاندا بوو. شێخ ئەحمەد حکوومەتی بارزانی لە باشووری کوردستاندا دامەزراند. دەکرێت بگوترێت ئەو ناسیۆنالیستێکی کورد بوو کە ھۆزە جۆراوجۆرەکانی کوردی گرتە ژێر دەسەڵاتی خۆی و ناوچەی بارزانی گەورەتر کرد. ئەحمەد بارزانی لەگەڵ برا بچووکەکەی مستەفا بارزانی لە دەیەکانی ١٩٢٠ و ١٩٣٠ لە دژی دەوڵەتی عێراق شەڕیان کرد.
ئەحمەد بارزانی | |
---|---|
احمد البرزاني ![]() | |
لەدایکبوون | ١٨٩٦ ![]() بارزان ![]() |
مەرگ | ١١ی کانوونی دووەمی ١٩٦٩ ![]() بەغدا ![]() |
پیشە | سیاسەتوان ![]() |
حیزب | حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران ![]() |
خێزان | مەلا مستەفا بارزانی، عەبدولسەلام بارزانی ![]() |
ژینگەپارێزی دەستکاری
ئەحمەد بارزانی یەکەمین کوردی ڕێبەری ژینگە و ژینگەپارێزی بوو. ئەو چەندین یاسای لەبەر ڕاگرتنی شوێنێکی خاوێن بەڕێوە برد. ھەروەھا ھەندێک لەو کارانەی وەکوو ئەوانەی خوارەوەی قەدەغە کرد:
- بڕینەوەی دارەکان، بە تایبەت ئەو دارانەی کە سێبەر ساز دەکەن و پێش راماڵین دەگرن.
- ھەڵگرتنی زۆری ھڵنگوین.
- کوشتنی مارە بێ ژەھرەکان.
- ماسیگری بە دینامیت و ماددە تەقینەوەکانی تر.[١]
سەرچاوەکان دەستکاری
- ^ "Archived copy". Archived from the original on 5 December 2008. Retrieved 5 December 2008.
{{cite web}}
: CS1 maint: archived copy as title (link) ٥ی کانوونی یەکەمی ٢٠٠٨ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
ئەم ژیاننامە وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |