دەروازە:کوردستان/کارەساتەکان
کارەساتەکان ١
دەروازە:کوردستان/کارەساتەکان/١ کیمیابارانی ھەڵەبجە یان کۆمەڵکوژیی ھەڵەبجە لە ١٦ی ئازاری ١٩٨٨ ڕوویدا لە کۆتایی ڕۆژەکانی جەنگی ئێران-ئێراق، لەلایەن ڕژێمی بەعسی عێراقەوە کە شاری ھەڵەبجەی بە گازی کیمیایی کیمیاباران کرد، زیاد لە ٥،٠٠٠ ھاوڵاتی کوردی بێتاوانی پێکھاتوو لە ژن و مناڵ و گەنج شەھیدکران و ١٠٬٠٠٠ کەسی تریش بریندارکران ئەمە جگە لە ونبوونی چەندەھا منداڵ. ئەمڕۆ، ٢٠١٠ کیمیابارانکردنی بە گەورەترین تاوانی دژ بە مرۆڤایەتی دادەنرێت بە گازی کیمیایی لە مێژووی مرۆڤایەتیدا.[ژێدەر پێویستە]
کارەساتەکان ٢
دەروازە:کوردستان/کارەساتەکان/٢ ئەنفال یان شاڵاوی ئەنفال، کۆمەڵکوژیی کوردانی باشووری کوردستان بوو لەلایەن ڕژێمی بەعسی عێراق بە سەرۆکایەتی پێنجەمین سەرۆک کۆماری عێراق سەددام حوسێن، کە لە کۆتاییی شەڕی ئێران و عێراقدا ئەنجام درا. لە کۆمەڵکوژییەکەدا ٥٠٬٠٠٠ بۆ ١٨٢٬٠٠٠ کورد کوژرا. عەلی حەسەن ئەلمەجید سەرکردەی ئەم هەڵمەتە بوو.