کورد

نەتەوەیەک لە ڕۆژھەڵاتی ناوین
(لە کوردەکانەوە ڕەوانە کراوە)

Disambig RTL.svg  ئەم وتارە سەبارەت بە نەتەوەی کورد نووسراوە. بۆ بینینی وتارە هاوشێوەکان بڕوانە کورد (ڕوونکردنەوە).

کورد نەتەوەیەکی گەورەی نیشتەجێی ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاستن کە ژینگە سەرەکییەکەیان بە کوردستان دەناسرێت کە بە سەر وڵاتانی ئێران و ئێراق و تورکیا و سووریا بەشکراوە و لە شاخەکانی ئاناتۆلی ھەتا زنجیرە چیای زاگرۆس درێژ دەبێتەوە. کوردەکان لە شوێنەکانی دیکەی ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاستیش بڵاوبوونەتەوە. ئامارێکی فەرمی لەسەر ژمارەی کوردەکان نییە بەڵام بە ٣٥ ملیۆن کەس مەزەندە دەکرێت. زمانی کوردەکان لقێکە لە زمانە ھیندوئەورووپاییەکان. زۆربەی کوردەکان موسڵمانی سوننەن و ئەوەی دەمێنێتەوە موسڵمانی شیعە و یارسان و عەلەوی و ئێزیدی و شەبەک و مەسیحی و جووە.

کورد-Kurd
ჩობან აღა.png
Nizami Rug Crop.jpg
Karim Khan by Charles Heath.jpg
Mustafa Yamulki.jpg
Abdullah Dschewdet.jpg
Simko Sikaki.jpg
IhsannuriYashar.jpg
Qazi Muhammad.jpg
Ostad Elahi 1.jpg
Mustafa Barzani.jpg
Husni al-Zaiim.jpg
Mahmud Barzanji Kurdish leader.JPG
Meetings of Presidents participated in Nowruz with Ali Khamenei - Tehran, Iran (Cropped on Talabani).jpg
Mesud Barzani.jpg
Abdullah Öcalan.png
Shahram Nazeri.jpg
Saleh Muslim.jpg
Rahman ghasemlu.jpg
Leyla zana.jpg
Dr Widad Akrawi UN BMS2010 DI.png
BahmanGhobadi.JPG
Chobani President and CEO Ulukaya Delivers Remarks (7256160358).jpg
Statue of Kurdish poet Nali in general garden of Sulaymaniyah, Kurdistan, Iraq.JPG
Shaykh Abdul Karim Mudarris Al Bayyarah.jpg
Selahattin Demirtaş (cropped).jpg
ژمارەی سەرجەمی دانیشتووان
٣٠ تا ٤٠ میلیۆن کەس
 تورکیا١١.٤ تا ١٧.٥ میلیۆن[١][٢][٣][٤][٥][٦][٧]
 ئێران٦.٥ تا ٧ میلیۆن[٨][٧]
 عێراق٦ تا ٦.٥ میلیۆن[٩][٧]
 سووریا٢ میلیۆن[١٠]
 لوبنان٢٠٠.٠٠٠[١١]
 ئازەربایجان١٥٠.٠٠٠[١١]
 ئیسرائیل١٠٠.٠٠٠[١٢]
 ڕووسیا١٠٠.٠٠٠
 ئەرمەنستان٤٥.٠٠٠[١١]
 ئەڵمانیا٥٠٠.٠٠٠ تا ٨٠٠.٠٠٠
 سوێد٥٠.٠٠٠ تا ٦٠.٠٠٠[١٣]
 فەڕەنسا٥٠.٠٠٠[١٤]
زمانەکان
کوردی
شێوەزارەکان:باکووری، ناوین، باشووری، گۆرانی-زازایی
ئایین
زۆرینەی سوننیی شافعی
ھەروەھا شیعە، یارسان و ئێزیدی
ئەم شوێنانەی کە کوردی لێدەژین

مێژوو

کورد کە ئەوڕۆ یەکێک لە گەورەترین نەتەوەی بێ نیشتمانی سەر گۆی زەوییە یەکێک لە کۆنترین نەتەوەکانی ڕۆژھەڵاتی نێزیک و ناوەڕاستە. سەرچاوەکەی دەگەڕێتەوە بۆ ناخی مێژوو. بەڵگە زانستییەکان پیشان دەدەن کە کوردستانیش مێژینەکەی دەگەڕێتەوە بۆ کانگەی کەونارایەکی ھەرە کۆن و دێرین.

لە چاخی بەستەڵەکدا کە نێزیکەی نیو ملیۆن ساڵ پێش لە ئێستە ڕووی دا و نزیکەی ٢٠٫٠٠٠ ساڵ پێش لە زایین کۆتایی ھات زۆربەی ناوچەکانی ئەورووپا و ئەمریکای باکووری داپۆشرابوون لە سەھۆڵ. ئەو دەمە ناوچە بیابانی و چۆڵەوانییەکانی ئەفریقا و مەڵبەندە وشکە عەرەبییەکان کەشێکی مامناوەندییان ھەبوو. کوردستانیش کەش و ئاووھەوایەکی بارانی و مامناوەندیی ھەبوو.

ئادەمیزادی دێرین پەنای دەبردە بەر ئەشکەوتەکان بۆ زنج و دەشتەکان بۆ ڕاوگە و لە ڕێی ڕاوەوە ژیانی خۆی دەبردە سەر. بۆیە ناچار دەبێ ئامێری لەبار دروست بکا کە لە کاتی ڕاودا بەکاری بێنێ. لە پێشدا بەردی تیژ و پاشان ئێسقانی بەکار دەھێنا و بەرەبەرە ئامێری نوێی ساز کرد.

بەم قۆناغەی مێژوو دەوترێ شارستانییەتی بەردی کۆن.

چاخی بەردین وا دابەش دەکەن:

  • بەردی کۆن: ئەم چاخە نزیکەی ٣٥٠ ھەزار ساڵی خایاند. لەم سەردەمەدا تەوری بەردین و بەردی تیژ ساز کرا. لەم چاخەیە کە دەوترێ مرۆڤ شێوازی لە مەیموون دەچوو. پاشماوەی ئەم شارستانییەتە لە یەک کیلۆمەتریی شاری چەمچەماڵ (لە ساڵی ١٩٤٩دا) لە ناوچەیەک بە ناوی «بەردەبەڵەک» دۆزراوەتەوە.

(بەردی ناوەڕاست: لەم دەورانەدا مرۆڤی «نیاندەرتال» بەدی ھات کە لە ئەشکەوتەکاندا دەژیان. پاشماوەی ئەم مرۆڤ و شارستانییەتە لە چیاکانی کوردستان لە ئەشکەوتی «شانەدەر» دۆزراوەتەوە کە دەکەوێتە باشووری چیای «برادۆست»ەوە کە زاڵە بەسەر ڕووباری «زابی گەورە» و زۆر لە شاری «ڕەواندز»ەوە دوور نییە. ئەو ئەشکەوتە چوار قات بوو. لە قاتی چوارەمدا ئاگردان و خۆڵەمێشی تێکەڵ بە ئێسقان دۆزراوەتەوە کە نیشاندەری ئەوەیە کە مرۆڤ ئاگری ناسیوە. ھەروەھا تەور و ڕنە و ئامێری کونکردن لە جنسی بەرد و ئێسقانی مرۆڤی نیاندەرتال دۆزراوەتەوە. ئەم قاتە دەگەڕێتەوە بۆ حەفتا ھەزار ساڵ پێش لە ئێستە. لە قاتی سێھەمدا بەردی چەخماخ دەبینرێ کە دەگەڕێتەوە بۆ چاخی بەردی نوێ. مێژینەی ئەم قاتە ھی نزیکەی ٣٫٠٠٠ ساڵ پێشە و بە «پیشەسازیی برادۆست» بەناوبانگە. لە قاتی دووەمدا ھەندێ ئامێری چاخی بەردی ناوەڕاست وەک چەقۆ، ڕنە، گورزی بەردی دەبینرێ. ھەڵبەت نموونەی ئەم ئاسەوارانە لە ھەندێ شوێنی تر وەک نزیکەی سلێمانی و چەمچەماڵ و ڕەواندز و بێستوون و باکووری کوردستانیش دۆزراوەتەوە. لە قاتی یەکەمدا پاشماوەی وا دۆزراوەتەوە کە نیشان دەدا مرۆڤ ئامێری نوێتر و جۆربەجۆرتری لە بەرد ساز کردووە.

  • بەردی نوێ: دەستپێکی ئەم سەردەمە دەگەڕێتەوە بۆ ٣٥٫٠٠٠ ساڵ پێش. لەم چاخەدا، لە بەرد و ئێسقانی قۆچ و عاجی فیل ھەندێ ئامێری پێشکەوتووتر ساز کرا. بە مرۆڤی ئەم سەردەمە دەوترێ «ھوموساپینس» و بە شارستانییەتەکەی دەڵێن «کرومانیۆن».

لێکۆڵینەوە و توێژینەوەی مێژینەناسی پیشانیان داوە کە ناوچەی کوردستان لە چاخی بەرددا جێگەی ژیانی مرۆڤە سەرەتایییەکان بووە.

میرنشینە کوردییەکان

لەمێژووی کورد چەند میڕنشینێک فەرمانڕەوایی ناوچە جیاوازەکانیان کردووە وەکوو دەوڵەت ھەڵسووکەوتیان کردووە بەڵام دواتر بەھۆی دەوڵەتی سەفەوی و عووسمانی سەرجەم میڕنیشینەکان ڕووخان لەگرنگترین و ناودارترینیان ئەمانەن: میرنشینی حەسنەوی، میرنشینی ڕەوادی، میرنشێنی دۆسکی و مەڕوانی، میرنشینی ئەردەڵان، میرنشینی سۆران، میرنشینی بادینان، میرنشینی بابان

کشتوکاڵ

مرۆڤی دانیشتووی کوردستان ٢٥٠٠ ساڵ زووتر لە ئەورووپا بۆ یەکەم جار قۆناغی ڕاوی تێپەڕاند و ھاتە قۆناغی کشتوکاڵەوە.

لەبەر ئەوەی کە کوردستان کەشێکی لەباری بۆ سەوزبوونی گەنمی خۆڕسک ھەبووە ئادەمیزاد نزیکەی ١٠٫٠٠٠ ساڵ پێش لە کوردستاندا ھاتووەتە قۆناغی کشتوکاڵەوە. ھەندێ شوێنەوار و بەتایبەت چوار شوێنی گرنگی مێژینەیی کە لە کوردستاندا دۆزراونەتەوە ئەم ڕاستییە دەسەلمێنن:

  1. ـ شانەدەر لە نزیکی ڕەواندز. تەور و بەردی تیژ، ئامێری پێش لە کشتوکاڵی تیا دۆزراوەتەوە.
  2. ـ کەریم شار لە نزیکی چەمچەماڵ. قووڵنگی بەردین، تەور و بەردی داتاشراو، ئامێری پێش لە کشتوکاڵ.
  3. ـ مەلفات لە نێوان ڕێگەی کەرکووک ـ ھەولێر. ھەندێ ئامێری لە بەرد داتاشراو و داس دۆزراوەتەوە. لێرە ئەو ئامێرانە دەستپێکی قۆناغی کشتوکاڵ نیشان دەدەن.
  4. ـ چەرمۆ لە نزیکی چەمچەماڵ لە باشووری کوردستاندا. دوازدە قات شارستانییەتی دۆزراوەتەوە بۆ نموونە: جامۆڵکەی لە قوڕ برژاو، پەیکەری گڵیی گیانلەبەران و سەرەتاییترین ئامێری چنین،

ڕادەیەک گەنم و جۆی ڕەق بووەوە، ئێسقانی ئاژەڵ کە نیشاندەری ئاژەڵداریی مرۆڤە سەرەتایییەکانی ئەو سەردەمە بووە، پەیکەری گڵینی ژنێکی دووگیان. بەپێی زانیاریی و ئاگاداریی شوێنەوارناسان گوندی چەرمۆ ٦٧٠٠ ساڵ پێش لە زایین ئاوا کراوەتەوە. ئەمە کۆنترین گوندە کە لە جیھاندا ئاوا کراوەتەوە. ھەروەھا شوێنەوارناسانی ئەمریکی و ئەڵمانی و تورک لە ساڵی ١٩٨٥دا لە دەوروبەری ناوچەی ئەرخەنی، لە دیاربەکر ماڵێکیان لە بنی زەوی دۆزییەوە کە ٩٠٠٠ ساڵ کۆنە. بەمجۆرە بەڵگەکان پیشاندەری ئەوەن کە ئادەمیزادی دێرین کوردستانی بۆ ژیان ھەڵبژاردووە و لە کاتی سەرما و سۆڵەدا پەنای بردووەتە ئەشکەوتەکانی و لە وەرزە لەبارەکاندا داوێنی چیا و دەشتەکانی ھەڵبژاردووە و ھەر لەوێش فێری کشتوکاڵ بوو و ئاژەڵداریی کرد و ئامێری لە بەرد و ئێسقان و چێو بەکار برد و لەسەر دیواری ئەشکەوتەکان نەخش و نیگاری کێشا و پەیکەری گڵینی ساز کرد و بە ئاگر برژاندی و بەو جۆرە دەروازەی شارستانییەتی بۆ مرۆڤ کردەوە لەم بەشەی جیھانەدا.

دانیشتووانی کۆنی کوردستان

لە ھەزارەکانی چوارەم و سێھەمی پێش لە زاییندا خەڵکانێک لە کوردستان دەژیان کە پێیان دەوترێ قەفقازییەکان یا ئاسیایییەکان و ئەمانە بریتی بوون لە کۆمەڵێ ھۆز و تیرەی جۆربەجۆر وەکوو گۆتی، لۆلۆ، کاسی، نایری، میتانی، سۆباری و ھتد. ئەمانە زۆر جار لەگەڵ دانیشتووانی میسۆپۆتامی بە شەڕ دەھاتن. لەو شوێنەوار و پاشماوانەی کە لە سەردەمی بابلییەکان بەدەست ھاتووە زۆر جار باسی ئەم ھۆز و خەڵکانە ھاتووە و باسی شەڕ و شووڕەکانیان لەگەڵ ئەواندا کراوە.

پاشتر لە دەوروبەری ھەزارەی دووەمی پێش لە زایین خەڵکانێکی تر بە ناوی ھیندوئورووپی یان ئاریایی کە دانیشتووی باشووری قەفقاز و دەوروبەری دەریای ڕەش بوون ھاتنە ناوچەکە. دوایی لەو ئاریاییانە خەڵکانێکی نوێتر لە ناوچەکەدا سەریان ھەڵدا بە ناوی ماد. بە سەرھەڵدانی مادەکان لە ناوچەکەدا تەواوی خەڵکانی ئەو ناوچەیە لە ناو ئەواندا توانەوە. مەڵبەندی مادەکان لە باری جوگرافیای سیاسییەوە بەربڵاوییەکی گرنگی ھەبوو کە دوایی باسی لێوە دەکرێ.

وشەی کورد لە مێژوودا

نزیکەی ٢٠٠٠ ساڵ پێش لە زایین ناوی کورد بە شێوەی جۆربەجۆر لەلایەن دراوسێکانییەوە لە مێژوودا ھاتووە. تۆزێ دواتریش لە ساڵانی ٧٠٠–٨٠٠ی پێش لە زاییندا باسی ماد یان میدییەکان کراوە.

لە ٤٠١ی پ.ز. بە بەڵگەوە ناوی کاردۆخ، کاردۆ، کاردوک، کاردوخ سەرچاوە مەکۆی خازر

زمان

زمانی کوردی یەکێکە لە لقەکانی زمانە ھیندوئەورووپایییەکان کە ئەویش بە لقێک لە زمانە ھیندوئێرانییەکان ناوی دەبەن. ھەندێک زمانی کوردیی ھاوچەرخ پاشماوەی زمانی مادەکان دەزانن بەڵام شوێنەواری زمانی پاڵەوی لە زمانی کوردیدا بە شێوەیەکی خۆیا بەرچاو دەکەوێت. دانانی پێناسەیەکی کتوومت بۆ زمانی کوردی و ھەڵدانەوەی لایانە شاراوەکانی ئەم زمانە بەھۆی نەبوونی سەرچاوەی نووسراوی زمانی کوردییەوە لە سەردەمە دێرینەکاندا جۆرێک لە ئاڵۆزی و دڕدۆنگی دەھێنێتە ئاراوە. کوردی دوو زاراوەی گرینگی ژوورباکووریین (کورمانجی) و ناوەندی (سۆرانی) ھەیە. زاراوەی باکووری لە ھەولێرەوە بەرەو باکوور ھەتا قەوقاز قسەی پێدەکرێت و کوردیی ناوەندی لە بەشێکی زۆر لە ناوەڕاستی کوردستان بەکاردێت. کوردی سۆرانی زمانی فەرمیی حکوومەتی ھەرێمی کوردستانە.[١٥]

سەرژمێری دانیشتووان

بەپێی سەرژمێری ساڵی ٢٠١١ ڕێژەی کوردەکانی تورکیا ٥٦٪ و کوردەکانی ئێران ١٦& و کوردەکانی عێراق ١٥٪ و کوردەکانی سووریا %٦

--- جیھانی تورکیا ئێران عێراق سووریا
کرمانجی ١٤٬٤١٩٬٠٠٠ ٧٬٩١٩٬٠٠٠ ٤٤٣٬٠٠٠ ٣٬١٨٥٬٠٠٠ ١٬٦٦١٬٠٠٠
ئەوانەی بە تورکی دەدوێن ٥٬٧٣٢٬٠٠٠ ٥٬٧٣٢٬٠٠٠ - - -
باشوور ٣٬٣٨١٬٠٠٠ - ٣٬٣٨١٬٠٠٠ - -
سۆرانی ١٬٥٧٦٬٠٠٠ - ٥٠٢٬٠٠٠ ٥٦٧٬٠٠٠ -
زازایی - دەملی ١٬١٢٥٬٠٠٠ ١٬١٢٥٬٠٠٠ - - -
زازایی - ئەلڤێکا ١٨٤٬٠٠٠ ١٧٩٬٠٠٠ - - -
ڕەوەند ٩٠٬٠٠٠ ٣٨٬٠٠٠ ٢٠٬٠٠٠ ٣٣٬٠٠٠ -
ھەورامی ٥٤٬٠٠٠ - ٢٦٬٠٠٠ ٢٨٬٠٠٠ -
شکاکی ٤٩٬٠٠٠ ٢٣٬٠٠٠ ٢٦٬٠٠٠ - -
کۆی گشتی ٢٦٬٧١٢٬٠٠٠ ١٥٬٠١٦٬٠٠٠ ٤٬٣٩٨٬٠٠٠ ٣٬٩١٦٬٠٠٠ ١٬٦٦١٬٠٠٠

کورد لە تورکیا

کورد لە ئێران

ژمارەی کوردەکان لە ئێراندا، ١٠ تا ١٢ ملیۆن مەزەندە دەکرێ کە زۆرتر لە پێنج پارێزگای کوردستان، ورمێ، کرماشان، ئیلام و خۆراسانی باکوور دەژین. پارێزگاکانی ھەمەدان، لوڕستان، خۆراسانی ڕەزەوی، گیلان و مازەندەران و چەند پارێزگای تریش کوردی تێدایە. شا عەباسی سەفەوی لە سەدەی حەڤدەھەمدا ژمارەیەکی زۆری کوردی کورمانجی بۆ شەڕ لەگەڵ ئوزبەکەکان لە باکووری خوراسان نیشتەجێ کرد. ئاخێوەری ھەموو شێوەزارەکانی کوردی لە ئێراندا ھەن.

لە ئێراندا کوردەکان چەند جار دژ بە حکوومەتی ناوەندی شۆڕشیان کردووە. لە ١٨٨٠دا شێخ عوبەیدوڵڵا دژ بە قاجاڕەکان و سمکۆ لە ١٩٢٠ەکان شۆڕشیان کرد کە سەرکوتکران. قازی محەممەد لە ١٩٤٦ کۆماری کوردستانی لە مەھاباد ڕاگەیاند کە دوای ١١ مانگ ئەویش تێکشکا. لەدوای شۆڕشی ئیسلامیی لە ١٩٧٩دا کوردەکانی ئێران داوای خودموختارییان کرد و بۆ ماوەیەک بە ڕێبەریی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران و کۆمەڵە دەسەڵاتی چەند بەشی ڕۆژھەڵاتی کوردستانیان بەدەستەوە بوو بەڵام لەدوای شەڕێکی چەکداریی چەند مانگە حکوومەتی ناوەندی دیسان دەسەڵاتی گرتەوە، ھەزاران کورد کوژران و بەندکران و ھیچ لە داخوازییەکانیان جێبەجێ نەکرا. لە یاسای کۆماری ئیسلامیی ئێراندا ھەر کەمینەیەکی زمانی و ڕەگەزی، مافی ھەیە کولتور خۆی ھەبێت و لەپاڵ فارسیدا بە زمانی خۆی پەروەردە بکرێ بەڵام ھەرگیز وانەی زمانی کوردی لە خوێندنگاکان و زانکۆکانی ئێران نەوتراوە. لە دەورەی سەرۆککۆماریی خاتەمیەوە ژمارەیەک ڕێکخراوی غەیرە دەوڵەتیی کوردی و چەند فێرگەی تاکەکەسیی کوردی پێکھاتوون. لە ئێراندا ڕۆژنامە و گۆڤاری کوردی چاپ دەکرێ بەڵام ئازادیی ڕۆژنامەگەری و ئازادیی قسەکردنیان نییە. ھیچ حیزبێکی فەرمی بە پێناسەی کوردییەوە تا ئێستا لە ئێراندا پێکنەھاتووە و ھاوکاریکردن لەگەڵ حیزبەکانی ڕۆژھەڵاتی کوردستان کە دژ بە حکوومەتی ناوەندین سزای زیندان و سێدارەی ھەیە.

کورد لە عێراق

بەپێی ئامارێک کە لە ساڵەکانی پێش ٢٠٠٦ ـدا ئەنجام دراوە ژمارەی دانیشتووانی سێ پارێزگاکەی کوردستانی باشوور دەگاتە ٣ ملیۆن و ٧٦٨ ھەزار کەس، دانیشتووانی پارێزگای سلێمانی یەک ملیۆن و ٧١٥ ھەزار کەسە، دھۆک ٨٦٨ هەزار و پارێزگای ھەولێریش ملیۆنێک و ٢١٣ ھەزار کەس.

کورد لە سووریا

کورد لە ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست

کورد لە ئاسیا

کورد لە ئەورووپا

کوردەکانی تر

ئایین

 
خۆرەکەی سەر ئاڵای کوردستان ھێمایەکی دێرینی ئایینی ڕەسەنی کوردەکانە، کە یەزدانێتە. جگە لەوەی ٢١ تیشکەکەی ھێمایە بۆ ٢١ی ئازار (نەورۆز)، ھێمای دووبارە ژیانەوە و نوێبوونەوەیە لە یەزدانێتدا.[١٦]

پێش فراوانخوازی ئایینی ئیسلام و مەسیحییەت و جوویەتی، کوردەکان چەند بیر و باوەڕێکی ئایینیی تریان ھەبوو کە بە ئایینی ڕەسەنی کوردەکان دادەنرێن و لە یەزدانێتەوە سەرچاوەیان گرتبوو.[١٧] بە درێژایی مێژوو، زۆرینەی ئایینە یەزدانییەکان تیاچوون و ئەوانەی تاکوو ئێستا ماونەتەوە پێکھاتوون لە یارسانیەت، عەلەویەت، لەگەڵ ئێزیدیەت، کە بەشێکی کوردەکان تاکوو ئێستا باوەڕیان پێیان ھەیە. کوردەکان باوەڕیان بە ئایینێکی تریش ھەبوو کە زەردەشتی بوو، کە بە شێوەیەکی سەرەکی بەھۆی کاریگەریی فارسەکانەوە ئەم بیر و باوەڕەیان ھەڵگرتبوو.[١٨]

لە تیۆلۆژی یەزادنییەتدا، ھێزێک ھەیە بە ناوی «حەق»[ئ] کە لە ھەموو ئایینەکانی یەزدانییەت دا بە خودا ناسراوە جگە لە ئێزیدییەت. حەق بە دروستکەری گەردوون دەناسرێت، ھەموو گەردوون حەق بەستوویەتی بە یەکەوە، بەڵام جگە لە دروستکەری گەردوون ھیچ ڕۆڵێکی تر ناگێڕێت، بەڵکو دەسەڵاتی بەخشیوە بە ھێزێک کە خۆی دروستی کردووە و توانای دروستکردنی بەویش داوە. دروستکەرەکەش، لەکاتی دروستکردنی گەردووندا، پێنج دەسەڵاتی تری وەک خۆی دروست دەکات (کە بە بابا ناسراون، کە ڕەنگە واتای دەروازە بدات) تاکوو ھاوکاری بکەن و ئاگاداری پڕۆسەی دروستکردنی گەردوون بن. ھەموویان پێکەوە حەوت ھێزی پیرۆز پێک دەھێنن کە بە «کیشی فریشتەکان» ناسراوە. ئەم ھێزانە دەتوانن لە جەستەی مرۆڤدا لەدایک ببنەوە و ھاوشێوەی پەیامبەر ڕەفتار بکەن.[١٧]

ھەتاکوو سەدەی ١٢ش، تەنیا کەمینەیەکی کوردەکان موسڵمان بوون و کوردەکان بە نەتەوەیەکی موسڵمان نەدەناسرانەوە. لە نووسینەکانی نووسەرانی عەرەبی وەک نیزام ئەل مولک، ئەبو مەنسوور ئەل بەغدادی، و ھەروەھا ئیبن ئەتیر، کوردەکان بە «موشریک» و کافر ناوبراون. جگە لەو کەمینەیەی کە خۆیان موسڵمان بوون، زۆرینەی کوردەکان باوەڕیان بە ئایینە یەزدانییەکان بوو، ھەروەھا ڕەتیان دەکردەوە کە ببن بە موسڵمان، تاکوو فراوانخوازیی ئیسلامییەکان دەستی پێکرد و لە دوای چەند شەڕێکی زۆر، ھەروەھا گۆڕانکاری لە ژیانی کۆمەڵایەتی و ئابووری بەبۆنەی ئەو فراوانخوازییانەوە، کوردەکان بە زۆر کرانە موسڵمان.[١٨]

لە وەشانێکدا، گۆڤاری ھاوار ئایینی ڕەسەنی کوردەکان بە یەزدانییەت ناو دەبات و دەشڵێت کە تەنیا ئایینە کە بە چەندین سەدەی ھەوڵی لەناوبردندا تێپەڕ ببێت بەبێ لەدەستدانی پیرۆزییەکەی.[١٨]

تێبینییەکان

  1. ^ ئەم ناوە بە واتای «حق»ی زمانی عەرەبی نایەت و لە عەرەبییەوە وەرنەگیراوە.

سەرچاوەکان

  1. ^ Konda Poll gives a figure of about 11.4 million
  2. ^ CIA World Factbook gives about 14 million (18% Kurds out of 76.8 million total population) (2008 est.)
  3. ^ Turkish National Security Council gives about 12.6 million (2008)
  4. ^ Juvenile Nonfiction, “ The Handbook of Middle East ”, Publisher: 21st Century, 2002. pg 144:”About 20 percent of Turkey ’s population is Kurdish.”
  5. ^ Kemal Kirisci, Gareth M. Winrow, “The Kurdish Question and Turkey ”, Routledge, 1997. pg 119: “According to Turgut Ozal there were 12 million Kurds in Turkey . .. Van Bruinessen has argued that a ‘reasonable and even conservative’ estimate for the size of Kurdish population in 1975 was 7.5 millions, which amounts to 19 percent of the population”
  6. ^ Sandra Mackey , “The reckoning: Iraq and the legacy of Saddam”, W.W. Norton and Company, 2002. Excerpt from pg 350: “As much as 25% of Turkey is Kurdish.”
  7. ^ ئ ا ب “Beverley Milton-Edwards, “Contemporary politics in the Middle East” Polity, 2006. pg 231: “They form a population in all four states, making 23 percent in Turkey, 23 percent in Iraq, 10 percent in Iran and 8 percent in Syria (Mcdowell, 2003, p 3-4).”
  8. ^ Estimate based on 7% of 68,688,433: World Factbook, s.v. Iran;
  9. ^ Estimate based on 15% to 20% of 26,783,383: World Factbook, s.v. Iraq; Encyclopedia of the Orient, s.v. Iraq: Religions and Peoples.
  10. ^ http://www.state.gov/r/pa/ei/bgn/3580.htm
  11. ^ ئ ا ب The Kurdish Diaspora, Institut Kurde de Paris (Paris: Institut Kurde de Paris, 2006), http://www.institutkurde.org/en/kurdorama/.
  12. ^ Lokman I. Meho, The Kurds and Kurdistan: A General Background, in Kurdish Culture and Society: An Annotated Bibliography. Comp. Lokman I. Meho & Kelly Maglaughlin (Westport, CT: Greenwood Press, 2001), p. 4, "The+Kurds+and+Kurdistan:+A+General+Background"&source=bl&ots=bi-xN5Xwcd&sig=jxTkV_bhnEkpbxL2uRSZEIpp1c0&hl=en&sa=X&oi=book_result&resnum=4&ct=result#PPA4,M1 viewable on Google Books
  13. ^ Kurdiska Riksförbundet i Sverige
  14. ^ Kurds in the UK, BBC News 9 December 2008
  15. ^ زمانی کوردی لە بریتانیکا
  16. ^ Dr. M. R. Izady. "The National Flag of Kurdistan". Encyclopaedia Kurdistanica. Archived from the original on 1 May 2008. Retrieved 6 June 2008.
  17. ^ ئ ا "Cult of Angels". KURDISTANICA. Retrieved 28ی Julyی 2021. {{cite web}}: Check date values in: |accessdate= (help)
  18. ^ ئ ا ب "Islam". KURDISTANICA.

بەستەرە دەرەکییەکان