خۆپیشاندانەکانی خوێندکارانی ھەرێمی کوردستان (٢٠٢١)

خۆپیشاندانەکانی خوێندکارانی ھەرێمی کوردستان کۆمەڵێک خۆپیشاندان بوو کە لە ڕێکەوتی ٢١ی تشرینی دووەم ھەتا ٢٧ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١ لەلایەن خوێندکارانەوە بە ئامانجی گەڕانەوەی دەرماڵەکانی خوێندن ئەنجامدرا.[٢][٤] ھێزە ئەمنییەکان لە سلێمانی بە ئامانجی بڵاوەپێکردنی خۆپیشاندەران، گازی فرمێسکڕێژ و ئۆتۆمۆبیلی ئاوڕێژیان بەکاھێنا و بەھۆیەوە دۆخی تەندروستی بەشێکی خوێندکاران تێکچوو.[٥]

خۆپیشاندانەکانی ٢٠٢١ی خوێندکارانی ھەرێمی کوردستان
چەند دیمەنێک لە خۆپیشاندانەکانی خوێندکارانی ھەرێمی کوردستان
ڕۆژ٢١ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١ – ٢٧ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١
(شەش ڕۆژ)
شوێن
هۆکار
  • نەدانی دەرماڵەی خوێندن[٣]
  • بارودۆخی خراپی ئابووری
ئامانجچاکسازی بواری ئابووریی خوێندکاران
میتۆدخۆپیشاندان

کاردانەوەکان دەستکاری

  •   ھەرێمی کوردستان
    • مەسروور بارزانی، سەرۆکی ھەرێمی کوردستان لەگەڵ ژمارەیەک لە قوتابیانی زانکۆ حکوومییەکانی ھەرێمی کوردستان لە کۆلێژی پەروەردەی بنیات کۆبووە لە دەستپێکی قسەکانیدا گوتی: «خۆپێشاندان مافە و پشتیوانی لە خۆپێشاندانی ئاشتیانە دەکەین. بەڵام ئاراستەکردنی و دروستبوونی توندوتیژی، خزمەتی داواکارییەکانی خوێندکاران ناکات. ئەگەر خۆپێشاندان دەکەن با ئاشتیانە بێت. دەبێت ئەو ئەزموونە و ئەو وڵاتە بپارێزین و نیشتمانمان خۆش بوێت. دەزانم کێشەتان هەیە و چارەسەریشی بە گفتوگۆ دەکرێت و دەبێت پێکەوە چارەسەری بکەین.» ھەروەھا مەسروور بارزانی لە درێژەی قسەکانیدا لەبارەی بێڕێزیکردن بە ئاڵای کوردستان گوتی: «باوەڕ بکەن ئەوەندە جێی داخبوو کە بینیمان ئاڵای کوردستان بەپێوە چوونە سەری و بێڕێزی و بێحورمەتیی بەرامبەر بە سیمبوولێک کرا کە بووتە دوابەرگی چەندین شەھید. ھەزاران شەھید لەژێر ئەم ئاڵایە نێژراون. بێڕێزیکردن بەمە چۆن داوای قوتابییە. ئەمە زۆر دیارە کە دەستێک ھەیە ویستوویانە چونکە قوتابی ھێزێکی خوێنگەرم و بەتوانان سوودیان لێوەربگرن ئەمە بەکاربێنن بۆ ئەوەی ھیچ بەھایەکی نیشتمانیی وڵاتەکەمان نەھێڵن.»[٦][٧]
    • وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوانی ھەرێمی کوردستان له‌سه‌ر ھه‌ڵکوتانه‌ سه‌ر فه‌رمانگه‌ و سووتاندنی دادموده‌زگاکانی حکوومه‌ت له‌ پارێزگای سلێمانی، ڕوونکردنه‌وه‌یه‌کی بڵاوکردەوە: «ئه‌مڕۆ چوارشەممە لە ئەنجامی ناڕەزایەتیی قوتابییان و خوێنکارانی زانکۆ لە سنووری پارێزگای سلێمانی، بەداخەوە دەستێکی گێرەشێوێن لە ناحیەی پیرەمەگروون ھەڵیانکوتاوەتە سەر چەند فەرمانگەیەک، لە ناویاندا کتێبخانەی گشتیی پیرەمەگروون ئاگریان تێبەرداوە. ئێمە لە وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوان پشتیوانیی ھەموو داوایەکی مەدەنییانەی چین و توێژەکانی کۆمەڵگەکەمانین، بەڵام بە توندی سەرکۆنەی ھەموو کارێکی تێکدەرانە دەکەین، بەتایبەتی سوکایەتیکردن بە ئاڵای پیرۆزی کوردستان و ڕەمزو سیمبولە نەتەوەیییەکانمان و پەلاماری کتێبخانە، کارێکی دوور لە ڕەوشتی شارستانییە، ناکرێت بۆ بەدەستھێنانی خواست و داواکاری توێژێک، فەرمانگە و دامەزراو و ئاڵا بکەونە بەر ھێرش و سووتاندن و وێرانکاری.»[٨]
    • ئەمین بابە شێخ، وتەبێژی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەبارەی ھەڵوێستی یەکێتیی لەسەر خۆپیشاندانی خوێندكاران ڕایگەیاند: «یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان پشتیوانی داواکاری ڕەوای خوێندکاران دەکات و داواش لە حکوومەتی ھەرێمی کوردستان دەکات داواکارییەکانیان لەبەرچاو بگرێت و دەرماڵەی خوێندکاران خەرجبکات و کێشەکانیان بۆ چارەسەر بكات. ھەروەھا داوا لە ھێزە ئەمنییەکان دەکەین دانبەخۆیاندا بگرن و توندوتیژی دژی خۆپیشاندەران بەکارنەھێنن، چونکە داواکارییەکانیان ڕەوایە، داواش لە خۆپیشاندەران دەکەین بەشێوەیەکی شارستانی و ئاشتیانە خۆپیشاندان بکەن و دوور بکەونەوە لە ھەموو کارێکی توندوتیژی و ئاژاوەنانەوە و ڕێگەش بە ھیچ لایەنەکی نابەرپرس نەدەن خۆپيشاندانەکان بۆ بەرژەوەندی و سیاسەتی چەوتی قۆرغبکات و بەکاربھێنێت.»[٩]
    • سەرۆکایەتی زانکۆی سلێمانی ڕاگەیەنراوێکی سەبارەت بە خۆپیشاندانی خوێندکاران بڵاوکردەوە: «ئێمە وەک سەرۆکایەتی زانکۆی سلێمانی، داواکاریی خوێندکاران بە ڕەوا دەبینین و پشتگیری تەواوی دابینکردنی دەرماڵەی مانگانەی خوێندکارانی زانکۆ دەکەین. جەختدەکەینەوە لەسەر پاراستنی حەرەمی زانکۆ و ئیدانەی ھەر پێشێلکارییەک و توندوتیژییەک دەکەینەوە کە لە دەرەوەی یاسا و ڕێنماییەکان ئەنجامدرابێت. داواکارین لە خوێندکارانی زانکۆکەمان بۆ پاراستنی سەلامەتی گیانیان و بەردەوامی ڕەوتی خوێندن، پابەندبن بە خوێندنی وانەکانیان و داواکارییەکانیان بە شێوازێکی شارستانی پێشکەش بکەن بە جۆرێک کە لە ئاستی پێگەی خوێندکاری زانکۆدا بێت.»[١٠]
    • ئاسایشی سلێمانی جەختی کردەوە کە ئەو کەسەیان دەستبەسەرکردووە کە لە خۆپێشاندەرێکی داوە و ڕێکاری یاسایی بەرامبەر دەگرنەبەر، ھەروەھا ڕایانگەیاند: «لە ئەرک و بەرپرسیارێتیی ئێمەیە وەک ھێزی ئاسایش بەوپەڕی پیشەیییانە‌ و سەردەمییانە مامەڵە لەگەڵ سەرپێچیکاران بکەین، بۆیە دوای بڵاوبوونەوەی گرتە ڤیدیۆیەک کە تێیدا کەسێک بە شێوەیەکی نەشیاو و نایاسایی ئازاری دە‌گەیاند بە خۆپێشاندەرێک، بەڕێوەبەرایەتیمان لە‌سە‌ر ڕاسپاردە‌ی بە‌ڕێز قوباد تاڵە‌بانی، ھەستا بە لێکۆڵینەوە و دەستبەسەرکردنی ئە‌و كە‌سە‌. ھەربۆیە‌ ھاووڵاتیانی ئازیز دڵنیا دەکەینەوە کە هەموو ھەوڵێک دەخەینە گەر لە پێناوی پاراستنی ئارامی و سەقامگیری و لە ھەمان کاتدا ناھێڵین ئەفسەرانمان و کارمە‌ندانمان بە‌ ھیچ شێوە‌یە‌ک و بیانوویە‌ک یاسا پێشێل بکەن.»[١١]
  •   عێراق
    • مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عێراق لە توویتێکدا لە ھەژماری خۆی بڵاوی کردەوە: «ڕووداوە ئازەربەخشەکانی ئەمدوایییانەی ھەرێمی کوردستان لەوانە لە سلێمانیی خۆشەویست، پێویستی بە ھەڵوێستێکی بەرپرسانەی ھەمووان ھەیە بۆ پاراستنی ئاشتیی کۆمەڵایەتی و ڕاگرتنی تێکچوونی دۆخەکە. خۆپێشاندانی ئاشتییانە مافێکە، دەستوور گەرەنتی کردووە. پەلاماردانی خۆپێشاندەران و موڵک و ماڵی گشتی و تایبەتیش دووکاری ڕەتکراوەن.»[١٢]

ئەمانەش ببینە دەستکاری

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ خۆپیشاندانی خوێندکاران لە سلێمانی دەستیپێکردەوە. خەندان (لە ڕێکەوتی ٢٤ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١).
  2. ^ ئ ا لە هەولێر ناڕەزایەتی خویندکاران بۆ گەڕانەوەی دەرماڵەکانیان بەردەوامە. دەنگی ئەمریکا (لە ڕێکەوتی ٢٥ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١).
  3. ^ خۆپیشاندانی خوێندکاران بۆ داواکردنی دەرماڵە بەردەوامە. ئێن ئاڕ تی. سەردان لە ڕێکەوتی ٢٨ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١.
  4. ^ خوێندکارانی زانکۆی سلێمانی جارێکی دیکە دەستیان بە خۆپیشاندان کردەوە. ڕۆژنیوز. سەردان لە ڕێکەوتی ٢٢ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١.
  5. ^ بۆ دووەم جار؛ هێزە ئەمنییەکان گازی فرمێسک رێژ دەگرنە خوێندکارانی سلێمانی. ئێن ئاڕ تی (لە ڕێکەوتی ٢٣ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١).
  6. ^ مەسرور بارزانی بۆ خوێندکاران: پێکەوە کێشەکان چارەسەر دەکەین. تۆڕی میدیاییی ڕووداو. سەردان لە ڕێکەوتی ٢٧ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١.
  7. ^ مەسرور بارزانی: هەمو هەوڵێک دەدەین بۆ ئەوەی گرفتی خوێندکاران چارەسەر بکەین. خەندان. سەردان لە ڕێکەوتی ٢٧ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١.
  8. ^ وەزارەتی ڕۆشنبیری له‌سه‌ر سوتاندنی فەرمانگه‌كان له‌ سلێمانی ڕوونكردنه‌وه‌یه‌ك بڵاو ده‌كاته‌وه‌. کوردستان تیڤی. سەردان لە ڕێکەوتی ٢٤ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١.
  9. ^ یەکێتی هەڵوێستی خۆی لەسەر خۆپیشاندانی خوێندکارانی زانکۆ دەربڕی. ھەرێم نیوز. سەردان لە ڕێکەوتی تشرینی دووەمی ٢٠٢١.
  10. ^ زانکۆى سلێمانى پاڵپشتی خۆى بۆ خۆپیشاندانى خوێندکاران دەردەبڕێت. ھەرێم نیوز. سەردان لە ڕێکەوتی تشرینی دووەمی ٢٠٢١.
  11. ^ ئاسایشی سلێمانی: ئەو کەسەی لە خۆپێشاندەرێکی دا، دەستبەسەرکراوە. تۆڕی میدیاییی ڕووداو. سەردان لە ڕێکەوتی ٢٤ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١.
  12. ^ کازمی هەڵوێستی خۆی لەبارەی خۆپێشاندانی خوێندکارانی کوردستان راگەیاند. تۆڕی میدیاییی ڕووداو. سەردان لە ڕێکەوتی ٢٥ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١.