ئاژاوەکانی دھۆک ٢٠١١

ئاژاوەیەک بوو لە ٢–٥ی کانوونی یەکەمی ٢٠١١ لە پارێزگای دھۆک

ئاژاوەی دھۆک ٢٠١١ ئاژاوەیەک بوو کە لە ٢ی کانوونی یەکەمی ٢٠١١، لە پارێزگای دھۆک دەستی پێکرد. خەڵکانێک لە نوێژی ھەینی، لەلایەن وتاربێژ، ئیسماعیل عوسمان سندی ھاندران[٢] بۆ ھێرشکردنە سەر فرۆشگەی کھوول و ناوەندەکانی مەساج لە زاخۆ. دواتر ئاژاوەکە خرایە سەر مووڵکی ئێزیدی و ئاشوورییەکان لەناوچەکە و بووە ھۆکاری زیانی چوار ملیۆن دۆلار.[٣]

ئاژاوەکانی دھۆک ٢٠١١
سووتاندنی فرۆشگەیەکی مەیفرۆشی لە زاخۆ
ڕۆژ٢-٥ی کانوونی یەکەمی ٢٠١١
شوێن
هۆکاروتاری وتاربێژێک لەنوێژی ھەینی[١]
ئامانجلەناوبردنی فرۆشگەکانی مەیفرۆشی و ناوەندەکانی مەساج
میتۆدزۆرەملێیی، ئاگرتێبەردانی بە مەبەست
ئەنجامزیانگەیەندرا بە موڵکی ھاوڵاتییان و چەند ئەندامێکی یەکگرتووی ئیسلامیی دەستگیرکران

ئاژاوەکە بە دەستێوەردانی زیاتری ھێزەکانی ئاسایشی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان کۆتایی ھات، دواتر گرووپێک لەبەرامبەر ڕووداوەکاندا ھێرشیان کردە سەر مەڵبەندەکانی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان.[٤]

ڕووداوەکانی ھەینی دەستکاری

ئاژاوەگێڕییەکان بە ھاندانی بانگخوازانی ھەینی لە زاخۆ دەستیپێکرد، دوای ئەوەی پیاوانی ئایینی موسڵمان داوای لەناوبردنی فرۆشگەکانی مەییان کرد لەو شارەدا لە ٢ی کانوونی یەکەمی ٢٠١١. پاشان، گەنجە تووڕەکان، بە وتنەوەی درووشمی دژە مەسیحییەکان، شوێنە گەشتیارییەکانی ئاشووری و ئێزیدییەکانیان سووتاند و وێرانیان کرد، وەکو مەیفرۆشەکان و مەساجخانەکان، دواتر سەدان کەس چوونەتە چەند یانەیەکی کۆمەڵایەتی و ھۆتێل و تاڵانیان کرد و سووتاندیان.[٥][٦]

ھەر لەو ڕۆژەدا توندوتیژی ڕژایە ناو ناوچەکانی وەک دھۆک و سێمێل. کە زۆرێک لە یانە و ماڵە کۆمەڵایەتییەکانی ئاشوورییەکان ھێرشی کرایە سەر. ھاوکات لایەنگرانی حکوومەتی پارتی دیموکراتی کوردستان، یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان و پیاوانی ئایینییان بە تاوانبار زانی و ئەو شەوە ھێرشیان کردە سەر نووسینگەکانی حیزبی ئیسلامیی لە دھۆک و ھەولێر. لە بەیاننامەیەکی فەرمیدا یەکگرتووی ئیسلامیی ڕەتیکردەوە ھیچ پەیوەندییەک بەو ئاژاوەگێڕییانەوە ھەبێت.[٧][٨]

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ "Sermons spark riots in Iraqi Kurdish city". USA Today. 3 December 2011. Retrieved 4 December 2011. {{cite news}}: Unknown parameter |ناونیشانی ئەرشیڤ= ignored (help); Unknown parameter |ڕێکەوتی ئەرشیڤ= ignored (help)
  2. ^ "Ankawa: Mullah Denies Responsibility for Kurdish Riots". Archived from the original on 28ی Marchی 2018. Retrieved 12ی Julyی 2019. {{cite web}}: Check date values in: |access-date= و |archive-date= (help) ٢٨ی ئازاری ٢٠١٨ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  3. ^ Ankawa: مصدر: نحو ٤ ملایین دولار حجم الخسائر الناجمة عن إحراق الأماکن السیاحیة فی أحداث دھوک ١٢ی تەممووزی ٢٠١٩ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە. (عەرەبی)
  4. ^ Committee for Accuracy in Middle East Reporting in America (CAMERA) (December 5, 2011). "Christians Attacked in Iraq by Kurdish Extremists". Retrieved 7 November 2016.
  5. ^ https://web.archive.org/web/20190521144533/http://www.asianews.it/news-en/Zakho,-Iraqi-Islamic-extremists-attack-Christian-owned-shops-and-properties-23351.html
  6. ^ https://web.archive.org/web/20150924071946/http://www.peyamner.com/details.aspx?l=2&id=258045
  7. ^ https://web.archive.org/web/20160305101734/http://www.usatoday.com/news/world/story/2011-12-03/riot-zahko-iraq/51611328/1
  8. ^ https://web.archive.org/web/20120405092319/http://www.kurdiu.org/en/hawal/?pageid=91213