داڕێژە:لە ھەواڵەکاندا/ئەرشیڤ/ئەرشیڤی ٢٠٢١
ئەمە ئەرشیڤکراوەیەکی وتووێژە کۆنەکانە. دەستکاریی ناوەڕۆکی ئەم پەڕەیە مەکە. ئەگەر دەتەوێت باسێکی نوێ دەستپێبکەیت یان درێژە بە باسێکی کۆن بدەیت، تکایە پەڕەی وتووێژی ئێستا دەستکاری بکە. |
ئەرشیڤەکان |
---|
٢٠١٠ • ٢٠١١ • ٢٠١٢ • ٢٠١٣ • ٢٠١٤ • ٢٠١٥ • ٢٠١٦ • ٢٠١٧ • ٢٠١٨ • ٢٠١٩ • ٢٠٢٠ • ٢٠٢١ • ٢٠٢٢ • ٢٠٢٣ • ٢٠٢٤ |
٢٠٢١
کانوونی یەکەم
- ٣١ی کانوونی یەکەم – ئەکتەری ئەمریکی بێتی وایت، لە تەمەنی ٩٩ ساڵیدا کۆچی دواییی کرد.
- ٢٧ی کانوونی یەکەم – شاری سنە وەکوو حەوتەمین پایتەختی کتێب لە ئێران ھەڵبژێردرا.
- ٢٥ی کانوونی یەکەم – فڕینی ئاریان ڤی-ئەی٢٥٦، ھەڵگری تەلیسکۆپی جەیمز وێب لە ناوەندی بۆشاییی گویانا بە بۆشایی ھەڵدرا.
- ١٧ی کانوونی یەکەم – پێنجەمین فێستیڤاڵی فیلمی سلێمانی بە بەشداریی ١٤٣ فیلم لە ٣٥ وڵاتەوە بەڕێوەچوو.
- ١٠ی کانوونی یەکەم – ئۆلاف شۆڵز وەکوو ڕاوێژکاری ئەڵمانیا دەستبەکار بوو و جێگەی ئەنگێلا مێرکڵی گرتەوە.
- ٥ی کانوونی یەکەم – یانەی داڵکورد لە یارییەکدا توانی سەربکەوێت و جارێکی دیکە بگاتەوە خولی نایابی سوێد.
- ٤ی کانوونی یەکەم – بەھۆی ھەڵچوونی کێوی سێمێروو لە دوورگەی جاڤە، ئیندۆنیزیا ٥٧ کەس گیانیان لەدەستدا و زیاتر لە ١٠٠ کەس بریندار بوون.
- ٢ی کانوونی یەکەم – بەھۆی ھێرشی داعش لە قەزای مەخموور، سێزدە پێشمەرگە و خەڵکی مەدەنی گیانیان لەدەستدا.
تشرینی دووەم
- ٢٥ی تشرینی دووەم – سیاسەتوانی نەرویژی بە ڕەچەڵەک کورد، مەسعوود قەرەخانی وەکوو سەرۆکی پەرلەمانی نەرویژ دەستبەکار بوو.
- ٢١ی تشرینی دووەم – خوێندکارانی زانکۆ حکوومییەکانی ھەرێمی کوردستان لە چەند شار و شارۆچکەیەک بۆ داواکردنی دەرماڵەی خوێندن، خۆپیشاندانیان ئەنجامدا.
- ٢١ی تشرینی دووەم – عەبدوڵڵا حەمدووک لە ڕێکەوتنێک لە دوای کوودەتای تشرینی یەکەم وەکوو سەرۆک وەزیرانی سوودان دەستبەکار بۆوە.
- ١٥ی تشرینی دووەم – ھەشتەم فێستیڤاڵی فیلمی دھۆک بە بەشداریی ٩٤ فیلم لە ٣٠ وڵات بەڕێوەچوو.
- ١١ی تشرینی دووەم – سپەیس ئێکس چوار ئەستێرەگەڕی لە پرۆسەی سپەیس ئێکس کرێو-٣ بە وێستگەی بۆشاییی نێونەتەوەیی نارد.
تشرینی یەکەم
- ٢٥ی تشرینی یەکەم – کوودەتای سەربازی لە سوودان بە ڕێبەری ژەنەڕاڵ عەبدولفەتاح بورھان، حکوومەتی سەرۆک وەزیران عەبدوڵڵا حەمدووکی ڕووخاند.
- ٢١ی تشرینی یەکەم – چالاکوانی ئۆپۆزیسیۆنی ڕووسیا، ئەلێکسی ناڤاڵنی خەڵاتی ساخارۆڤی پێ بەخشرا.
- ١٠ی تشرینی یەکەم – ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بەڕێوەچوو و سەرجەم پارتە کوردییەکان توانیان ٦٣ کورسی لە پەرلەمانی عێراقدا بەدەستبێنن.
- ٤ی تشرینی یەکەم – سیاسەتوانی ژاپۆنی، فومیۆ کشیدا وەک سەرۆک وەزیرانی ژاپۆن ھەڵبژێردرا و جێگای یۆشیھیدێ سوگا، سەرۆک وەزیرانی پێشووی گرتەوە.
- ٤ی تشرینی یەکەم – بەھۆی کێشەیەک، تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبووک لەپاڵ ژێر پڕۆژەکانی وەک مێسنجەر، ئینستاگرام، واتس ئەپ، ماپیلاری و ئۆکولۆس بە تەواوی لە گشت جیھان بۆ ماوەی ٧ کاتژمێر لەکار کەوت.
ئەیلوول
- ١٥ی ئەیلوول – سیاسەتوانی بەریتانی بە ڕەچەڵەک کورد، نازم زەھاوی وەکوو وەزیری پەروەردەی شانشینی یەکگرتوو دەستبەکار بوو.
ئاب
- ٢٦ی ئاب – بەھۆی تەقینەوە خۆکوژییەکانی کابول لە فڕۆکەخانەی حامید کارزای دەوروبەری ١٨٢ کەس گیانیان لەدەستدا و زیاتر لە ١٥٠ کەس بریندار بوون.
- ٢٤ی ئاب – ئاھەنگی کردنەوەی یارییەکانی پارالمپیکی هاوینەی ٢٠٢٠ لە تۆکیۆ، ژاپۆن بەڕێوەچوو.
- ١٥ی ئاب – لە ھەڵمەتھێنانی سوپای تورکیا لەسەر نەخۆشخانەیەک لە گوندی سیکانییە لە شنگال، ٨ کەس گیانیان لەدەستدا و ٤ کەس بریندار بوون.
- ١٥ی ئاب – بەھۆی ھێرشی بزووتنەوەی تاڵیبان و ڕووخانی کابول، دەوڵەتی ئەشڕەف غەنی ڕووخا و تاڵیبان توانی دەستبەسەر ھەموو ئەفغانستاندا بگرێت.
- ٥ی ئاب – یاریزانی تۆپی پێی ئەرژەنتینی، لیۆنێل مێسی یانەی تۆپی پێی بارسێلۆنای جێھێشت و چووە یانەی پاریس سان جێرمان.
- ٥ی ئاب – ئیبراھیم ڕەئیسی لە دوای وەرگرتنی بڕیار لە عەلی خامنەیی و سوێند خواردن، بە فەرمی بوو بە ھەشتەمین سەرۆک کۆماری ئێران و جێگەی حەسەن ڕۆحانی گرتەوە.
- ١ی ئاب – بەھۆی ئاگرەکانی باشووری تورکیا ٩ کەس گیانیان لەدەستدا و زیاتر لە ٨٠٠ کەسیش بریندار بوون.
تەممووز
- ٣٠ی تەممووز – بەھۆی ھێرشێکی ڕەگەزپەرستانە لە قۆنیە، تورکیا ٧ ئەندامی خێزانێکی کورد کوژران.
- ٢٨ی تەممووز – لە لافاوەکانی ٢٠٢١ی مەھاراشترا دەوروبەری ٢٥١ کەس گیانیان لەدەستدا و زیاتر لە ١٠٠ کەسیش بێسەروشوێن تۆمارکران.
- ٢٧ی تەممووز – ھەورامان لە ڕۆژھەڵاتی کوردستان لەلایەن میراتی جیھانیی یوونێسکۆ خرایە ناو پێڕستی شوێنەوارە جیھانییەکانەوە.
- ٢٣ی تەممووز – ئۆڵۆمپیادی ھاوینەی ٢٠٢٠ لە تۆکیۆ، ژاپۆن دەستی پێ کرد.
- ٢٢ی تەممووز – سەلاحەدین دەمیرتاش خەڵاتی ساڵی ٢٠٢١ی ڤایمەر بۆ داکۆکیکردن لە مافەکانی مرۆڤی وەرگرت.
- ١٥ی تەممووز – لە لافاوەکانی ٢٠٢١ی ئەورووپا زیاتر لە ٢٠٠ کەس گیانیان لەدەستدا.
- ١٤ی تەممووز – لە خۆپیشاندانەکانی ئێران لەبەر کەمی بەردەوامی ئاو و کوژاندەوەی کارەبا، دەوروبەری ١٠ کەس گیانیان لەدەستدا و زیاتر لە ١٠٠ کەسیش دەستبەسەر کران.
- ١٢ی تەممووز – لە ئەفریقای باشوور، لە خۆپیشاندانەکان بە دەستبەسەر کردنی سەرۆک کۆماری پێشوو جەیکەب زووما ٣٣٧ کەس کوژران و زیاتر لە ٣،٤٠٠ کەس دەستبەسەر کران.
- ١١ی تەممووز – ھەڵبژاردەی تۆپی پێی ئیتالیا دوای بردنەوەی لە ھەڵبژاردەی تۆپی پێی ئینگلتەرا بە لێدانە یەکلاکەرەوەکان، نازناوی جامی نەتەوەکانی ئەورووپای بۆ ٢٠٢٠ بەدەست ھێنا.
- ٧ی تەممووز – جۆڤێنێل مۆیس سەرۆک کۆماری ھایتی لە خانووەکەی تیرۆرکرا.
حوزەیران
- ٢٩ی حوزەیران – جەیکەب زووما سەرۆک کۆماری پێشووی ئەفریقای باشوور بە تاوانی سووکایەتی بە دادگا ١٥ مانگ زیندانی بۆ برایەوە.
- ٢٤ی حوزەیران – لە ڕووخانی باڵاخانەیەک لە سۆرفساید لە دەوروبەری مەیامی ٩٨ کەس گیانیان لەدەستدا.
- ١٨ی حوزەیران – ئیبراھیم ڕەئیسی لە ھەڵبژاردنێکدا بوو بە ھەشتەمین سەرۆک کۆماری ئێران.
- ١٣ی حوزەیران – دەوڵەتی نوێی ئیسرائیل بە ھەڵبژاردنی نەفتالی بێنێت وەکوو سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل ھاتە سەر کار و سەردەمی دوازدە ساڵەی سەرۆک وەزیرانیی بێنیامین نێتانیاھو تەواو بوو.
- ٨ی حوزەیران – کەشتیی ئاسمانیی جونۆ لە نزیک مانگێکی ھورمز بە ناوی جانیمید گوزەرا.
- ٧ی حوزەیران – بەھۆی وێککەوتنی دوو شەمەندەفەر لە پارێزگای سیند، پاکستان، زیاتر لە ٦٣ کەس گیانیان لەدەستدا.
- ٢ی حوزەیران – گەورەترین کەشتی جێگرتنی ھێزی دەریاییی ئێران بە ناوی کەشتیی خارگ لە تەنگاوی ھورمز و لە نزیک جاسک، ئێران ئاگری گرت و چوو ناو ئاو.
ئایار
- ٢٨ی ئایار – بەشار ئەسەد لە ھەڵبژاردنێکدا وەکوو جاری چوارەمی بوو بە سەرۆک کۆماری سووریا.
- ٢٣ی ئایار – لە دوای نیشتنەوەی زۆرەملی فڕینی ٤٩٧٨ی ڕایان ئایر بە فەرمانی ئەلێکساندەر لوکاشینکۆ لە فڕۆکەخانەی نێونەتەوەییی مینسک، ڕۆمەن پرۆتاسویچ کەسایەتیی سیاسیی بیلاڕووسی دەستبەسەر کرا.
- ٢٢ی ئایار – سەرئەنجام لە گرژییەکانی ئیسرائیل و فەلەستین کە زیاتر لە ٢٠٠ کەس تێیدا گیانیان لەدەستدا، ھەر دووک لایەن ئاگربەستیان کرد.
- ١٧ی ئایار – تاقی داروین پێکھاتەیەکی بەردی لە دوورگەکانی گالاپاگۆس، لەبەر ھۆکاری سروشتیی ڕاماڵین دەڕوخێت.
- ١٥ی ئایار – کەشتیی بۆشاییی تیان وین-١ ھی دەزگای بۆشاییی چین بە سەرکەوتوویی لە مەریخ ھاتە خوار.
- ١١ی ئایار – لە ھێرشی سەر قوتابخانە لە شاری کازان، ڕووسیا ٩ کەس کوژران.
- ١٠ی ئایار – بەپێی پێکدادانەکان لە مزگەوتی ئەقسا و ھەندێک ناوچەی تری ئورشەلیم، لەبەر ھێرشە ئاسمانییەکانی ئیسرائیل و ھاویشتنی مووشەکەکانی حەماس نزیکەی ٢٦ کەس کوژران و زیاتر لە سەد کەسیش بریندار بوون.
نیسان
- ٩ی نیسان – شازادە فیلیپ ھاوسەری شاژن ئێلیزابێتی دووەم لە بەریتانیا، لە تەمەنی ٩٩ ساڵیدا کۆچی دواییی کرد.
ئازار
- ١٩ی ئازار – دوای مردنی سەرۆک کۆماری پێشووی تانزانیا، جۆن ماغوفولی لە تەمەنی ٦١ ساڵیدا، سامیە حەسەن بوو بە یەکەم سەرۆک کۆماری ژنی تانزانیا.
- ١٦ی ئازار – کەمال مەزھەر نووسەر و مێژوونووسی کورد لە تەمەنی ٨٤ ساڵیدا لە ئەڵمانیا کۆچی دواییی کرد.
- ١٦ی ئازار – ئەنجومەنی پیران ڕەزامەندی لە سەر دێبرا ھالاند وەک یەکەم ژنی ئەمریکی ڕەسەن کاندید بۆ پۆستی وەزیری ناوخۆی ئەمریکا دەربڕی.
شوبات
- ١٥ی شوبات – ھێرشێکی مووشەکی کرایە سەر شاری ھەولێر، کە بەھۆیەوە کەسێک کوژرا و ھەشت کەسیش بریندار بوون.
کانوونی دووەم
- ٣١ی کانوونی دووەم – لەیلا عومەر وەک یەکەم ژن لە مێژووی شاری سلێمانی پۆستی جێگری پارێزگاری سلێمانی وەرگرت.
- ٢٦ی کانوونی دووەم – کایا کالاس دوای دەست لە کارکێشانەوەی یوری ڕاتاس وەک یەکەم ژن بووە سەرۆک وەزیرانی ئیستۆنیا.
- ٢١ی کانوونی دووەم – لە گۆڕەپانی تەیەران لە ناوەڕاستی بەغدا دوو تەقینەوەی خۆکوژی ڕوویدا و لە ئەنجامدا ٣٢ کەس کوژران و ١١٠ کەس بریندار بوون.
- ٢٠ی کانوونی دووەم – جۆ بایدن لە مەراسیمێکدا وەک ٤٦ەمین سەرۆک کۆماری ویلایەتە یەکگرتووەکان دەستبەکار بوو.