کاکەسیاو (Kakesiyaw، بە فارسی: کاکه‌سیاب) دێیەکە لە ناوچەی زێویەی شارستانی سەقز. ژمارەی دانیشتووانی لە سەرژمێریی ساڵی ٢٠٠٦دا ٣٦٧ کەس لە ٧٥ بنەماڵەدا بووە.[١] خەڵکی کاکەسیاو بە زمانی کوردی قسە دەکەن. خەڵکی ناودێ موسوڵمانن کە پەیڕەوی دوو مەزهەبی شافعی و سەلەفین. خەڵکی ناودێ بە وەرزێڕی و ئاژەڵداری خەریکن. لە ئێستادا هەندێک مریشکداری و ماسیداریش لە کاکەسیاو دەستیان بە کار کردووە. بە هۆی نزیکی کاکەسیاو لە بەنداوی شەهید کازمی کە لە سەر چەمی ئایێنان بەسراوە زۆربەی مووچەکان بوون بە باخ و خەڵکی ناودێ بە باخداریش خەریکن. ڕێگایی کاکەسیاو ئاسفاڵت کراوە. یەکێک لە سیمبۆلەکانی کاکەسیاو، کێوی حاجیەتاوایە کە بە گوێرەی وتەی دانیشتوانی ناودێ شوێنی بە خاک سپاردنی حاجیەکە هەر بەم ناوە.

کاکەسیاو
دێ
پارێزگاکوردستان
شارستانسەقز
ناوچەزێویە
گوندستانساحێو
ژمارەی دانیشتووان
 • سەرجەم٣٦٧
زمان و ئایین
 • زمانکوردی (ناوەندی)
 • ئایینسوننی (شافعی)

گالێری

دەستکاری

ئەمانەش ببینە

دەستکاری

ناوچەی زێویە

پەڕاوێز

دەستکاری
  1. ^ «وەشانی ئەرشیڤکراو». لە ڕەسەنەکە لە ١٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٢ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٨ی ئابی ٢٠١٣ ھێنراوە. ١٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٢ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.