کەمال مەزھەر

مێژوونووسێکی کورد

کەمال مەزھەر ئەحمەد (١٤ی شوباتی ١٩٣٧ لە کەرکووک، عێراق – ١٦ی ئازاری ٢٠٢١[١]) نووسەر، مێژوونووس، لێکۆڵەر و مامۆستای زانکۆ بوو.[٢]


پەڕگە:کەمال مەزهەر .jpg
لەدایکبوون١٤ی شوباتی ١٩٣٧
گوندی ئاغجەلەری سەر بە شاری کەرکووک
مەرگ١٦ی ئازاری ٢٠٢١(٢٠٢١-٠٣-١٦) (٨٤ ساڵ ژیاوە)
شوێنی گۆڕگردی سەیوان، سلێمانی
نەتەوەکورد
پەروەردەدوکتۆرای مێژوو لە ئەنستیتۆتی زانستەکانی سۆڤیەت
پیشەمامۆستای زانکۆ


ژیان دەستکاری

کەمال مەزھەر ئەحمەد لە ساڵی ١٩٣٧ی زایینی لە ناحیەی ئاغجەلەری سەر بە شاری کەرکووک لەدایکبوو. لە ساڵی ١٩٥٩ی زایینی لە زانکۆی بەغدا کارناسیی مێژووی وەرگرت و چوو بۆ یەکێتیی سۆڤیەت. کەمال مەزھەر ئەحمەد لە سۆڤیەتدا لە ساڵی ١٩٦٩ی زایینی لە ئەنستیتۆتی ڕۆژھەڵاتناسیی ئەکادیمیای زانستەکانی سۆڤیەت دکتۆرای زانستەکانی وەرگرت. لە ساڵی ١٩٨١ بە پایەی مامۆستایی لە مێژوو گەیشت. کەمال مەزھەر ئەحمەد دیسانەوە چوو بۆ عێراق و لە ساڵانی ١٩٧١ ھەتا ١٩٧٥ی زایینی سکرتێر و ھاوکاری سەرۆک لە پرسەکانی زانستی لە فەرھەنگستانی کوردی بەغدا بوو. کەمال مەزھەر ئەحمەد لە زانکۆی بەغدا لە ئەنستیتۆتی گەلانی ڕۆژھەڵاتی نزیک و ناوین لە باکوو، ئەنستیتۆتی باڵای لێکۆلینەکانی نەتەوەیی و سۆسیالیستیی زانکۆی موستەنسەرییە و ھەروەھا ئەنستیتۆتی لێکۆلینەکانی عەرەبی وانەی داوە. ئەو ھەروەھا ئەندامی یەکێتیی نووسەرەکانی کورد و ئەنستیتۆتی کورد لە پاریس بوو.

کارەکان دەستکاری

بە زمانی عەرەبی دەستکاری

  • کوردستان لە ساڵانی شەڕی جیھانیی یەکەم
  • ڕاپەرینی ١٩٢٠ لە ڕۆژھەڵاتناسیی سۆڤیەت
  • چاوپێکەوتنێک بە چەند کێشەیەکی نێونەتەوەیی لە ڕۆژھەڵاتی ناوین
  • ڕۆلی گەلی کورد لە ڕاپەرینی ١٩٢٠ی عێراق
  • سەرھەڵدان
  • چینی کرێکاری عێراق پەیدابوونەوە و یەکەمین بزووتنەوەکانی
  • مەکیاڤێلی و مەکیاڤێلیسم
  • حەقیقەتەکانی مێژووی کوردەکان
  • چەند وتارە سەبارەت بە پەیوەندییەکانی نێونەتەوەییی دەوڵەتە مەزنەکان
  • چەند وانە لەسەر مێژووی ئێرانی نوێ و ھاوچەرخ

بە زمانی کوردی دەستکاری

  • کوردستان لە ساڵەکانی شەڕی یەکەمی جیھاندا
  • کورد و کوردستان لە بەڵگەنامە نھێنییەکانی حکوومەتی بەریتانیادا
  • ژن لە مێژوودا: کورتە باسێکی مێژوویی و کۆمەڵایەتی
  • تێگەیشتنی ڕاستی؛ شوێنی لە ڕۆژنامەنوسی کوردیدا
  • مێژوو
  • ڕونەسانس
  • پەڕەکانێک لە مێژووی گەلی کورد
  • چینی کرێکارانی عێراق پەیدابوونەوە و یەکەمین بزووتنەوەکانی

بە زمانی ڕووسی دەستکاری

  • خەباتی ڕزگارکەری کوردان دژ بە ئیستیعماری بریتانیا لە ساڵانی ١٩٣٢–١٩١٨ی زایینی
  • کورتەیەک لە مێژووی کوردەکان لە ساڵانی ١٩٥٨–١٩١٨ی زایینی
  • بەشدرایکردن لە نووسینی کتێبەکانی: پەیدابوونەوەی چینی کرێکار لە وڵاتە ئاسیایییەکان و ئەفریقایییەکان

وەرگێڕانەکان دەستکاری

  • سەبارەت بە فێئۆدالیزم لە نێو کوردەکان ئا. شامیلۆف
  • وەرگێڕانی ٥ کتێبی وانەیی زانکۆ
  • کوردەکانی ئیمپراتۆریی عوسمانی

مردن دەستکاری

ڕۆژی سێشەمە ١٦ی ئازاری ٢٠٢١ بنەماڵەی کەماڵ مەزھەر لە ڕێگای پەیامێکەوە خەلکی کوردستانیان لە کۆچی دوای کەمال مەزھەر لە تەمەنی ٨٤ ساڵی لە وڵاتی ئەلمانیا ئاگادارکردەوە. ھۆکاری مردنەکەی بۆ بوونی نەخۆشی درێژخایەن گێردرایەوە.[٣] سەرۆک وەزیرانی عێراق بڕیاری خەرجی گەڕانەوەی تەرمی کەمال مەزهەر لە ولاتی ئەڵمانیاوە بۆ عێراق لە سەر ئەرکی حکومەتدا.[٤]ڕۆژی سێشەمە ٢٣ی ئازاری ٢٠٢١ تەرمەکەی گەیشتە فڕۆکەخانەی هەولێر و لە لایەن وەزیری ڕۆشنیری و پارێزگاری ھەولێر پێشوازی لێکرا.[٥][٦] ڕۆژی چوارشەمە مەراسیمێکی ڕێزلێنانی بۆ ئەنجامدرا بە ئامادەبوونی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان.[٧] دوایی نیوەرۆى ڕۆژی چوارشەممە تەرمەکەى گەیشتەوە شارى سلێمانى و لەلایەن پارێزگار و ژمارەیەک بەرپرسانى باڵاى حزبى و حکومیەوە پێشوازى لێکرا، دواى ئەوەى نوێژى مردوو لەسەر تەرمەکەى کرا لە رێورەسمێکدا لە گۆڕستانی گردی سەیوان بە خاک سپێردرا.[٨]

کاردانەکان دەستکاری

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ "د. کەمال مەزھەر، نووسەر و مێژوونووسی کورد کۆچی دواییکرد". www.rudaw.net. Retrieved 2021-03-16.{{cite web}}: CS1 maint: url-status (link)
  2. ^ "د. کەمال مەزھەر". بنکەی ڕوناکبیریی گەلاوێژ :: Gelawej (بە کوردی). Retrieved 2021-03-16.{{cite web}}: CS1 maint: url-status (link) ١٧ی ئایاری ٢٠٢١ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  3. ^ "د. کەمال مەزھەر کۆچی دوایکرد". sharpress. Retrieved 17ی Marchی 2021. {{cite web}}: Check date values in: |accessdate= (help) ٦ی حوزەیرانی ٢٠٢١ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  4. ^ "بەبڕیاری مستەفا کازمی تەرمی د.کەمال مەزهەر دەگەڕێندرێتەوە عێراق". bmctv. ١٦-٣-٢٠٢١. Retrieved 23ی Marchی 2021. {{cite web}}: Check date values in: |accessdate= (help)
  5. ^ "مەراسیمی فەرمی بۆ پێشوازی لە تەرمی کەمال مەزهەر ڕێکدەخەین". lvinpress. Retrieved 25ی Marchی 2021. {{cite web}}: Check date values in: |accessdate= (help)
  6. ^ "تەرمی د.کەمال مەزهەر گەڕێندرایەوە هەرێمی کوردستان". xendan. Retrieved 25ی Marchی 2021. {{cite web}}: Check date values in: |accessdate= (help)
  7. ^ "پێشوازی و رێزلێنان لە تەرمی د. کەمال مەزهەر". rudaw. Retrieved 25ی Marchی 2021. {{cite web}}: Check date values in: |accessdate= (help)
  8. ^ وێنە... تەرمی دکتۆر کەمال مەزهەر لە سلێمانی بە خاک سپێردرا. www.knnc.net. سەردان لە ڕێکەوتی ٢٥ی ئازاری ٢٠٢١.