شێروان مەزن شارەدێیەکە سەر بە شارۆچکەی مێرگەسۆری پارێزگای ھەولێرە. شارەدێی شێروان مەزن ٧٠ گوند دەگرێتە خۆ کە ١٩ گوندی ئاوەدانە و ٥١ گوندیش تاکو ئێستا ئاوەدان نەکراوەتەوە. ١٥٥کم لە ناوەندی پارێزگای ھەولێر و ٣٠کم لە ناوەندی شارۆچکەی مێرگەسور دوورە.[١][٢]

شێروان مەزن
شارەدێ
شێروان مەزن لە بەھاری (٢٠٢٢)
شێروان مەزن لە بەھاری (٢٠٢٢)
وڵات کوردستان
پارێزگاھەولێر
قەزاقەزای مێرگەسۆر
بەرزایی
١١٥٠ مەتر (٣٬٧٧٠ پێ)
زمانەکان
 • ناوچەییبادینی
 • فەرمیسۆرانی

مێژوو دەستکاری

شێروان مەزن کە ئێستا ناوەندی شارەدێیە، پێشتر گوند بووە و مێژووی درووستبوونی دەگەڕێتەوە بۆ ٥٥٠ ساڵ پێش ئێستا، کە تەنیا لە چەند ماڵێک پێک ھات بوو. لە ساڵی ١٨٩٠ شێروان مەزن کرا بە شارەدێ بە ناوی بەڕێوەبەرایەتی شارەدێی مزوری باڵا کە شێروان مەزن ناوەندی شارەدێیەکە بوو. لە ڕووی بەرخۆدان و قوربانیدان لە شۆڕشەکانی کوردستان خەڵکی ئەم دەڤەرە سەدان شەھیدی داوە و ئەنفال کراون، و چەندان جار خەڵکی ئەم ناوچەیە ڕاگوێزراون و ماڵ و ئاوەدانییان سوتێنراوە بە دەستی دوژمنانی کورد و کوردستان.

جوگرافیا دەستکاری

شارەدێی شێروان مەزن ناوچەیەکی شاخاوی سەختە. گرینگترین چیاکانی: چیای بۆتین و چیای موسەکا و چیای ھوکل و چیای گۆڤەند لەگەڵ چیای چارچەل. ڕووباری شین کە لە باکووری کوردستان ھەڵدەقوڵێت دەکەوتێتە ئەم شارەدێیە. ڕووبەری سنووری کارگێڕی شارەدێ ٢٧٠ کم٢ و لە ٪٤٤ چیا و ٪٣٥ گرد و ٪٢١ی دەشتاییە. شارەدێیەکە ١١٥٠ مەتر لە ئاستی ڕووی دەریا بەرزە، و ئاووھەوای ناوچەکە بە گشتی مامناوەندە؛ ھاوینان گەرم و جار بە جار دەگاتە ٤٠ پلە سەدی، و لە زستانانیش بەفر و بارانێکی زۆری لێ دەبارێت، ھەندێک ساڵ ڕێژەی بارانبارین ١١٥٠ ملم دابارینی بەفریش دەگاتە ٢٠٠ سم، وەرزەکانی بەھار و پاییزی مامناوەندییە. [٣]

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ "کورتەیەک دەربارەی ناحیەی شێروان مەزن". gondiselke.6te.net.
  2. ^ "ئاگرکەوتنەوەیەک بووە ھۆی سووتانی چەندین دۆنم زەوی و پاوانی شێروان مەزن". www.basnews.com.
  3. ^ "قەزای مێرگەسور سەربە پارێزگای ھەولێرە و لە پێنج ناحیە پێک دێت و ژمارەی گوندەکانی ٢٥٢ گوندە". www.hawlergov.org.[بەستەری مردوو]